کانونی دوھەم 15, 2021 16:05 Asia/Tehran
  • لاوانی کێش ھەڵگری کرماشانی پێنج میدالیای ڕەنگاوەڕەنگیان لە ئاستی وڵات دا مسۆگەر کرد

لاوانی کێش ھەڵگری کرماشانی لە کێبەرکێکانی ئێران دا پێنج میدالیای ڕەنگاوەڕەنگیان لە خولی یەکەمی کێبەرکێکاندا مسۆگەر کرد.

خولی ڕۆشتنی کێبەرکێکانی کێش ھەڵگرتنی لاوانی ئێران لە ڕۆزی پێ نج شەممە ٢٥ی بەفرانبارەوە بە ئتامادە بوونی تیپەکانی «ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی»ی کرماشان ، «مس»ی کرمان، «عوقاب» و ناوچە خاوەن نەوتەکانی باشوور خەریکە بەڕێوە دەچێت.

لە ڕۆژی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا چوار کێش ھەڵگری کرماشانی چووەنە سەر شانۆو توانییان میدالیایەکی زێڕو چوتر زیو مسۆگەر بکەن.

لە تەستەی ٦١ کیلوکرام دا «حسەین ڕوستەمی» میدالیای زێڕی یەکتەکان و میدالیای زیوی تێکڕایی و ھەروەھا لە دەستەی ٧٢ کیلوگرام دا «سێپێنتا حاکم زادە» سێ میدالیای زیوی بردەوە.

ھەر لە ڕۆژی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانەدا «ئەھورا بابایی» و « ڕەزا خەلیف» لە پلەی پێنجەم دا وەستان.

کێبەرکێی کێش ھەڵگرتنی لاوان لە ڕۆژی ھەینیش ھەر بەردەوامە شەش کێش ھەڵگری کرماشانیش لە دەستەکانی ٩٦، ١٠٢، ١٠٩و سەرەوەی ١٠٩ش بەشدارن.