کانونی دوھەم 20, 2021 10:33 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی فیدراسیۆنی زۆرانی بۆلگاریا لە ئێران بۆ بەشداری لە جامی نێونەتەوەیی

فیدراسیۆنی زۆرانی بۆلگاریا بە ناردنی نامەیەک ئێرانی بۆ بەشداری لە دوو جامی نێونەتەوەیی «دانکلۆف»و «نیکۆلا پترۆف» و ھەروەھا «پەتکۆ سیراکۆف» و «ئیوان ئیلیف» لەم وڵاتەدا بانگێشتن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەنجاو ھەشتەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی تەمەندارانی جامی «دانکلۆف»و «نیکۆلا پترۆف» ڕۆژانی ١٩ ھەتا ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٠ لە شاری «پلۆدییەف» بۆلگاریا بەڕێوە دەچێت.

ھەروەھا کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادو فەرەنگیی «پەتکۆ سیراکۆف» و «ئیوان ئیلیف»یش لە ئاستی تەمەن ژێر ٢٣ ساڵ لە ڕۆژانی ٥ ھەتا ٨ی خاکەلێوەی ساڵی داھاتوو لە شاری بۆرگانێسی بۆلگاریا بەرپا دەکرێت.

ئەم کێبەرکێیانە لە ١٠ کێش دا بەڕێوە دەچێ و لە بیست ڕۆژ بەر لە دەستپێکی ململانێکانیش کەمپی پرۆڤەی ھاوبەش بە ئامادە بوونی وڵاتانی بەشدار بەڕپا دەکرێت.

بەشداری لەم کێبەرکێیانە مەرجدارە بە بۆچوونی کادێرە تەکنیکییەکانی تیپە نیشتیمانییەکانی زۆرانی ئارادو فەرەنگییەوە.

سەرپەیڤ