تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 11:57 Asia/Tehran
  • هەنگاوی هاوبەش تاقیکارییەک بۆ ترەمپ و جێ و شوێنی جیهانیی ئەمریکا

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە هەنگاوی هاوبەش تاقیکارییەکی بەبڕشتانەیە بۆ هەموو دەوڵەتە بەشدارەکانی دانوستانی ناڤۆکی و دەوڵەتەکانی دیکەی جیهان، وتی: بەڵێنمەندی و ڕاپەڕاندنی پەیمان بنەمای متمانەکردنی جیهان بە دەوڵەتێکە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە سەروبەندی بڕیاری یەکجاریی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە هەنگاوی هاوبەش پێی داگرت: ئەگەر تەواوی لایەنەکانی دانوستان لە سەر ڕێککەوتنەکە سوور بن، ئەمە بەو واتایەیە کە ئابڕووی خۆیانیان پاراستووە ئینجا ئەگەر بێتوو کەسێکیش وازی لێ بهێنێ لە ڕاستی دا ئابڕووی خۆی بردووە.

کاتێک کە ئێران و شەش هێزی گەورەی جیهانی ساڵی 2015 ڕێککەوتنی ناڤۆکییان دوای دووساڵ دانوستانی سەخت و ئاڵۆز واژۆ کرد لە سەر بنەمای متمانە کردن بە یەکتر نەبوو، ئەوەی وا هەنگاوی هاوبەشی مسۆگەر کرد، گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی جێگای قەبووڵی لایەنە وتووێژکارەکان بوو لە چوارچێوەی پەیمانە نێونەتەوەییەکاندا کە لەم پەیوەندییەدا ڕێککەوتنی ناڤۆکی تەواوی تایبەتمەندییە پێویستەکانی هەبوو و تەنانەت بە بڕیارنامەی2231ی ئەنجومەنی ئاسایشت شێوازی نێونەتەوەییشی پەیدا کرد.

لە کاتی ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەشەوە لە لە ژانویەی 2016ەوە ئەوەی وا دەبووە دەستەبەرو گەرەنتیی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە،نووسراوەکانی سەر کاغەز نەبوو، بەڵکو متمانەو نیازپاکیی وڵاتانی لایەنی دانوستانکارو ئەرکمەندییان لە بەرامبەر مەرجەسەرەکییەکانی ساناکەرەوەی هەنگاوی هاوبەش بووه ئینجا بە سەرنجدانی ئەوەی کە بنەمای ئێعتیبارو متمانەی دەوڵەتی پێبەند بوون بە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانە، کەمتەرخەمی و خەمساردی لە بارەی ئەم بنەمایە، وڵاتی لادەر وەک وڵاتێکی بێ بەڵێن بە خەڵکانی جیهان دەناسێنێ.

ئەمڕۆکە بە تێپەڕینی نزیکەی دووساڵ لە ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەنگاوی هاوبەش لە سەر دووڕیانەی ئێعتیبارو بێ ئێعتیباریی دەوڵەتی ئەمریکادا ماوەتەوە. تەواوی هەڵس و کەوتەکانی دەوڵەتی دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش نیشانەی بێ ئیعتیبار بوونی پێوە دیارەو هەر ئەمەش جارێکی تر بۆ گەلی ئێران و خەڵکانی جیهان ئەوە دەسەلمێنێ کە دەوڵەتی ئەمریکا قەت جێگای دڵنیایی و بڕواپێکردن نییە. هەر لەم پەیوەندییەدا فدریکاموگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەگەر بێتوو واز لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بهێنێ لە ڕاستی دا ئەو پەیامە بە تەواوی وڵاتانی جیهان دەگەیەنێت کە ویلیەتە یەکگرتووەکان جێگای متمانەو باوەڕ نییە و بڕوامەندیی نێونەتەوەیی ئەمریکا تووشی دڕدۆنگی و گومان دەکات.

برنی سەندرز سێناتۆری  ئەمریکیش ڕۆژ چوارشەممە وێڕای پاڵپشتی کردنی دووبارە لە هەنگاوی هاوبەش پێی داگرت: نەسەلماندنی هەنگاوی هاوبەش لە لایەن دۆناڵد ترەمپیەوە بەس دەبێتە هۆی تەریک کەوتنەوەی ئەمریکا.

جیا لەوەی کە دەوڵەتی ترەمپ بە گوێرەی یاسای نێوخۆیی ئەمریکا چ بڕیارێک لە بارەی پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەدات و چۆن چارەنووسێک چاوەڕوانی هەنگاوی هاوبەشە، کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بۆ تەواوی بژاردەکان ئامادە کردووە. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە بارەی هەنگاوی هاوبەشەوە هەمیسان وتووێژ ناکەن و لە بەرامبەر هەرچەشنە بڕیارێکی دەوڵەتی ترەمپیش بەرنامەی خۆیانیان هەیە.

بە سەرنجدانی تەواوی ئەمانە پێداگرییەکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گرینگە کە وتوویەتی: جەماوەری ئێران قەت متمانەیان بە ئەمریکا نەبووەو نیشیانەو دەزانن کە ئەمریکا چ هەنگاوگەلێکی دژی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی ئێران هەڵگرتووەو هەڵیشیدەگرێت، بەڵام ئەمڕۆکە ڕوونترو ئاشکراتر لەتەنیشتی یەکتردا ڕاوەستاون و بژاردەی زۆریشیان لە بەردەم دایە و بە هەگەری شکست هێنانی هەنگاوی هاوبەش هیچ گرفتێک لە سەر ڕێگای بەرەوپێش بردنی ئامانجەکان و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەدی نایەت.

سەرپەیڤ