تشرینی یه‌که‌م 14, 2017 10:15 Asia/Tehran
  • وتاردانی ترەمپ لەدژ ئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەراوهۆریا، لێدوانی دژبەیەک و هیچی تر

پاش چەند حەوتەی پڕهەرای میدیایی، کۆشکی سپی دوێنێ هەینی ڕاپۆر بەرگ(فەکت شیت)ی ستراتژیای بەناو تۆکمەو نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئێران وڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) بڵاو کردەوەو کاژێرێک دواتر دۆناڵد ترەمپ لەوتاردانی لەکاتی دیاریکراودا، پەردەی لادا لەڕووی لێدوانی پڕهەڵیت و پەڵیت و نەفرەتاوی لەدژ گەلی مەزنی ئێران.

وتاردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی بەکاتی واشنگتۆن(سەرلەئێوارەی تاران) دەسپێکرا، ئەو لێدوانەی بەپێی وادەی ترەمپ بڕیاربوو خاڵی گرینگ و نوێ لەخۆبگرێ بەڵام تێپەڕینی سات وکاتەکان، هەردووکی ئەو وادەو بەڵێنانەی ڕەت کردەوە.

سەرەتا ترەمپ دەستی کرد بە تاووتوێی بەناو تۆکمەی لەبارەی ستراتژیا دژە ئێرانییەکەی و بەسەرەڕۆ ناوبردنی ئێران، ئیدیعای کرد کە ئامانجی گشت هەوڵەکانی ئەوەیە کە ئەو وڵاتە دەستی بەچەکی ئەتۆمی ڕانەگات.

 ترەمپ بەدووپات کردنەوەی ڕەوتی جودایی دانان لەنێوان خەڵک ونیزامی حکومەتی کۆماری یئسلامیی ئێران ، تێکۆشا سیمایەکی توندڕەوانەو پڕهەرا لە حکومەتی ئێران بخاتەڕوو بەڵام ڕەوتی مەرایی کارانەی ناوبراو بە بەکارهێنانی دەستەووشەی ساختەی"کەنداوی عەرەبی" لەجیاتی کەنداوی هەمیشە فارس، ئاشکرا بوو، ئەو دەستەواژەی کە گڕی تووڕەیی ونەفرەت لەدژ ترەمپ لای هەر ئێرانییەک بڵێسەدار دەکا.

ترەمپ بە بردنەژێر پرسیاری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەساڵی١٩٧٩، لە لێدوانێکی سووکانەدا، خەڵکی ئێرانی بە قەبووڵ کردنی زۆرەملێی ئەو شۆڕشە، تاوانبار کرد.

ترەمپ کە حکومەتەکەی سەرەکیترین لایەنگری تیرۆریستانی داعش و نوسرە لە سووریا دێتەئەژمار وێڕای بەتیرۆریست زانینی ئێران تێکۆشا بەرەڤانی حیزبوڵڵای لوبنان و حەماسی فەلەستین لەهەمبەر رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل، بە تیرۆریزم پێشان بدات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێشاندانی تووڕەیی خۆی لە حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئێرانی وەک فەکتەری سەرەکیی میحوەری موقاوەمە لەهەمبەر رژیمی ئیسرائیل، دایە بەر پەلاماری شەڕی زارەکی خۆی.

ناوبراو نەیتوانی تووڕەیی خۆی لە دوو دروشمی سەرەکیی نەمان بۆ ئەمریکاو نەمان بۆ ئیسرائیل لە ئێران، بشارێتەوە.

ترەمپ لەدرێژەی قسەکانیدا بە دووپات کردنەوەی ئیدیعای پڕووپووچ و بێ بنەمای هەوڵی ئێران بۆ دەسڕاگەیشتن بە چەکی ناڤۆکی، ڕەخنەی گرت لە حکومەتی ئۆباما لەبەر بەچۆکدانەهاتن لەبەرامبەر ئیرادەی گەلی ئێران و هەڵوەشانی بایکۆتە ناڤۆکییەکان لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام).

ترەمپ دووپاتی کردەوە کە بەرجام خرابترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکا بووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدرێژەی قسەکانیدا وێڕای تاوانبارکردنی دووبارەی ئێران بە پێشێلکردنی ڕۆحی بەرجام و جنێوفرۆشییەکانی لەدژ ئێران، هاوکاری لەگەڵ هاوپەیمانە ناوچەییەکانی واشنگتۆن لەدژ تارانی وەک یەکەم بڕگەی ستراتژیای دژە ئێرانی خۆی ناوبرد.

ترەمپ باسی بایکۆتە نوێکان لەدژ ئێرانی کردو وتی: ئازادی هاتووچۆ و گواستنەوەی پارە لەپەیوەندیی لەگەڵ ئێراندا، بایکۆت دەکا.

ناوبراو هەروەها بەهێنانەئارای ئیدیعای پڕووپووچ ڕایگەیاند؛ واشنگتۆن سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەخاتەژێر گوشار.

ترەمپ وتی کە ڕێگە بە وەزارەتی خەزێنەداری دەدا سزای زیاتر بسەپێنێ بەسەر سپای پاسداراندا.

ترەمپ داوای لە کۆنگرەو هەروەها هاوپەیمانە دەرەوەییەکانی حکومەتی ئەمریکا کرد، کەم وکوڕییەکانی بەرجام لێک بدەنەوەو ڕێگە نەدەن ئێران بتوانێ مووشەکی نێوان کیشوەری سازبکات.

ترەمپ بەگفتێکی هەڕەشەئامێز وتی ؛ دەنا بەشێوەی تاکەکەسی کۆتایی بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دێنێ.

سەرۆک کۆماری شەڕخوازترین وڵاتی جیهان قسەکانی خۆی بە دوعا بۆ هاتنەدی جیهانێکی بێ توندوتیژی کۆتایی پێ هێنا.

ئەو لێدوانە دژە بەرجامییانەی ترەمپ و داواکارییەکانی لە هاوپەیمانە ئوروپییەکانی، بەرلەهەرشتێک، کاردانەوەی فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپای لێکەوتەوە.

مۆگرینی چەند خولەک پاش کۆتایی هاتنی وتاردانی ترەمپ جەختی کرد لەسەر ئیرادەی بەهێزی ئوروپا بۆ پاراستنی بەرجام و وتی: بەرجام، ڕێککەوتنێکی چەند لایەنەیە کە بەکۆی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەسەندکراوە. بۆیە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ هەڵوەشاندنی بەرجام، بێ دەسەڵاتە.