تشرینی یه‌که‌م 18, 2017 11:50 Asia/Tehran
  • مەسعوود بارزانی ، دۆڕاوی مەزن

نووسەر : بیژەن نەجەفی سەرنووسەر: عەلی کەرەمی - گۆڕانکارییەکانی ئێراق بەتایبەت دوای هەوڵی سەرکەوتوانەی دەوڵەتی ناوەندی لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵ کردنەوەی کەرکووک و سەرکەوتنی خێرا لە گەیشتن بەم ئامانجە کە بەنیشانەی شکستێکی دیکە بۆ هەوڵی بێ ئەنجامی بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار، زۆرتر لە ڕابردوو ئەم ڕاستییە دەردەخات کە ناوبراو بە هەوڵی نایاسایی خۆی دۆڕاوی مەزنی ئەم گۆڕانکارییە بووە .

خاڵی سەرنج ڕاکێش لە ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی  دەوڵەتی ناوەندی ئێراق ئەمە بووە کە  ئەم ڕاستییە بێ تێکهەڵچوونی خوێناوی و خۆڕاگرییەک لەلایەن  پێشمەرگە بە دەست هاتووە .

ئەم پرسە نیشاندەری  تێگەیشتوویی و هێزمەندی  دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و هاوڕێیی  دانیشتوانی کەرکووک لەوان کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و داکۆکی  نەکردنی ئەوان لە سیاسەتی یاری لەگەڵ ئاگری مەسعوود بارزانییە  .

ئەم گۆڕانکارییە دابەزینی زۆرتری نفوزی مەسعوود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە شوێنە جۆربەجورەکانی ئەم ناوچەیەشی خستوەتە  ڕوو  .

پارێزگەی خاوەن نەوتی کەرکووک لە بنەڕەت  دا بەشێکی هەرێمی کوردستانی ئێراق نییە و دەوڵەتی ناوەندی  ئێراقیش لە چوارچێوەی  یاسای بنەڕەتی  بەرەنگاری زێدە خوازییەکانی مەسعود بارزانی سەروکی هەرێمی کوردستانی ئێراق بووەتەوە  .

مەسعوود بارزانی  تەنیا بە پێی بەرژەوەندی  حیزبی  و هەڵس و کەوتی دەسەڵاتخوازانەی خۆی و پێ وشوێن گرتنی  خەون و خەیاڵی  خۆی  بە دوای  دەست گرتن بەسەر  ناوچەکانی خاوەن نەوتی دەورووبەری هەرێمی کوردستانی ئێراق بووە  .

لەماوەی  دووساڵ کە کەرکووک لە ژێرچاوەدێریی هێزەکانی لایەنگری بارزانی  بووە  نەوتی ئەم ناوچەیە لەلایەن ئەم هێزانە بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی و تەنیا لە بواری دابین کردنی بەرژەوەندی پارتی و لایەنی  ناوبراوەوە   هەناردە کراوە و ئەم سەرچاوانە  تاڵان کراون و لە بواری دابین کرانی بەرژەوەندی  هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق  خەرج نەکراوە.

بەپێی سەنەد و بەڵگەوە  هەندێک لەم نەوتەش ڕەوانەی ئیسرائیل کرا بووە کە ئەم پرسە جارێکی تر  سەرنجەکان بەرەو لای  پێوەندی ئاشکرا و نهێنی  بارزانی و ڕژێمی زایۆنیستی   و کارتێکەری ناوبراو لە سیاسەتەکانی دووبەرەکی نانەوەی زایونیستەکان  ڕادەکێشێ .

ڕەوتی گۆڕانکارییەکان  ئەوەی سەلماندووە کە بڕیاری  نەشیاوی مەسعوود بارزانی و هاندانی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاڵۆزی و بێ سەقامی بووەتە هۆی ئەوەی کە دۆڕاوی ئەم گۆڕانکاریانە بێت  .

ئەمەش لە بارودۆخێک دایە  کە بارزانی بە مەبەستی  پاسادانی ئەم ناکامییە مەزنەی  بەنیازی  پڕۆپاگەندە کردن لەسەر ئەوبابەتە و بەلاڕێ دابردنی بیروڕای گشتییە  .

بەڵام ئەم کارەی بارزانی زورتر لە ڕابردوو  بۆشایی سیاسی لە نێوان  هەرێمی کوردستانی ئێراق  و لاوازتر بوونی  جێگەوپلەکەی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، دەردەخات  .

لەم بوارەدا  مەسعوود بارزانی بە خستنە بەرباسی  ئەم ئیدیعایەی کە پێشڕەوی هێزی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق  لەبەر خەیانەتی  ژومارێک  هێزی پێشمەرگەی یەکێتی  بووە ،  دانی ناوە بە بۆشایی لە گۆڕەپانی سەربازیی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق  .

 وێڕای ئەوە  ئەم قسانە بە چەشنێک  بانگێشتن بۆ چەشنێک شەڕی ناوخۆییە لە نێوان  هێزی پێشمەرگە  کە لەوانەیە  مەترسیەکی زۆری بە دواوە بێت  .  ئەو بۆشاییە کە بارزانی  چێی کردووە لە هەرێمی کوردستان،  نەبەستراوەتەوە بە گۆڕەپانی سەربازی  .

هەڵوێستی هاوپەیمانی یەکێتی بۆ دیموکراسی و  داد،ی هەرێمی کوردستانی ئێراق کە داوای پێکهاتنی ڕەوتی ئینتقاڵی لە گۆڕەپانی سیاسی  لەم ناوچەیە دەکات بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بواری وتووێژ لەگەڵ بەغدا،  نیشاندەری ئەوەیە  .

بەرلەوەش  بزووتنەوەی گۆڕان  لە کاردانەوە بە گۆڕانکارییەکانی کەرکووک داوای هەڵوەشانی هەموو  دامەزراوەکانی ڕەسمی ئەم ناوچەیە و وەلانرانی  هۆکارانی  قەیرانەکەی ئەم دواییە ی   کردووە.

بێ گومان  قوربانییە مەزنەکەی گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق مەسعود بارزانیە کە خەون و خەیاڵی  بۆ جیاکردنەوەی ئەم ناوچەیە ، بوو بە  گرفتێک بۆ ناوچەکە و مۆتەکەیەک بۆ خوی .

سەرپەیڤ