تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 13:44 Asia/Tehran
  • تورکیا لە سەروبەندی داخستنی سنووری زەوینی خۆی لەگەڵ  هەرێمی  کوردستانی ئێراق

"هەر کات لەوانەیە سنووری زەوینیمان لەگەڵ ناوچەی کوردستانی ئێراق دادەخەین" . ئەو ڕستەیە بەشێک لە لێدوانی دوێنێ پێنجشەممەی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆڕی هەواڵنێران و لە کاتی گەڕانەوە لە سەفەری پۆڵندایە.

ئەردوغان پێی داگرت؛ تورکیا هەر کات کە بیهەوێ سنووری زەوینی خۆی لەگەڵ باکووری ئێراق دادەخات.

پێشتر تورکیا سنووری ئاسمانی خۆی لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی گشتپرسی جیابوونەوەی ناوچەی کوردستانی ئێراق لە سەر ئەم ناوچەیە داخستبوو.

ڕۆژنامەی حوڕییەت بە ڕوماڵ کردنی ئەم بەشە لە لێدوانەکەی ئەردوغانیش نووسی؛ ئەم هەڕەشەی تورکیا لە ڕاستیدا بوژاندنەوەی یەکەم هەڕەشەی ئانکارا پاش دەنگی ئەرێنی کوردەکان بە جیابوونەوە لە ئێراقە.

تورکیا لە ڕاستیدا هەر لە سبەی ڕۆژی ٢٥ی سێپتەمبەر و بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئێراق، تەگبیری بە وتەی کاربەدەستانی ئانکارا سزادەرانەی دژ بە هەولێر و کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان دەست پێ کرد.

ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئەم گشتپرسییە جەرەسی مەترسی لە سەر یەکپارچەیی خاکی تورکیای لەراندۆتەوە و ڕێبەرانی ئانکارای بەرەوڕووی ستراتژیی دیپلۆماسی، هەنگاوی بە کردەوە و پێناسە کردنی ستراتژیی بەرەنگاربوونەوە و پووچەڵ کردنەوەی قەیران کردۆتەوە. وێڕای ئەوەش هەرچەن پەشۆکاوی و نیگەرانی کاربەدەستانی تورکیا ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام هێشتا هەر بە پارێزەوە بەرامبەر بە کوردی ئێراق دەجوڵێنەوە.

هەرچەن زمانی توندی ڕەخنەیان ئێستایش هەر ڕوو لە کاربەدەستانی هەولێر و هەڵبەت تاڕادەیەکیش کاربەدەستانی دەوڵەتی ناوەدنیی بەغدا کراوەیە، بەڵام هەموو نیگەرانیی خۆیان دەگەڕێننەوە بۆ ناکارامەیی و لاواز بوونی دەوڵەتی ئێراق لە بواری هەڵس و کەوت لەگەڵ کوردەکانی باکووری ئەم وڵاتە و هەروەها زێدەخوازییەکانی کوردی ئێراق.

دوابەدوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باکووری ئێراق ئێستا ئیتر تورکیا خۆی لە بەرەی پێشەوەی هەڕەشە و مەترسیدا دەبینێ بەڵام هێشتایش هەر زمانی توندی تێکەڵ بە پارێزی کردووە بە بەشێک لە هەڵوێست نواندنە ئاشکرا و فەرمییەکانی بەرامبەر بە کوردی باکووری ئێراق و کاربەدەستانی هەولێر.

ڕەخنەگرانی دەوڵەتی تورکیا و پارت و گرووپە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتە ئێستا نەک هەر بە ئاشکرا و بە شیوەی ڕوونو  شەفاف، باسی هەڵس و کەوتی ئانکارا بەرامبەر بە سیاسەتی داکۆکیکارانە لە کوردی ئێراق لەهەمبەر دەوڵەتی ناوەندیی ئەم وڵاتە دێننە ئاراوە، بەڵکوو ئاماژە دەکەنە چەن خاڵیش کە ئەگەر بەڕاستی ئەردوغان جیابوونەوەی کوردەکانی ئێراق بە هەڕەشە و مەترسییەک لە سەر ئاسایشی خۆی دەزانێ ئەی لەبەرچی لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم مەسەلەیەدا، لە جیاتی پیداگری لە سەر پێویستیی گرتنە بەری ستراتژیی کاردانەوەی بەرامبەر لەهەمبەر کوردی ئێراق ، مەسەلەی ئەگەری کاردانەوەی توندتر لە هەمبەر هەولێر دێنێتە ئاراوە.

هەر بۆیە ڕەخنەگران و کۆڕ و کۆمەڵە سیاسییەکانی تورکیا هەرچەن ئەوەیان قەبووڵە کە  جیابوونەوەی کوردەکان لە ئێراق مەترسییەکەی گەورەیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا، بەڵام ناڕازین لەوەی کە دەوڵەتی ئانکارا بە پارێزەوە لەگەڵ هەولێر دەجوڵێتەوە و شێوەی قسە و لێدوانی ئەردوغان لە کاردانەوەی بەم هەڕەشە و مەترسییە لە چوارچێوی هەوڵدانی بۆ پاراستنی پلە و پێگەی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە تورکیا هەڵدەسەنگێنن. بەتایبەت ئەوەی کە بە بڕوای ئەم کۆڕە سیاسییانە، ئێستا ئیتر مەسەلەی هەڕەشە لە کوردەکان، بۆتە ئامرازێک بۆ کاربەدەستانی ئانکارا لە پێناو کۆنترۆڵ کردنی قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی نێوخۆی تورکیا.

جگە لەوەی کە بە بڕوای نەیاران و ڕەخنەگرانی دەوڵەتی تورکیا، هەڕەشە لە کوردی ئێراق لە لایەن ڕێبەری دەوڵەتی ئانکاراوە تەنیا بۆ راکێشانی سەرنجی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ یارمەتیدانی ئانکارا لە بواری کۆنترۆڵ کردنی ئەو قەیرانانەیە کە خودی ڕێبەرانی تورکیا بوونەتە هۆی سەرهەڵدانیان.

باروودۆخێک کە بە شێوەی ئاسایی دەتوانێ هەرچەشنە کردەوەیەکی شیمانەیی و دوژمنکارانەی تورکیا بەرامبەر بە کوردەکانی ئەم وڵاتە و کوردی وڵاتانی دراوسێ لەوان ئێراق و سووریا پاسا بداتەوە.

سەرپەیڤ