تشرینی یه‌که‌م 30, 2017 14:49 Asia/Tehran
  • دابەشکرانی دەستەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و گۆڕدرانی سیستێمی سیاسیی خۆجێیی

پەرلەمانی کوردستانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو 29ی ئۆکتۆبەر بە 70 دەنگی تەباو 23 دەنگی ناتەبا ڕازی بوو بە دابەشکرانی دەستەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم.

سەرەنجام تەمەنی سیاسیی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عێراق گەییشت . ڕەنگە ئەگەر تەنیا چەند ڕۆژ زیاتری بۆ یەکەمی نوامبەر نەمابایە، مەسعود بارزانی لە باتی درێژ نەکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ناچار دەبوو بۆ خظۆی بکشێتەوەو واز لە دەستەڵات بهێنێ. واتە شتێکی تاڵتر لەوەی کە ئێستا لێی قەوماوە. ئێستا ماویەکی ئەوتۆ هەتا کۆتایی هاتنی دەستەڵات و سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی نەماوەو ئەو قسانەی ڕۆژی ڕابردووشی لەمەڕ ئەمەی کە لەمەولا وەک پێشمەرگەیەک دەمێنێتەوە لە ڕاستی دا بە واتای کۆتایی هاتنی تەمەنی سیاسیەتی.

ئەوەی لێرەدا گرینگە ئەمەیە کە، ڕەزامەندیی پەرلەمانی کوردستان بە دابەشکردنی دەستەڵاتەکانی مەسعود بارزانییە. ئەم بڕیارە ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە کە کە ئایا میکانیزیمی ساسیی هەرێمی کوردستانیش دەگۆڕدرێت؟ دابەشکرانی دەستەڵاتەکانی مەسعود بارزانی بۆی هەیە هەڵگری دوو واتا بێت: یەکەم ئەوەی کە، بەسەرنجدانی ئەوەی کە خولی سەرۆکایەتییەکەی مەسعود بارزانی بەرلە بەرڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ناوچەکە و دیاری کردنی سەرۆکی تازە کۆتایی هاتووە، پەرلەمانی کوردستان هیچ ڕێگایەکی دیکە نەبووە ئەوە نەبێت کە دەستەڵاتەکانی بارزانی هەتا دیاری کرانی سەرۆکی تازە لە نێوان هر سێ هێزەکەی  هەرێمی کوردستانی عێراق دابەش بکات.

دووهەم ئەوەی کە دابەشکرانی دەستەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق نێوان هر سێ هێزەکەی  هەرێم دەتوانێ گەڵاڵەیەکیش بێت بۆ گۆڕینی میکانیزمی سیاسیی کوردستانی عێراق . واتە پۆستی سەرۆکایەتیی هەرێم نەمێنێت و ئەم ناوچەیە سیستێمێکی پەرلەمانی بە خۆیەوە ببینێت.

ئەگەر بێتوو نوێنەرانی پەرلەمانی خۆجێیی کوردستانی عێراق ئاوا گەڵاڵەیەک بخەنە نێو فەرمانی کاری خۆیانەوە، ئەمە دەربڕی ناڕەزامەندییان لە سیستێمی سەرۆکایەتی دەبێت، چونکو هەڵسەنگاندنەکانی کردەوەو هەنگاوەکانی بارزانی ئەوە دەر دەخات کە ناوبراو هەرێمی کوردستانی بەرەو جۆرە دیکتاتۆرییەتێکی حیزبی و تاکەکەسی پاڵ پێوە ناوە. ئینجا یەکێک لە نیشانەکانی ئەو دیکتاتۆرییەتەش شێوە هەڵس و کەوتی مەسعود بارزانی لەگەڵ دامەزراوەکانی دەستەڵات لە ناوچەی کوردستانی عێراقە.

بارزانی وێڕای ئەوەی کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دژایەتی کرد لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم لە ئاراستەی بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکانی، چالاکییەکانی پەرلەمانی کوردستانیشی هەڵپەسارد و تەنانەت چوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیشی بۆ ناوەندی کوردستان واتە هەولێز قەدەغە کرد. جا ئەم شێوە ڕەفتارە ڕێک لە بڕیاردانەکەی بۆ بەڕێوە بردنی گشتپرسیی جیاکردنەوەی هەرێم لە عێراق و گوێ نەدانی بە ڕاسپاردەی دڵسۆزانەی کەسایەتییە کوردو عێراقی و ناوچەییەکانیشدا ڕەنگی دابووەوە . شوێنهاتی ئەم ڕەوتە چوار ساڵەیەش سەرهەڵدانی ناکۆکیی نێوخۆیی توندووتیژ لە هەرێمی کوردستان، ڕوانگەی جیایی خوازانەی بارزانی و هەروەها سڕینەوەی خۆی لە دتڕشتی دەستەڵاتی هەرێمی کوردستان بوو.

گۆڕدرانی میکانیزمی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتییەوە بۆ پەرلەمانی دەتوانێ پێش بە سەرهەڵدانی ئاوا گرفتگەلێک لەم ناوچەیەدا بگرێت، چونکو لە ئاوا داڕشتێکدا سەرۆکایەتیی هەرێم لا دەچێت و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دەکرێت و هەر لەم حاڵەدا سەرۆک وەزیران و کابینەکەی دەبێ لە بەرامبەر پەرلەماندا وەڵامدەرەوە بن. ئینجا دیارە ئاوا داڕشتێکیش دەبێتە هۆی پێشگرتن بە سەرەڕۆیی سیاسیانەی هەر دەستەڵاتدارێک.

لەگەڵ ئەمەش دا تەنانەت ئەگەر میکانیزمی سەرۆکایەتیی بۆ پەرلەمانی بگۆڕدرێت و کەچی هەمیسان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان هەڵس و کەوتێکی گونجاوو لەباری لەگەڵ داڕشتی نیشتیمانیی عێراق و دەوڵەتی بەغدادا نەبێت، ئەم ئاڵ و گۆڕەش هەر ناتوانێت سەقام و ئاسایشت و گەشەی بۆ کوردستانی عێراق بەدواوە بێت. چونکو کوردستان بەشێکی دانەبڕاوەی خاکی عێراقەو دەبێ لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتەدا هەڵس و کەوت و سیاسەتەکانیشی ڕێک بخات.