تشرینی دووه‌م 03, 2017 20:33 Asia/Tehran
  • 
سێزدەی خەزەڵوەر، هێمای بەرزبوونەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئیستعمار لەلایەن لاوانی وڵاتی ئێرانە

سبەینێ ساڵڕۆژی یەوموڵڵای سێزدەی خەزەڵوەری ساڵی 58 ، ڕۆژی تێکشکانی ئیستکباری جیهانیی و ڕۆژێکە کە ئەمریکا بەرامبەر هێزی نەتەوەی قارەمان و لەخۆبردووی ئێران شکستی هێنا و خاڵێکی زێڕینی دیکە لە مێژووی پڕ لە ڕاپەڕینی نەتەوەی ئێران، تۆمارکرا.

گرینگایەتیی پلەوپێگەی سێزدەی خەزەڵوەر لە مێژووی ڕووناکی ئێرانی ئیسلامی ئەوەندە گرینگ و بەربڵاوە کە لەلایەن ئیمام خومەینی، بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو ئینقلابی دووهەم ناودێرکرا. ئەم ڕۆژە وەبیرهێنەرەوەی سێ ڕووداوی گەورە و کاریگەر لە چارەنووسی نەتەوەو وڵاتی ئێرانە ، واتە تەبعید کرانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1342، کوشتنی خوێندکارانی بێ تاوان لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ستەمشهایی پە هلەوی لەساڵی 1357 و گرتنی بنکەی سیخۆڕیی ئەمریکا لەلایەن خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێگەی ئیمام خومەینی (رە) لەساڵی 1358 دایە.

گرتنی بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا لە لایەن خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێگەی ئیمام خومەینی(رە) هێزی درۆیینی ئەمریکای جینایەتکار و دەست وپێوەندە نێوخۆییەکانی ئەو ڕۆخاند و ورەی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکبار لە نێو لاوانی ئێرانی بۆ بەرەی لاوی کۆمەڵگە جۆربەجۆرەکان دەرخست و بواری پەرەسەندنی هاواری مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیل لە هەموو شوێنەکانی جیهان، خۆش کرد .

دوای سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و دوای وەدەرنرانی زیاتر لە چل هەزار موستەشاری سەربازیی و ناسەربازیی ئەمریکا کە وەکوو سیخوڕ لە ئێران چالاکییان دەکرد، ئەندامانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لەئێران بە پێکهێنانی تۆڕی ئیتڵاعاتی و سیخوڕی ، هەوڵیان دەدا ، ئینقلابی ئیسلامیی لەرزۆک بکەن.

هەرلەم حاڵەدا ئیمام خومەینی(رە) لە دوازدەی خەزەڵوەری 1358 بەڕاگەیاندنی پەیامێک ڕایگەیاند: زانکۆییەکان، خوێندکاران و قوتابیانی حەوزەی علمییە و زانستە دینییەکان بە هەموو هێزەوە بەرەنگاربوونەوە دژی ئەمریکایان ، پەرەپێ دا و دوابەدوای پەیامی ڕێبەری هێژای ئینقلابی ئیسلامی ،خوێندکارانی موسوڵمانی پەیڕەوی ڕێگەی ئیمام(رە) لە زانکۆکانی ئێران لەرۆژی سێزدەی خەزەڵوەری 1358 ڕێکەوت لەگەڵ چوارەمی نوامبەری 1979 بەگرتنی بنکەی سیخۆڕیی ئەمریکا، 72 سیخوڕی ئەمریکییان بەبارمتە گرت و بە وەدست خستنی بەڵگەوسەنەد لەوان، ناڕەزایەتیی نەتەوەی ئێران بەرامبەر مانەوەی شای ستەمکار و کردەوە سیخوڕییەکان و یارمەتییەکانی ئەمریکا بە کەسانی دژی ئینقلاب و هەڵاتوو بەمەبەستی سەرنگون کردنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانیان بەگوێ هەموو جیهان گەیاند.

هەربەم بۆنەوە ڕۆژی سێزدەی خەزەڵوەر، ڕۆژی نیشتمانیی " بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی" ناودێر کرا و هەموو ساڵێ بە گەیشتنی ئەم ڕۆژە مەزنە، یادو بیرەوەریی کردەوەی ئینقلابیی خوێندکارانی پەیڕەوی ڕێگەی ئیمام، واتە گرتنی بنکەی سیخوڕیی ئەمریکا، ڕێزی لێ دەگیردرێت.