تشرینی دووه‌م 11, 2017 17:31 Asia/Tehran
  • ستراتژیای ئازاد کرانی ئەلبووکەمال لە سوریا

لە درێژەی سەرکەوتنەکانیی دوابە دوای سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی دژی ترۆریستانی داعش ، شاری ستراتژیکیی ئەلبووکەمال لە ستانی دەیرۆزووریش ڕۆژی هەشتەمیی نۆڤەمبەر(چوار شەممەی ڕابردوو) ئازاد کرا .

 ئازادی ئەلبووکەمال بە هۆوهەگەری جۆ بە جۆرەووە سەرکەوتنیکیی ستراتژیکی بۆ نزامی سوریا و هاوپەیمانەکانییەتی. هۆی گرنگایەتی ستراتژیکی دەگەڕێتەوە بۆ سەر گرنگایەتی سێی یانەی " ژیئۆپۆلێتیک"و"هیدرۆپۆلێتیک" و" ژێئۆ وزە"ی شاری بووکەمال.

 

 

لە ڕوانگەی " ژیئۆپۆلێتیک"، شاری بووکەمال یەکجار گرنگە. بووکەمال شۆێنی پەیوەسبوونیی عێراق و سوریا لە لایەن سوریاوەیە.لە ڕاستی دا شاری ئەلقائێم لە ستانی ئەنبار لە عێراق و شاری بووکەمال لە ستانی دەیرۆزوور لە سوریا بازنەی پەیوەسبوونەوەی عێراق و سوریان. ئازادیی ئەو دوو شارەی عێراق و سوریا بوو بە هۆی پەیوەسبوونەوەی هێزی حەشدی شەعبی عێراق بە هێزەکانیی سوریا و مۆقاومە لە سوریا و لەئەنجام دا زۆرتربوونەوەی دەستەڵاتی مێحوەری مۆقاومە لە شەڕ دژی ترۆریستان دا . بێتوو سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیی بتوانن بارودۆخی خۆیان لە بووکەمال دا مسۆگەر بکەنەوە ،دەکرێ بلێن قۆناخێکی نوێی لە گۆڕانکارییەکانی سوریا دا ڕووئەدات. ئەمریکا هەوڵێکی زۆر ئەدات کە بە هەرێم چێکردنەوە، ناوچە کوردنشینەکان بەرەو دوور کەوتن لە نزامی سوریا ببات. بە سەرنج لە نیشتە جێی بوونی ژمارێکی زۆری کوردەکان لەو شارە، ئەمریکا هەوڵ ئەدات پێشبگرێت لە سەقامی بارودۆخی نزامی سوریا لە بووکەمال دا .هەر بۆیە ئازادی بووکەمال لە چنگ داعش سەرکەوتنێکی ستراتژیک و دەسپێکیی قۆناخێکی تازەیە لەو وڵاتە بە تەوەری پێشگرتن لە جێبەجێبوونی گەڵاڵەی هەرێم چێکردن لە باکوور و باشووری سوریا دا .

 

لە ڕوانگەی "هیدرۆپۆلێتیک"، یش بووکەمال شارێکی ستراتژیکە چوونکا ڕووباری فورات لە ڕێ شاری بووکەمالەوە پەیوەس دەبێ بە عێراق. بێتوو کۆنتڕۆڵی نەکەوێتە دەست سوریا ، ناوچە شیعە نشینەکانی عێراق لە وان ستانەکانی کەربەلا و نەجەف بەرەوڕووی گرفتی کەم ئاوی دەبنەوە . گەر ئەمریکا بتوانێ بەڕێوە بەرایەتی بووکەمال بسپێرێتە دەست  هێزە کوردەکان یان بەرهەڵستکارانی نزامی سوریا ، ئەوسا ئەوان دەتوانن لە رێگای پێشگرتن بە رۆێشتنی ئاوەوە ستانە شیعە نشینەکانی عێراق بەڕەوڕووی قەیران بکەنەوە.

 

لەڕوانگەی " ژیئۆ وزە" ، یش بووکەمال زۆر گرنگە. پاشەکەوتی گرنگی نەوتی تیا دایە. بە سەرنج لە گرنگایەتی نەوت لە داهاتەکانی حکوومەتی، کۆنترۆڵی  شارەکە لە ڕوانگەی ئابووریش یەکجار گرنگە.

هەر بۆیە ئازادی شاری ئەلبووکەمال لە چنگ ڕەشەکوژانی داعش سەرکەوتنێکی ستراتژیک و گرنگە وقۆناخێکی گرنگیشە لە گۆڕانکارییەکانی مەیدانی سوریا کە جێبەجێبوونەوەی گەڵاڵەکانی بەرایی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی لە ناوەوەی سوریا بەمەبەستی جیاکردنەوەی بووکەمال و لکاندنی بەهەرێمی کوردی کە ئەمریکا گەرەکیەتی بەدی بینێت، بەرەوڕووی گرفت دەکاتەوە .

 

 

 

سەرپەیڤ