کانونی یه‌که‌م 06, 2017 21:07 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی سەرۆکایەتیی حەریری بە سەر ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان و شکست هێنانی پیلانەکەی ئالی سەعود

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی ڕابردوو پێنجەمی دیسامبەر بە شێوەی فەرمی لەکارکشانەوەکەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان هەڵوەشاندەوەو بەشداریی کۆڕی دەوڵەتی وڵاتەکەی کرد.

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕۆژی چوارەمی نوامبەر لە عەرەبستان دا لە پۆستی  سەرۆکایەتیی  ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان کشایەوە. لەکارکشانەوەی سەعد خەریری بە ویستی خۆی ئەنجامی نەگرت ، بەڵکو سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوای گەییشتنی بە ڕیاز، لەگەڵ  دەقێکدا بەرەوڕوو بووەوە  کە پێشتر بۆی نووسرا بوو و ناوبراو تەنیا دەقی لەکارکشانەوەکەی خوێندەوە. ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتی سەعودی ئاژاوەنانەوە لە لوبنان دا بوو بە مەبەستی گوشارخستنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان.

هەڵوەشێندرانەوەی لەکارکشانەوەکەی حەریری لە لایەن خۆیەوە هەڵگری پەیامێکی گرینگە. پرۆژەی ئاژاوەنانەوەی سەعودی لە لوبنان دا شکستی هێناوە، بەڵام پرسیاری گرینگ لێرەدا ئەمەیە کە ئەم پرۆژەیە چلۆن هەرەسی هێنا؟ لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ ئاماژە بکرێتە هەڵوێستەکەی سەیید حەسەن نەسروڵڵا و هەنگاوی هێزمەندانەی میشێل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە یەکەم  هەڵوێستی خۆی دا سەبارەت بە لەکار کشانەوەکەی سەعدحەریری وەک بڕیارێکی سەعودی ناساندی نەک خواستی حەریری.سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە دوایین هەڵوێستی خۆشی دا ڕایگەیاند: حیزبوڵڵا لەگەڵ حەریری دا بۆ بەهێز کردنی لوبنان و پاراستنی دەوڵەت و گیانی حەریری و ڕێگرتن لە ئاژاوەو دووبەرەکی هاوکاری دەکات. ئەم هەڵوێستە کە پشتیوانیی فەرمیانەی حیزبوڵڵا لە حەریری دەسەلمێنێ بە واتای سەلمێندرانی ژیرایەتیی سیاسی و ورەی سیاسیانەی حیزبوڵڵاو سەیید حەسەن نەسرووڵڵاو شکست هێنانی پیلانی سەعودی لەمەڕ دروست کردنی تەنگژەوە لێک دابڕینی حیزبوڵڵاو حەریری و هەوڵی تۆمەتبار کردنی حیزبوڵڵا بە دووبەرەکی نانەوە لە لوبنان دا بوو.

ئینجا میشێل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنانیش هەر لە هەمان ڕۆژی یەکەمی لەکارکشانەوەی زۆرەملیی و گوشارخرانە سەر سەعد حەریری لە لایەن ڕیازەوە، وێڕای خۆبواردن لە هەرچەشنە گوشارێکی سەر حەریری، سیاسەتی لوبنانی لە سەر گوشارخستنە سەر عەرەبستانی سەعودی چڕ کردەوەو باسی بە بارمتەگیران و دەستبەسەر کرانی حەریری لە ڕیازی هێنایە ئاراوەو وەک هەنگاوێکی نادپلۆماسیانە لە جیهانی سیاسەت دا باسی کرد.

میشێل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنان لە کاردانەوەگەلێکش دا کە دوای گەڕانەوەی سەعدحەریری بۆ لوبنان لە خۆی پیشانی دا، وێڕای پشتیوانی کردن لە بەردەوامیی سەرۆکایەتیی حەریری بە سەر ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان دا، داوای کرد کە لەو پۆستەی دا بمێنێتەوە. میشێل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنانیش هەروەک سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای ئەم وڵاتە ژیری و بەتەگبیر بوونی سیاسیانەی خۆی سەلماند.

سەعد حەریریش ئەگەرچی هێشتاش هەر لە ژێر گوشاری عەرەبستانی سەعودی دایە، بەڵام بە هەڵوەشاندنەوەی لەکارکشانەوەکەی نیشانی دا کە ئەم لەکار کشانەوەیە لەژێر گوشاری ئالی سەعودا ئەنجامی گرتووە. هەڵوەشانەوەی لەکارکشانەوەکەی سەعدحەریری وێڕای ئەمەی کە دەربڕی ویستی لێبڕاوانەی کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی لوبنان بۆ پاراستنی سەقامی سیاسی لەم وڵاتەدا پیشان دەدات، بۆ لوبنانیش هەنگاوێکی بەرەوپێش لە ئاراستەی سەلماندنی سەربەخۆیی لە سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەوەیی دێتە ئەژمار.