کانونی دوھەم 12, 2018 02:47 Asia/Tehran
  • ترەمپ و داھاتووی ھەنگاوی ھاوبەش

لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوودا دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران چۆن چارەنووسێکی دەبێت.

ھەتا ١٧ ی ژانوییە دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ لە بارەی ئێرانەوە پێنج بڕیار بدات کە بەشی ھەرە زۆریان ھاوپەیوەندە بە ھەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژی ئێران. ئەگەر بێتو ترەمپ ئەو ھەڵپەساردنانە درێژ نەکاتەوە، ئەو بایکۆتانەی لە لایەن کۆنگرێسی ئەمریکاوە دژی ئێران دانراون جارێکی دیکە بە شێوەی یەک لایەنە پراکتیزە دەکرێت.

بە بڕوای چاودێران ئەم ھەنگاوەی ترەمپ لەگەڵ بڕگەی ٣٧ی بەرنامەی تۆکمەی ھەگاوی ھاوبەش دا یەک ناگرێتەوە. لە کۆتایی ئەم بڕگەیەدا باسی ئەوە کراوە کە، ئێران وتوویەتی ئەگەر بێتوو بایکۆتەکان بە گشتی و یان تەنانەت بەشێکیشی جێبەجێ بکرێت، ئێران ئەمە وەک خۆشکرانی بەستێن بۆ ڕاگرتنی تێکڕاو یان بەشێکی بەڵێنەکانی خۆی لە ھەمبەر ھەنگاوی ھاوبەش دا لێک دەداتەوە.

بە سەرنجدانی ئەم ھەل و مەرجە، چەند سیناریۆیەک لە بەردەم ھەنگاوی ھاوبەش دایە، یەکەم ئەمەی کە ترەمپ سەرباری ئەو ھەموو دەمھەراشییەی ھە ڵپەساردنەکان درێژە پێ بدات، بەڵام ھەر وەکوو ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ پێبەند بوونی ئێران بە ھەنگاوی ھاوبەش پشتڕاست نەکاتەوە کە دەرەنجامی ئەمەش بەردەوامیی ئەم ڕەوشتەی ئێستا و ڕزگار بوونی ھەنگاوی ھاوبەش لە فەوتانە.

سبماریۆی دووھەم ئەوەیە کە ترەمپ ھەڵپەساردنەکان درێژە پێ نەدات و بە کردەوە بڕگەی ٣٧ی ھەنگاوی ھاوبەش پێشێل بکرێت. دیار ە ئەمەش ڕێگایەکە کە تەنانەت زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکاش نەیارینی. باب کرۆکێر سێناتۆری کۆماریخواز لە ڕیزی ئەو کەسانەیە کە خوازیاری پارێزرانی ھەنگاوی ھاوبەشە.

ئێڕنێست مونیز وەزیری وزە لە دەوڵەتی باراک ئوباما لەو باوەڕەدایە کە ھەنگاوی ھاوبەش بە ھیچ شێوەیەک جێگرەوەیەکی باشتری بۆ نییە و ئەگەر ئەمریکا وازی لێ بھێنێ، یاریی ھەردووک لا سەرکەوتوو بۆ ئەم وڵاتە دەبێتە دۆڕانێکی ئابڕو بەرانە.

ئەگەر بێتوو ئەمریکا ھەنگاوی ھاوبەش پێشێل بکات، دوو سێناریۆ ئاماد ەیە، سیناریۆی یەکەم ئەوەیە کە ئێران بە تۆکمەوتەواوی لە ھەنگاوی ھاوبەش بێتە دەرەوەو چالاکییە ناڤۆکییەکانی سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە. لە ئاوا بارودۆخێکدا بە گوێرەی میکانیزمی پەلەپیتکە بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش دژی ئێران دەگەڕێتەوە.

سیناریۆی دووھەم ئەمەیە کە ئێران و وڵاتانی دیکەی واژۆکەری ھەنگاوی ھاوبەش بەبێ ئەمریکا ئەم ڕێککەوتنە درێژە پێ بدەن کە بە قسەی مونیز ئەم ڕەوشتە دەبێتە ھۆی تەریک کەوتنەوەی زیاتری ئەمریکا لە ئاستی جیھان دا.

لە ئاوا بارودۆخێک دا ھەنگاوی ھاوبەش بەشێوەیەکی نوقسان درێژە بە مانەوەی خۆی دەدات، ھەرچەند لەم بارودۆخەدا بایکۆتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناگەڕێنەوەو بایکۆتەکانی ئەمریکا بە شێوەی یەک لایەنە دەسەپێندرێن. بە سەرنجدانی دڵەخوڕپەی کۆمپانیاکان و دامەزراوە نائەمریکییەکان لە داسەپێندرانی سزای دراڤیی لە لایەن دەوڵەتی ئەمریکا بە سەریاندا، لە وەھا ھەل و مەرجێکدا سودوەرگرتنی ئێران لە ھەنگاوی ھاوبەش بۆ خوارترین ئاست دادەبەزێت.

بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سیناریۆکەی یەکەم واتە درێژ کردنەوەی ھەڵپەساردنی بایکۆتەکان ھەگەری زۆرترە. ھەڵبەت دیارە ترەمپ بۆ داپۆشین و شاردنەوەی پەیمانشکێنییەکانی لە بواری ھەڵوەشاندنەوەی ھەنگاوی ھاوبەش، ھەوڵی ئەوە دەدات کە بایکۆتی ناناڤۆکی دژی ئێران لە سەر بابەتگەلێکی وەک چالاکیی موشەکیانە، ھەنگاوی خۆی وتەنی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکەو پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم و یان کرداری مافی مرۆڤی توندوتیژ تر بکاتەوە.

بەم پێیە لەوانەیە دوای درێژکرانەوەی ھەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دەستبەجێ بایکۆتەکانی دژی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران بە ھەراوھوریایەکی دووھێندەوە ڕابگەیەنێت.