کانونی دوھەم 13, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • پێمل بوونی ھەمدیسانی ترەمپ بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی

ھەر بە ھەمان چەشن کە چاوەڕوان دەکرا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر ھەڵپەسێردرانی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە.

ھەر بە ھەمان چەشن کە چاوەڕوان دەکرا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی تر ھەڵپەسێردرانی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە. بە پێی ڕێککەوتنی تاقمی پێنج کۆ یەک لەوانە ئەمریکا لەگەڵ ئێران، تەواوی ئەو بایکۆتانەی بە بیانووی چالاکیی ناڤۆکیی ئێران دانراوان دەبێ ھەتا ئەو کاتەی کە ئێران پێبەندی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیەتی لە ھەمبەر ھەنگاوی ھاوبەش دا، لە لایەن وڵاتان و یان ڕێکخراوەکانی دانەری بایکۆتەکان ھەڵبوەشێنرێنەوەو یان ھەڵپەسێردرێن. ھەر لە بەر ئەمەش لە دوو ساڵ لەمەوپێشەوە ھەتاکو ئێستا دەوڵەتی پێشووترو دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا لە سەر ھەڵپەسێردرانی ئەو بایکۆتانەی لە لایەن کۆنگرێسەوە دژی ئێران دانراوان بەردەوام دەبن. ھەڵبەت لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە کاربەدەستانی ئەمریکی ھاوڕێ لەگەڵ بڕێک میدیا، ھێندێک گومانیان دروست کرد بوو لە بارەی درێژکرانەوەی ماوەی ھەڵپەسێردرانی بایکۆتەکان. لەگەڵ ئەمەش دا ئەمجارەشیان ترەمپ سەرباری ئەو ھەموو ھەرواو ھوریایەی کەچی ھەمیسان ھەڵپەسێردرانی بایکۆتەکانی ھاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی درێژ کردەوە. ھەر لەم حاڵەدا سەرۆک کۆماری ئ ەمریکا ھەڕەشەی ئ ەوەشی کردووە کە ئەوە بۆ دواجارە کە ئ ەو کارە دەکات. ترەمپ بە ھەڕەشەو گوڕەشە کردن لە ئەورووپا ڕایگەیاند کە ئەگەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێراندا ھیچ ئاڵ و گۆڕێک بەدی نەیەت، ئەوا سەدوبیست ڕۆژی دیکە ھەڵپەسێردرانی بایکۆتەکانی ئێران درێژ ناکاتەوەو ئەمریکا بە شێوەی فەرمیانە واز لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دێنێ.

ترەمپ دانانی بەرنامەی موشەکیانەی ئێران لە نێو ڕێککەوتنی دووبارەی ناڤۆکی و بە ھەمیشەیی کرانی بەرتەسکییە ناڤۆکییەکانی ئێرانی کردووە بە مەرجی مانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامەکەدا. ئەمەش لە ھەل و مەرجێکدایە کە ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپیی بریتانیا، فەرانساو ئاڵمانیاو ھەروەھا ئەمریکا و ڕووسیاو چین بووە. بە واتایەکی دیکە ئەگەر واشی دابنێین کە ئەورووپا بە پاوانخوازییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازی ببێت و ھاوڕێیی بکات، دەست پێکردنی دانوستانی دووبارە بە مەبەستی گۆڕینی ھەنگاوی ھاوبەش پێویستی بە ڕ ەزامەندیی ئێران، ڕووسیاو چینە. ئەم سێ وڵاتەش گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ھەرچەشنە دانوستانێکی دووبارە لە بارەی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێرانەوە ڕەت دەکەنەوە.

یەکێتیی ئەورووپاش دوای ھەنگاوەکەی ئەم دواییەی ترەمپ ڕایگەیاند کە: ئێمە پێبەندی بەردەوامیی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوو کاریگەری بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش دەبین.

لەم ڕووەوە لەوە ناچێت کە ھەتا ١٢٠ ڕۆژی دیکە خواستی د ەوڵەتی ئەمریکا لە مەڕ گۆڕینی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەدی بێت. ئینجا بە سەرنجدانی ئەم ڕاستییە دەوڵەتی ئەمریکا یان دەبێ لەم ھەڵوێستەی ئێستای خۆی پاشگەز بێتەوە یان ئەوەی کە ھەڕشەکەی دۆناڵد ترەمپ لە مەڕ واز ھێنان لە ھەنگاوی ھاوبەش جێبەجێ بکات. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە واز ھێنانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لەنێو چوونی ھەنگاوی ھاوبەش، بە واتای ھەڵوەشانەوەی بەڵێنمەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر ھەنگاوی ھاوبەش دا دەبێت.

کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ئامادەن لە کورت ترین ماوەدا بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بەرلە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و لەوانەشە چالاکییە ئاشتیانە ناڤۆکییەکانی ئێران لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی و کوالیتەوە لە چاو ئەو سەردەمە پەرەش ستێنێ.  ھەر ئەم ھەڕەشانە بووەتە ھۆی ئەوەی کە دۆتاڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش سەرباری ئ ەو ھەموو ھەراوھوریا شازکردنەوەو وەردە وەردە کرنانەی بۆ کۆنگرێسی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا نەوێرێ پێی لە بەڕەی خۆی زیاتر ڕاکێشێ و لە ڕاپەڕاندنی ھەڕەشەکەی لەمەر واز ھێنان لەو ڕێککەوتنەی کە بە خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکای دەزانێت، دوورەپەرێزی بکات.