کانونی دوھەم 13, 2018 22:33 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی ئەنجام دانی توێژینەوە سەبارەت بە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی

ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی ئەنجام گرتنی توێژینەوەی دەستبەجێ و ورد لە بارەی تەواوی نمونەکانی کەڵک وەرگرتنی سوپای ڕژێمی زایونی لە زەخت و توندوتیژی دژی فەلەستینییەکان کە بووەتە ھۆی شەھید بوونیان، پێی داگرت.

ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی ئەنجام گرتنی توێژینەوەی دەستبەجێ و ورد لە بارەی تەواوی نمونەکانی کەڵک وەرگرتنی سوپای ڕژێمی زایونی لە زەخت و توندوتیژی دژی فەلەستینییەکان کە بووەتە ھۆی شەھید بوونیان، پێی داگرت. نیکۆلای ملادینۆف ڕێکخەری تایبەتی ئاشتیی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین لە بارەی تێکھەڵچوونەکانی ئێستا لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان کە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەش دا شەھید بوونی چەندلاوو تازەلاوی فەلەستینیی لێ کەوتووەتەوە، نیگەرانیی دەربڕی. بە شەھید بوونی کۆمەڵێکی دیکە لە لاوان و تازە لاوانی فەلەستینی ژمارەی شەھیدانی فەلەستینی لە کاتی ڕاگەیەندرانی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە سەبارەت بە قودس گەییشتووەتە حەڤدە کەس. ھەتاکوو ئێستا سەدان کەسیش لە خۆپیشاندان و تێکھەڵچوون لەگەڵ داگیرکەرانی زایونی بریندار بوونە.

دوابەدوای کردەوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل،کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و قودس و لێواری غەززە شایەتی تێکهەڵچوونی قورسی نێوان فەلەستینییەکان و لەشکریانی زایونییە. زۆربەی شارەکانی فەلەستینی داگیر کراو ھەروا گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری و تێکھەڵچوون لەگەڵ لەشکریانی ئیسرائیلییە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی قودسی پیرۆز وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە تەلەبییبەوە بۆ قودس.

ڕژێمی  زایونی بەنیازە ئەو ھەلەی کە بە ھاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ لە ئەمریکادا بۆی ڕەخساوە ، بقۆزێتەوە . بەردەوامیی بشێوییەکان لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و بە تایبە گرینگایەتی دانی کۆمەڵگای جیھانی بە قەیرانەکانی سووریاو عێراق وەکوو پرسی ڕۆژیش دەرفەتێکی دیکەی بۆ ڕژێمی زایونی ڕەخساندووە ھەتا ئامانج گڵاوو پاوانخوازانەکانی پێ و شوێن بگرێت و ھەروەھا توندوتیژییەکی زیاتر دژی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین بەکار بھێنێ بە مەبەستی دامرکاندنەوەی بڵێسەی ئینتیفازەو ڕاچەنین.

شەپۆلی ناڕەزامەندی دەربڕینی فەلەستینییەکان بە ناوی ئینتیفازەی سێھەم بەتوندی ڕژێمی زایونی و ئەمریکای پەرۆش و نیگەران کردووە. لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا ڕژێمی زایونی بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکاو کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونەەکانی ئەمریکا کە پێشینەیەکی دوورودرێژی لە مەڕ داپڵۆساندن و سەرکوت کردنی گەلان و ھەڵس و کەوتی ڕەگەز پەرستانە لەگەڵ جەماوەری خۆی دا ھەیە، خەریکی ئاماد ە کردنی پیلانێکە بۆ سەرکوت کردنی ھیاتری فەلەستینییەکان.

ھەوڵ و پەلەقاژەی ئیسرائیل بۆ پەسەند کردنی یاسایەک بەمەبەستی کوشت و بڕی زیاتری فەلەستینییەکان لە چوارچێوەی پیلانە ھاوبەشەکانی لەگەڵ ئەمریکا دژی جەماوەری فەلەستین ھەروا بەردەوامەو لەم بوارەدا ھەڵس و کەوتی شێتانەی ڕژێمی زایونی نمونەی ئاشکراو بەرچاوی تاوانی دژی مرۆڤایەتی و بەرەکوژی دێتە ئەژمار و ڕادەی دڕندەکارییەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە دڵی خەڵکانی جیھانی ئێشاندووە.

لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا تاقمە فەاەستینییەکان بە د ەرکردنی بەیاننامەی جۆربەجۆر خوازیاری ئیدانەکرانی جیھانیی تاوانە گەڵاڵە بۆکراوەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکانن.

بەردەو.امیی ھەنگاوەکانی سەرکوتکارانەو توندوتیژی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری بێ دەرەتانی فەلەستین زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە خەڵکانی جیھانی لە سەر شوناس و ناوەڕۆکی دژی مرۆڤانەی ئەم ڕژێمە چڕ کردووەتەوە.

ڕێژەو ئامارەکان و ڕاپۆرتە جۆربەجۆرە تازەکان لە بارەی سەرکوتکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان دەربڕی ڕوودانی کارەساتگەلێکی ترسناکە کە ئەم ڕژێمە لە ڕەوتی خولی تازەی توندوتیژییەکانی دژی جەماوەری فەلەستین لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ئەنجامی داوە.

فەلەستینییەکان ھێشتاش ھەر بەرەوڕووی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی داگیرکەرو ساختەی ئیسرائیلن و ئەم ڕژێمە لە خولی تازەی توندوتیژی و زەبروزەنگەکانی دژی فەلەستینییەکان کە وەک سیاسەتی ھەمیشەیی ئەم ڕژێمە دژی جەماوەری فەلەستین دێتە ئەژمار بە نیازی قەڵاچۆی بەربڵاوترو زیاتری فەلەستینییەکانە بە شێوازگەلی دڕندەکارانەی وەک ئێعدام کردنی ئەو فەلەستینییانەی کە دژی داگیرکارییەکانی ئەم ڕژێمە ناڕەزامەندی دەر دەبڕن.

لە چوارچێوەی ئەم شێوازە دڕندەکارانەیەدا، ڕژێمی زایونی لە ڕەوتی توندوتیژیو زەبروزەنگ بەکارھێنانەکانی لەناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین ھەڵسوڕاوانی فەلەستینیی خستووەتە بەرھەڕەشەو کرداری توندوتیژی خۆی.

توند بوونەوەو پەرەسەندنی دڕندە کارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان و ئێعدام کردنیان بە واتای کوشتنی بەئەنقەستی فەلەستینییەکانە لە سەر بنەمای گومان کردنی تەنیا و ھەر لەم حاڵەدا کوشت و بڕیانە وەکوو دادوەرو جەللادی ھاوکات کە دیارە ئەمەش جۆرێکە لە تاوانی جەنگی و پێشێلکرانی جاڕنامەی جیھانیی مافی مرۆڤ.

سەرپەیڤ