کانونی دوھەم 18, 2018 21:34 Asia/Tehran
  • ڕوانگەی ڕێبەری ( دیداری بەشداربووانیی سێنزەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەگەڵ ئایەتۆڵڵا خامنەیی)

سێی شەممە ٢٦ بەفرانبار(١٦ ژەنیڤەری) سێنزەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە میوانداریەتیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و بەئامادە بوونی کاربەدەستە پایەبەرزەکانیی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامیی ئەم ڕێکخراوەیە لە تاران دا بەڕێوە چوو.

ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامیی  دووهەمین ڕێکخراوەی نێو دەوڵەتی دوای ڕێکخراوی نەتەوەکانە، کە لە سەر ڕێککەوتننی سەرانی وڵاتە ئیسلامییەکان بە ئەندامبوونی ٥٧ وڵات و بەمەبەستی بتەو کردنەوەی پێوەندییەکانی برایانە و هاودەنگیی لە نێوان وڵاتە ئیسلامییە کان و پشتگری کردن لە قازانجە هاوبەشەکان پێکهات .

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە یەکەمین ڕۆژی بەڕێوە چوونیی سێنزەهەمین کۆنفرانسی پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامیی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی، لەگەڵ بەشداربووان دیدار و لەبارەی مەسەلە گرنگەکانیی دونیای ئیسلام قسەیان کرد. بەڕێزی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەم بابەتە کە دونیای ئیسلام دەبێ لە مەسەلە سەرەکییەکان دا بەڕاشکاوی و بە دەنگیی بەرزەوە قسەبکات و هەڵوێستی خۆێ ڕابگەینێت، " فەلەستین" و " یەکێتی دونیای ئیسلام"ـی لە وێنەی بابەتە سەرەکییەکان زانیوە .

 

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  ڕوو لە سەرۆکان و نوێنەرانی پەرلەمانەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان ئاماژەیان کردە جێگەی گرنگی پەرلەمانەکانی وڵاتە ئیسلامییەکان و فەرمووی ئەم کۆمایە دەتوانێ بەڕاشکاوی، باسی نیاز و ویستەکانیی ئۆمەتی ئیسلامی لە دونیا دا بکات و بەجەختکردن لە سەر کەڵک وەرگرتن لەم بارودۆخە گرنگە ، لەمەڕ جێبەجێکردنیی ئەرکی دینی و مێژوویی فەرمووی: دوای شەڕی نێو دەوڵەتی یەکەم، دونیای ئیسلام پارچە پارچە بوو و کەسانێک کە هیچ شووناسێکی ڕەسەنیان نەبوو ، هیچ شیاوەتیان نەبوو، زاڵبوون بە سەر وڵاتانی ئیسلامی- لە ڕۆژئاوای ئاسیا ، لە باکووری ئەفریقا؛ بە بێ هیچ هۆیەک، بێ ئەوەی شیاو بن؛ و دواهاتی درێژ ماوەی بوونیان، لە دونیای ئیسلام دا مایەوە و زەربرەکانی وەشێندرا؛ نابێ بهێلین بدەین جارێکی تر وەها ڕووداوێک و وەها ئەزموونێک دووپات بکرێتەوە .

 

 ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، مەسەلەی فەلەستینی وەک مەسەلەی گرنگی ئۆمەتی ئیسلامی زانی و جەختیکرد: " ئەوەی لە فەلەستین دا لەم هەفتا و هەشتا ساڵەی ئەمدواییە قەوماوە، لە درێژەی مێژوو دا بێ وێنەیە... چوونکا سێی ڕووداوی تاڵ بۆ گەلێک ڕووی داوە. یەکەم: داگیر کرانی سەرزەوی، دووهەم دوورخرانەوەی بەگشتی و سێهەم کووشتاری بەکۆمەڵ. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئەم ڕووداوەیان وەک تاوانکارییەکی گەورەی دژ مرۆڤانی و  وەک زۆڵم و ستەمێکی مێژوویی بێ وێنە نرخاند کە بەگوێرەی ئەرکی ئیسلامی بێدەنگی بەرامبەر ئەو ڕەوا نییە .

 

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕاشکاوانە باسی ئەم بابەتەی کرد کە  فەلەستین  سەرزەوینێکە لە نێوان ڕووباری ئەردەن تا دەریای ناوەڕاست و پێتەختی ئەو سەرزەوینە قۆدسی پیرۆزە، بەڕیزی لەم بوارە دا فەرمووی: زایۆنیستەکان کە رۆژیک دروشمی " لەنیل تافورات"یان ئەدا، ئەمڕۆکە لە دەوراندەوری خۆیان دا شوورە ڕۆدەنێن تا بتوانن خۆیان لەوێدا لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان بپارێزن".ڕێبەری شۆرشی ئیسلامی کردەوەی ئەمدواییەی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنیستی وەک " غەلەتی زێدە" نرخاند و فەرمووی ئەم بانگەشەیە بێ گومان بە ئاکام ناگات و ناتوانن ئەوەی قسەیان لێکردووە ، بەئاکامیی بگەینن.
 

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی فەرمووی: ئەوە خەیانەتێکی ئاشکرایە کە کەسێک لەگەڵ دوژمنێک وەکوو زایۆنیستەکان سازیش بکات، بەڵام دژی برایانی موسولمانی خۆی بێت، هەر وەک ئەو کارەی ئێستا سەعوودییەکان دەیکەن. ئەم کارە بەڕاستی خەیانەتە دەرحەق بە ئۆمەتی ئیسلامیی و دونیای ئیسلام.ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە درێژەی ووتەکانی دا جەختیکردەوە لە سەر پێویستی یەکێتی  نێوان گەلان و دەوڵەتە موسولمانەکان و فەرمووی" دونیای ئیسلام بە یەکگرتوویی دەتوانێ دەستەڵاتێکی گەورە پێکبێنێت و نابێ ئیزن بدەین جیاوازیی ڕەگەزی، ناوچەیی ، زمانی، هۆزی، لەنێوان مان دا ناکۆکیی بەدی بینێت". ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کۆتایی ووتەکانی دا لە بەشداربووان لەم کۆبوونەوەیە داوای کرد لەبارەی مەسەلە گرنگەکانی دونیای ئیسلام تەنیا ڕازی بەدەرکردنی بڕیارنامە نەبن و بڕیارە گرنگەکان بەکردەوە مسۆگەڕ بکەن .

 

سەرپەیڤ