شوبات 13, 2018 08:26 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئامادەبوونی حەماسیانەی گەلی ئێران لە رێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان دا

ڕێپێوانی سەرتاسەریی جەماوەری ئێران لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئامادە بوونێکی حەماسی بوو بە پەیامگەلێکی جیھانییەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، شەوی دووشەممە لە پەیامێکدا لە بەشداریی حەماسی و سەرسامکەری گەلی ئێران لە ڕێپێوانی یەوموڵڵای بیست و دووی ڕێبەندان ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕێزی گرت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، لەم پەیامەدا جەختی کرد:مەزنایەتیی رێپێوانی ڕۆژی (یەکشەممە) ی گەلی ئێران کە بە بڕوای حیسابگەرانی ورد ، لە ساڵانی رابردوو پڕحەشیمەت تر و پڕ جۆش و خرۆش تر بوو ، وڵامێکی بەبڕشتانە و دەمکوتکەر بوو بۆ بیانیەکان و دوژمنان و سست پەیمانان .

بەڕێزی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمن بە پشت بەستن بە خەیاڵی ناتەواو و نادروستی خۆی لەبارەی ئێران و ئێرانی ، هەموو توانا و هەوڵی پڕۆپاگەندەییانەی لەسەر ئەوە دانابوو کە بیست و دووی ڕێبەندان ئەمساڵ بێ ڕەونەق و ڕەنگە دژی خۆی لێ بکات جەختی کردەوە ، گەلی ئێران بە کردەوە زیندووبوون  و لە گەشەدابوونی شۆڕشی ئێسلامی ئێرانی خستە بەرچاوی دوژمن و پێبەند بوون بە ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە) بنیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە دروشمەکان و ئامادەبوونی گەرمی ،بە دەنگی بەرز هاوار کرد.

گەلی ئێران بە بەرخۆدانی ناوازەو دەگمەنی خۆی لە ماوەی نزیکەی چل ساڵ ئەوەی دەرخستووە کە توانایی ڕاوەستان لە بەرامبەر زۆربێژی و ملھوڕییەکانی ئەمریکای ھەیە و ھەر ئەم ڕاوەستانەش ئەمڕۆ بووەتە پاڵپشتێکی پتەوو قایم بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران. گەلی ئێران باش دەزانێ کە ئەمریکا بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانی لە بارەی کێشەی تیرۆریزم و داگیرکارییەکانی داعش لە سووریا، بە توندی پەلەقاژەی ئەوەیەتی ھەتا ئێران تەریک خاتەوەو لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بیخاتە بەر گوشاروپاڵەپەستۆ، کەچی قەت پێی ناکرێت و ھۆکاری ئەم سەرنەکەوتنەشی بۆ ئامادە بوونی لە سەرھەست و وریایانەو شۆڕشگێڕانەی خەڵک گۆڕەپانە حەماسییەکانی وەک ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان دەگەڕێتەوە.

ئەم بەسیرەت و بەرچاو ڕوونییە لە ماوەی نزیکەی چوار دەیە ژیانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە بەرامبەر پیلانەکانی ئەمریکا بەدەست ھاتووە. لەم ڕووەوە گەلی ئێران ئەمساڵیش بە ئامادە بوونێکی بەربڵاوو بەرچاو لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان دا جارێکی تر ڕق و توڕەیی خۆی بەرامبەر بە کردارەکانی ئیستیکبارییانەی ئەمریکا دەربڕی و لە سەر پشتیوانیی لێبڕاوانەی خۆی لە سەرکەوتنەکانی لاوانی ئێرانی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیاو پیشەسازیی بەرپەرچدەرو موشەکی پێی داگرت. ئەم پێداگرتنەش پیشاندەری ئەوەیە کە گەلی ئێران بەرامبەر بە پرسگەلی ھەستیارو گرینگ بە تەواوی وریاو لە سەر ھەستەو قەت ماوەی ئەوە نادات کە ڕەوتە لادەرو چەواشەکارەکان زەبر لە کۆڵەکەو بنەماکانی دەستەڵات و تواناییەکانی حکومەت بوەشێنن.

ئەزمونی نزیکەی نیوسەدە ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئەمریکا بە دەستوەردان و خۆ تێ ھەڵقورتاندنەکانی بەردەوام ھۆکاری بشێوی و قەیران چێکردن بووەو بەو ھەنگاوە ئاڵۆزی چێکەرانەی بە نیازی پاوانخوازی و زاڵیەتیی ژیۆپۆلۆتیک بووە لە ناوچەکەدا. ئا لەم ئاراستەیەدا ئامانجی ئەمریکاو بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی پێکھێنانی جۆرە ھاوسەنگییەکە لە نێوان پاراستنی ھەنگاوی ھاوبەش و کرانەوەی دەرکەی دانوستانی ھاوکات لە بارەی ئەو کێشانەی وا ڕۆژئاوا بانگەشەیان بۆ دەکات بە تایبەت لە بواری بەرەڤانی و توایایی موشەکی بە بیانووی نیگەرانی لەمەڕ بە ھەڕەشە نواندنی توانایی موشەکیانەی ئێران.

ھەر لەم پەیوەندییەدا سێرگەیی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: ئەوانەی وا بەرنامەی موشەکییانەی بە تێکدەری سەقام و ئاسایشت دەزانن، دەبێ بۆ بۆچوونەی خۆیان بەڵگە بھێننەوە.

گەلی ئێران بە ئامادە بوونی یەکپارچەی خۆیان لە ڕێپێوانی گەورەی بیست و دووی ڕێبەندان، لە ڕاستی دا وەڵامێکی پتەوی ھەڕەشەو وەھمەکانی کۆشکی سپیی دایەوەو دەستەڵاتی نەرمی خۆی بە ڕووی دوژمنان دا دایەوەو وەک چۆن حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی رێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش لە پەیامکەیان دا فەرموویان:لێبڕان و بەرچاوڕوونیی گەلی ئێران ، رووداوێکی گەورە و بەرچاوی ئافراندو نەعرەتەی گەلی ئێران دوژمن پاشەکشە پێ دەکات و لێبڕاویی بەبڕشتانەی ، هاوکێشە هەڵەکانیان تێک و پێک ئەدات .