ئادار 23, 2018 17:18 Asia/Tehran
  • جەختی سەرکردەکانی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرانسا لە سەر پێبەند بوونیان بە ھەنگاوی ھاوبەش

سەرکردەکانی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرانسا شەوی ھەینی لە پەراوێزی دانیشتنی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە وتووێژیان کرد. دەوڵەتی بریتانیا لە بەیاننامەیەک د ا ڕایگەیاند کە، تێرێزامی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ، ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لەم چاوپێکەوتنەدا لە سەر پێبەند بوونی وڵاتەکانیان بە ھەنگاوی ھاوبەش پێیان داگرت.

سەرکردەکانی بریتانیا، ئاڵمانیاو فەرانسا شەوی ھەینی لە پەراوێزی دانیشتنی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسێڵ چاویان بە یەکتر کەوت و لە بارەی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە وتووێژیان کرد. دەوڵەتی بریتانیا لە بەیاننامەیەک د ا ڕایگەیاند کە، تێرێزامی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ، ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا و ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە لەم چاوپێکەوتنەدا لە سەر پێبەند بوونی وڵاتەکانیان بە ھەنگاوی ھاوبەش پێیان داگرت.

کاربەدەستانی وڵاتانی دیکەی ئەورووپاو ھەروەھا فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا گەلێک جار وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەوەی کە ھەنگاوی ھاوبەش ھی تەواوی کۆمەڵگای نێونەتەوەییە پشتیان گرتووە. پێداگریی سەرکرد ەکانی سێ وڵاتی گەورەی ئەورووپی کاردانەوەیەک لە ھەمبەر گوشارەکانی ڕوولەپەرەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ چاکسازی لە ھەنگاوی ھاوبەش و لە ڕاستی دا وەلانانی دێتە ئەژمار.

داناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام ھەنگاوی ھاوبەشی وەک خراپترین ڕێککەوتن لە قەڵەم داوەو خوازیاری تێکدانی بووە، بەڵام ئەندامانی دیکەی تاقمی پێنج کۆ یەک نەیاری ئاوا ڕوانگەیەکن. ترەمپ لە  دوانزەی ژانویەی ٢٠١٨بەڵێنەکانی ئەو وڵاتەی لەمەڕ ھەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی دژی ئێران درێژ کردەوە، بەڵام وتیشی لەوانەیە ئەمە دواجار بێت کە وەھا کارێک دەکات.ناوبراو ھەڕەشەی لە دەوڵەتە ئەورووپییەکانیش کرد کەئەگەر بێتوو ھەتا ١٢ی مای  ٢٠١٨ بۆ چاکسازیی  خۆی وتەنی کەم و کوڕییەکانی کارەساتباری ھەنگاوی ھاوبەش ھەوڵ نەدەن، ئەمریکا واز لە ڕێککەوتنەکە دێنێ.

ڕیچارد سوکولسکی کارناسی سیاسی لەم بارەیەوە وتوویەتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو ھەڵوێسەی کە بەتازەیی سەبارەت بە وازھێنان لە ھەنگاوی ھاوبەش و بەربەرەکانێی دژی ئێران لە ناوچەکە ڕایگەیاندووە ، ئامانجێکی ڕاستبینانەو ستراتژیایەکی ڕوونی نییە، ھەر بۆیە ئەو ھەڵوێستەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنیی ئەندامانی ئەورووپایی تاقمی پێنج کۆ یەک و ھەروەھا یەکێتیی ئەورووپادا بەرەوڕوو بووەوە.

لە ڕوانگەی ئەورووپییەکانەوە ھەنگاوی ھاوبەش وەک ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی بەسەرنجدانی بە سەرنجدانی جێبەجێکرانی بڕکەگانی لە لایەن ئێرانەوەو ھەروەھا مسۆگەر کرانی ئامانجەکانی، ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو دێتە ئەژمارو ھیچ بیانوویەک بۆ پێشێلکردن و ھەڵوەشاندنەوەی لە ئاردانییە. لەگەڵ ئەمەش دا ترەمپ بانگەشەی ئەوە دەکات کە ھەنگاوی ھاوبەش بەس ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی نییە، بەڵکو دەبێ ڕەھەندەکانی دیکەی ھاوپەیوەند بە ئێران لەو.انە بەرنامەی موشەکی و سیاسەتە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتەش بگرێتەوە.

ڤلادیمیر پورتایف مامۆستای زانکۆ لەوباوەڕەدایە کە ئێران لە بارەی پرسی ھەنگاوی ھاوبەشەوە سەرکەوتوو دەبێت تەنانەت ئەگەر داناڵدترەمپیش ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ تارانیش ھەڵوەشێنێتەوە.

وادیارە فەرانساو بریتانیا و ئاڵمانیا سەرباری نەیارزەتییان لەگەڵ ھەڕەشەوگوڕەشەکانی ترەمب بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەنگاوی ھاوبەش، لەگەڵ داخوازییەکانی بۆ گوشارخستنە سەر تاران لە بواری موشەکی و چالاکییە ناوچەییەکانی دا بوونەتە ھاوڕێ. بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی نھێنی، بریتانیاو فەرانساو ئاڵمانیا بۆ ڕازی کردنی ئەمریکا بە بیانووی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بایکۆتی تازەیان دژی ئێران پێشنیار کردووە. لەگەڵ ئەمەش دا لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی وەزیرانی د ەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، موگرینی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ھیچ گەڵاڵەیەک لەمەڕ داسەپاندنی بایکۆتی تازە دژی ئێران لە ئارادا نییە.

وادیارە ئەورووپا ئێستاکە لە دووڕیانەی مانەوە لە ھەنگاوی ھاوبەش و یان ھاوڕێیەتی کردن لەگەڵ ئەمریکا یەکێکیان ھەڵبژێرێت. بێ گومان ھاوڕێیەتی کردن لەگەڵ ئەمریکا نەک ھەر لە ئاراستەی بەرژەوەندیی ئەورووپییەکاندا نییە، بەڵکو بە واتای ڕوو وەرگێڕانی دەوڵەتە گەورەکانی ئەورووپا لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان و دابەزینی جێ و شوێنی بڕوامەندییان لە ئاستی نێونەتەوەییشە.

 

سەرپەیڤ