May 04, 2018 17:32 Asia/Tehran
  • ستراتژیای مەرجەعییەتی عێراق لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە

عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی کەربەلا بەشێوەیەکی پاڵەکی ستراتژیاو ڕێشاندانەکانی مەرجەعییەتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دیاری کرد.

چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی تازە ڕۆژی 12ی مای 2018 بەڕێوە دەچێت. کۆتلەو تاقمە سیاسییەکانی عێراق حەوتەیەک بەرلە دەست پێ بوونی دەنگ وەرگرتن لە تەواوی توانایی و بارستاییەکانی خۆیان بەهرە وەردەگرن . بڕیاروایە ئەمڕۆ چواری مەی جەماوەری بەغدا خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بۆ پشتیوانی کردن لە هەڵبژاردن بەڕێوە بەرن. هەر لەم حاڵەدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدریش کە بە لیستی سائیرون بەشداریی هەڵبژاردنەکەی کردووە ، ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کرد.

ڕەوتی سەدر بڕیار وا بوو لەم هەڵبژاردنەدا بچێتە ڕیزی هاوپەیمانیی نەسر بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادییەوە، کەچی لە ئەنجام دا خۆی لە قەرەی هاوپەیمانی لەگەڵ عەبادی نەداو بە لیستێکی جیاوە لە هەڵبژاردن دا بەشداری دەکات.

مەرجەعییەتی عێراق هەروەکوو تەواوی ئاڵ و گۆڕە گرینگەکانی ئەم وڵاتە ڕوانگەیەکی تایبەتیی بەرامبەر بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەیە. لە خوتبەکانی عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی ئەم حەوتەیەی کەربەلا دەشێ سێ ڕەهەندی ستراتژی و ڕێشاندەرانەی مەرجەعییەت لە بارەی هەڵبژاردنی عێراقەوە بخوێندرێتەوە. یەکەم ڕەهەندی ستراتژیانەی مەرجەعییەت لە بارەی هەڵبژاردنی عێراقەوە، پێداگرتن لە سەر بەرژەوەندیی نیشتیمانییە نەک بەرژەوەندیی فیرقەی لە عێراق دا. ئەمە ستراتژیای گشتی و نەگۆڕی مەرجەعییەتە لە عێراق دا. دوای ئەوەی کە لە ساڵی 2014 تیرۆریستانی داعش ناوچە سوننەنشینەکانی عێراقیان داگیر کرد، ئایەتوڵڵا سیستانی لە فەتوایەکی مێژوویی دا لە سەر پێویستیی پێکهاتنی هێزێکی نیسشتیمانی بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش و سەندنەوەی ناوچە داگیرکراوەکان لەم تاقمە تیرۆریستییە پێی داگرت. کاتێک کە پرسی ڕیفراندۆمی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق لە ساڵی ڕابردووش دا هاتە ئاراوەو پراکتیزە کرا، جارێکی تر مەرجەعییەت لە سەر پێویستیی پارێزرانی سەروەریی خاکی ئەم وڵاتە جەختی کرد.

ئێستاکەش لە سەروبەندی بەرپا کرنی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق جەخت کردن لە سەر بەرژەوەندیی نیشتیمانی گرینگترین ڕەهەندێکە کە لە لایەن مەرجەعییەتی باڵای عێراقەوە هاتووەتە ئاراوە. هەر لە سەر ئەم بنەمایە عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە مەرجەعییەتی دینی لە هیچ پارت و پاڵێوراوێک لە هەڵبژاردن دا پشتگری ناکات و هەڵوێستێکی یەکسانی لە هەمبەر هەموویاندا هەیە. ئەم ڕوانگەیەش پشتڕاست کەرەوەی جەختی مەرجەعییەت لە سەر یەکگرتنی شێعەوسوننەیە لەو وڵاتەدا.

یەکێک لە گرینگترین پێوەرەکانی پێناسەیی مخرجەعیەت لە عێراق دا ئەمەیە کە بەردەوام ڕوانگەیەکی خۆماڵی و نێوخۆیی بەرامبەر بە سیاسەت و ئاسایشت هەیە. مەرجەعیەتی عێراق بە بەهرە وەرگرتن لە فێرکارییە ئایینییەکان ئەزمونی مێژویی لەو باوەڕەدایە کە سەرچاوەی زۆرێک لە گرفتەکان لەم وڵاتەدا بە تایبەت ئەو بشێوییانەی کە لە قەواخی شاڵاوەکانی داعش سەریان هەڵداوە، بۆ دەستوەردانی دەورگێڕە بیانییەکان دەگەڕێتەوە. دەورگێڕانی دەرەکیی ئێستاکە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقیش پیلان و بەرنامەی بەربڵاویان هەیە کە تەوەرەی ئەم پیلان و بەرنامەگەلەش ڕێگرتنە لە سەرکەوتنی ڕەوتە سەربەخۆو نابەستراوەکان بە تایبەت لە نێو شێعەکانە. بەم پێیە عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پێ لە سەر پێویستیی ڕێگرتن لە خۆهەڵقورتاندنی بیانییەکان لە هەڵبژاردنی عێراق لە ڕێگای پشتیوانی و بارەبووی دراڤی و یان هەنگاوگەلی دیکە دادەگرێت.

سێهەمین ڕەهەندێکی ستراتژیایی مەرجەعییەت لە بارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ساڵی 2018 جەخت کردن لە سەر بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری عێراقە. بەشداریی خەڵک وێڕای ئەوەی کە بە واتای مافی چارەی خۆنووسینیانە ، هەرەس هێنانی دەستوەردانی بیانی لە هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەستەبەر دەکات. بایکۆت کردنی هەڵبژاردن و بەشداریی کرچ و کاڵ بە واتای بەردەوامیی کارشکێنیی دەورگێڕە بیانییەکانی نەیاری جەماوەرسالاری لە عێراق دایە و لەم ڕووەوە عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی ، مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە خوتبەکانی نوێژی هەینیی کەربەلا پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە بەشداری لە هەڵبژاردن مافی تەواوی شارومەندانە.

 

سەرپەیڤ