حوزه‌یران 30, 2018 14:10 Asia/Tehran
  • گیرانی نوێنەری پێشوو و لەقاودەری پەرلەمانی تورکیا

پۆلیسی ئاسایشی تورکیا، "ئێرێن ئێردم" نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە تاقمێکی تیرۆریستی قۆڵبەست کرد.

"ئێرن ئێردم" نوێنەری پێشووی پەرلەمان و ئەندامی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا پاش قۆڵبەست کران، بۆ درێژەی لێکۆڵینەوەی زیاتر گوێزرایەوە شاری ئەستەمووڵ.

گرتنی نەیارانی حکومەتی ئانکارا لەبەر دۆخی لوتکەیی لەو وڵاتە، مومکین بووە.

دەوڵەتی تورکیا پاش کودەتای ناسەرکەوتووی مانگی ژوولای٢٠١٦ی زایینی، دەیان هەزار کەس لە نەیارەکانی گرتووەو زیندانی کردووە.

باری نائاسایی لەتورکیا لە رۆژی بیستی مانگی ژوولای ٢٠١٦ـەوە، پێنج رۆژ پاش کودەتا ناسەرکەوتووەکەی ئەو وڵاتە جێ بەجێ کرا، و لەوکاتەوە تائێستا چەندین جار درێژ کراوەتەوە.

باری لوتکەیی، دەسەڵاتی تایبەت دەدابە هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا بۆ وێنە، دەتوانرێ بێ تێگەیاندنی تۆمەت لێدان خەڵک بگرن.

بەدەربڕینی ناڕەزایەتی ڕێبەرانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لەسەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانیی حەوتەی ڕابردوو بەڵێنیان دابوو یاسای باری نائاسایی پاش هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی ژۆئەن لەو وڵاتە، هەڵدەوەشێنن.

واپێ دەچێ دەوڵەتی ئانکارا لەهەوڵدابێ هەموو نەیارانی بگرێ، ئەگەرچی سەنەدو بەڵگەی بەبایخی لەدەستدا نەبێ، ئاساییە کە، پاش هەڵوەشانی باری نائاسایی لە تورکیا، گرتنی نەیاران بەو ئاسانییە مومکین نابێ.

بەسەرنجدان بە وادەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەمەڕ هەڵوەشانی باری نائاسایی، بێگومان قۆڵبەست کرانی ئێرن ئێردم بۆ نەیارانی دەوڵەتی ئانکارا هەڵگری پەیامێکی ڕوون وئاشکرایە.

لەبەر پێشینەی لەقاودەریی ناوبراو لەدژ پەیوەندیی دەوڵەتی ئەردۆغان بە ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش، تیجارەتی نایاسایی نەوتی عێراق و هەڵگرتنی چەک لەلایەن لۆریەکانی دەزگەی هەواڵگریی تورکیا بۆ گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، ئێرن ئێردم هەردەم لەسەروبەندی  گیران و لەبەندکراندا بوو، لەڕاستیدا دەوڵەتی ئەردۆغان بەو کارەی، ئەو پەیامەی بە نەیارانی داوە کە ئیدی بەرگەی ڕوانگەو دەنگی نەیارانی حکومەتی تورکیا لەناوخۆی ئەو وڵاتە ناگرێ و پێی قەبووڵ ناکرێت.

ئێرن ئێردم لەساڵی٢٠١٦ زانیاریگەلێکی لەمەڕ پەیوەندیی تەلەیفونی بەرپرسانی ئانکارا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش خستبووە بەردەست نوێنەرانی پەرلەمان و میدیاکانی تورکیا.

بەپێی پەیوەندییە تەلەیفونییە تۆمارکراوەکان، هەزاران کەس لە دەس و پێوەندییەکانی داعش بەردەوام لەتورکیا بۆ سووریاو بەپێچەوانەوە، هاتووچۆ دەکەن.

دوابەدوای ئەو لەقاودانانە، ئەحمەد تورک شارەوانی شاری مێردینی تورکیا وتبووی: "دەوڵەتی ئانکارا هاتووچۆی تیرۆریستانی داعش بۆ سووریا بەدرۆدەخاتەوە بەڵام دانیشتووانی شاری مێردین شایەتی هاتووچۆی ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەن و سەنەدو بەڵگەو وێنەشیان لەوبارەوە تۆمار کردووە".

ئاشکرایە کە ڕەوتی دووفاقیی دەوڵەتی تورکیا لەهەمبەر تیرۆریزمدا لەماوەی قەیرانی سووریا بووەتە هۆ تاکوو ئەو وڵاتە لەساڵانی رابردوودا ببێ بەشوێنی سەرەکیی ترانزیتی تیرۆریستانی تورک و ئوروپایی بۆ سووریا و بەپێچەوانەش و بەلەبەرچاوگرتنی سەنەدوبەڵگەکانی بەردەم، دووردێتەبەرچاو کە، گرتنی ئێرن ئێردم درێژەی بێ بەتایبەت ئەوەی کە، دەوڵەتی ئانکارا نایەوێ کێشەو گرفتی نوێ ، لەناوچەو جیهان بەرۆکی بگرێ.