ته‌مووز 15, 2018 21:47 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەر تواناییەکانی ئێران بۆ پەڕینەوە لە گرفتە ئابوورییەکان

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە لە دانیشتنێکدا کە بە پێی بانگێشتنی بەڕێزی لە سەرۆک کۆمارو ئەندامانی کۆڕی دەوڵەت بەڕێوە چوو،لە سەر تواناییەکانی ئێران بۆ پەڕینەوە لە گرفتە ئابوورییەکان جەختی کرد.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەم دانیشتنەدا، وێڕای بە ھێزمەند نرخاندنی ھەڵوێستەکانی سەرۆک کۆمار لە گەشتەکەی بۆ ئەورووپا وتیشی: دەستەڵات نواندن لە بەرامبەر بیانییەکان بە تایبەت لای ئەمریکییەکان بابەتێکی پێویستە و ئەم کارە دەبێ لەکاتی خۆی ، ڕاشکاوانەو لێبڕاوانە ئەنجام بگڕێت. بەڕێزی جارێکی تر ئەوەی وەبیر ھێنایەوە کە لایەنەکانی ئەورووپیش لە سەریانە دەستەبەری پێویستمان لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە بدەنێ، ھەڵبەت دیارە نابێ ئابووریی وڵات گرێ بدرێ بەم بابەتەوەو لەم ئاراستەیەدا پەکی بکەوێ .

دەوڵەتی ئەمریکا ھەر لە یەکەم ڕۆژانی ڕاپەڕێندرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیەوە، ھەوڵدان بۆ کاڵ کردنەوەی سەرەتییە ئابوورییەکانی ئێران لە سەردەمی دوای ڕێککەوتنی ناڤۆکیی دەست پێ کرد. ئینجا بە ھاتنە سەرکاری داناڵدترەمپیش وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەم کارشێکنیانە زیاتر پەرەی سەند.

تزەمپ لە ھەنگاوێکی گەڵاڵە بۆ کراودا، ھەشتەمی مای بە شێوەیەکی یەک لایەنە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤڵکی(بەرجام) و گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی واژۆ کرد. ئەم ھەنگاوە لە لایەن کۆڕوکۆمەڵە سیاسی و ئابوورییەکانەوە بە توندی کەوتە بەر ڕ ەخنەو توانج .

ھەواڵدەریی بلۆمبێرگ لەم بارەیەوە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دەوڵەتی ئەمریکا بەدووی داسەپاندنی گوشارێکی ئابووریی دەگمەنە بە سەر ئێراندا.

ھەڵبەت یەکێتیی ئەورووپا پێی لە سەر ئەوە داگرتووە کە لە بەرامبەر ئەم بایکۆتانەدا دەوەستێ و ھەر بەو ئامانجەش ھەگبەیەکی پێشنیاری ئابووری لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دراوەتە ئێران، کە ھەڵبەت ئەو کارە ئێرانی ڕازی نەکردووە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانساو سەرۆکی ئاڵمانیا ھەگبە پێشنیارەکەی ئەورووپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بە ھیوابڕ ناوبدو پێی داگرت کە، چاوەڕوانیی ئێران لە برۆکسێڵ دەستپێشخەرییەکی ڕوون و کاتبەندی کراوە.

ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە ئەمەیە کە ھەل و مەرجی ئێستادا دوو ھەڕەشەی بەبڕشتانە بەرەوڕووی ئابووریی ئێران بووەتەوە. یەکەم ھەڕەشە، ئەو پیلانە گڵاوانەیە کە ئەمریکاو دوژمنانی نیزام لە قەواخی بایکۆت و شەڕی ئابووری و گوشتری دەروونی دژی گەلی ئێران پێ و شوێنی دەگرن. ھەرچەند کە ئەم سیناریۆیە بۆ گەلی ئێران شتێکی تازە نییە، بەڵام نابێ بە سادەیی بە لای ئەم بابەتەدا بپەڕینەوەو وا ھەڵدەگرێت کە بە بڕشتانە خۆمان بۆ بەرپەردانەوەی ئەم پیلانە ساز بدەین.

باربارا سلاڤین لە ئەندامانی ھزرگەی ئەنجومەنی ئاتڵانتیک دەڵێت: لۆبییەکی بەھێز دژی ئێران کەوتووەتە گەڕ بۆ داسەپاندنی ھێندێک گوشار بە سەر ئێراندا کە یەکێک لەو گوشارانە بایکۆتە. ناوبراو ئەم دیاردەیە وەک پێکدادانی ئەوپەڕی گوشار دژی حکومەتی ئێران و جەماوەری ئەم وڵاتە وەسف دەکات.

بەڵام دووھەمین ھەڕەشە لاوازی و کەم و کوڕییە نێوخۆییەکانە کە لە وتەکانی ئەمڕۆی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاماژەی پێ کرا. بەڕێزی ھەر لەم بوارەدا تیشکی خستووەتە سەر نمونەگەلێکی ھەڵەشەو ساختەکاریی بڕێک لە دام و دەزگاکان و کەسانێک لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی ئەم دواییەی سککەو دراڤی بیانی و پێی داگرتوە کە: دەبێ لەگەڵ ساختەکاران دا لە ھەر پلەوپایەو ئاستێکیش دا بن بە توندی ھەڵس و کەوت بکرێت.

بێ گومان ئێران خاوەنی پۆتانسیەل و بارستایی گەورەو زۆرە و لەم پۆتانسیەل و بارستاییانە دەکرێ لە چوارچێوەی دیپلۆماسی و پەیوەندیی دەرەوەیی دا کەڵک وەربگیردرێت. بەڵام دیارە ڕێگای پەڕینەوە لە گرفت و تەنگژەکان سەرنجدانی تەواوی ڕەھەندەکانی پرسی ئابوورییە. ھەر لە بەر ئەمەش چڕبوونەوە لە سەر فەکتەرە دەرەوەییەکانی گوشار خستنە سەر ئێران بە تەنیا ڕێگاچارە نییە. واتە پرسی بایکۆت و گرفتەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە تەنیایی ناتوانن گرفتە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە چارەسەر بکەن.