ئاب 16, 2018 14:42 Asia/Tehran
  • تەریک خرانی ئەمریکا لە بواری ڕێککەوتنی ئەتۆمی- ئوروپییەکان لەتەنیشت ئێراندا

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی: تەریک خرانەوەی ئەمریکا لەهیچ بوارێکدا بەئەندازەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئاشکراو خویا نەبووە.

محەممەد جەواد زەریف دوێشەو(چوارشەممە) لە پرۆگرامی وتووێژی تایبەتی کەناڵی دووی تەلەفزیۆنی ئێران، وتی: واپێ دەچی ئوروپییەکان تەنیا لەبەر ئێران داکۆکییان نەکردبێ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەیشتبنە ئەو ئەنجامەی کە قەبووڵکراو نییە کەسێک بەپێی بەرژەوەندییە تاکەکەسییەکانی خۆی بۆ جیهان بڕیار بدات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەمان کاتدا وتی: ڕەوتی هەوڵدانی ئوروپییەکان لەمەڕ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەرێنییە بەڵام بەس نییە، ئوروپییەکان دەبێ لە کۆمپانیاکانیان لەهەمبەر ئابلۆقەکانی ئەمریکا داکۆکیی بکەن و بەدانی تێچووی پێویست ، هەنگاوی پراکتیکی هەڵبگرن.

بەچوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵێنی سیاسیی ئوروپاییەکان بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، جێگای قەبووڵە بەڵام لەکردەوەدا خاو جوڵانەوەی ئوروپییەکان جێی ڕەزامەندیی نییە. نەهێشتنی شک و گومانی کۆمپانیا ئوروپییەکان بۆ درێژەدان بەهاوکاریی لەگەڵ ئێران سەرباری گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکا، دامەزراندنی پەیوەندیی بانکی و فرۆشی نەوتی ئێران، سێ هەنگاوی گرینگە کە ڕێککەوتنی ئوروپایی بەزیندوو دێڵێتەوە. پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بەمانای سەربەخۆیی کرداریی ئوروپاییەکان لەئاستی جیهانییە، کردەو هەنگاوی پراکتیکی و ئەو باییەی کە ئەوان بۆ کەڵک وەرگرتنی ئێران لە بەرژەوەندییەکانی ڕێککەوتن دەیبژێرن، ئاستی دەورگێڕانیان بەدەر لە ئیرادەی سیاسی ئەمریکا پێشان دەدا. مانەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ دیپلۆماسیی جیهان ئەوەندە گرینگە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا یەکشەممەی ڕابردوو لەدیدار لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی دانیشتنی بەڕێوەچوونی پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر لەشاری ئاکتائۆی قەزاقستان، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی بەڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و گرینگ زانی و وتی: "پاراستن و پتەوکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن هەموو لایەنەکانی، پاش کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا ، پێویستە."

کردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، لەپاڵ چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ئاووهەوایی پاریس، هەڵایساندنی شەڕی تیجاری و ئەو ئابلۆقانەی بەسەر وڵاتانی دیکە لەوان ڕووسیاو تورکیای سەپاندووە، وڵاتانی بەرەو کۆدەنگیی جیهانیی پاڵ پێوەناوە.

رەفتاری ئەمڕۆی ڕووسەکان، تورکەکان، چینیەکان و ژمارێک وڵاتی ئوروپایی، پێشاندەری تەریک خستنەوەی ڕەوتی یەکلایەنخوازانەی ترەمپە. جگە لەوە، لەناوخۆی ئەمریکاش دەنگە نەیارەکان لەدژ ترەمپ بەرگوێ دەکەون و ئەو چەشنە ڕەفتارانە، تەریک خرانەوەی ئەمریکا لەبواری ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئاشکرا کردووە. جەک ڕەید، سێناتۆری ئەمریکی رۆژی یەکشەممە بەئاماژە بەوەی کە ئیدی یەکڕیزیی جیهانی لەدژ ئێران لەئارادانییە، دانی بەوەدانا کە؛ ئەمریکا لەڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئیدی جیهانێکی یەکگرتووی لەتەنیشت خۆی و لەدژ ئێراندا نییەو هاوپەیمانە ئوروپییەکانیشی لەدەست داوە.

پیتەر ئالتمایەر وەزیری ئابووریی ئاڵمانیش وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەرلین وهاوپەیمانانی درێژە دەدەن بە داکۆکی لە کۆمپانیاکانی لایەنی مامەڵە لەگەڵ ئێران سەرباری زەخت و گوشارەکانی واشنگتۆن. ئوروپا پێملی گوشاری ئەمریکا لەپەیوەندی لەگەڵ ئێراندا نابێ."

لەڕۆژانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هەستیاریی ئێران  بەرامبەر بە بەرتەسکیی کات بۆ جێ بەجێ کرانی بڕیارەکانی ئوروپییەکان بەئامانجی پاراستنی پشکی ئابووریی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، هەڵوێست گرتنی دژە ئەمریکیی ئوروپاییەکان زیاتر بووە. ئوروپییەکان بەکردەوە دەبێ هەوڵ بدەن هەتا فرۆشی نەوتی ئێران لەچوارچێوەی سیاسەتی بەسیفرگەیاندنی لەلایەن ترەمپەوە و درێژەی تیجارەت لەگەڵ ئێران، ڕانەگیردرێ.

هەرلەو ئاراستەدا، یاسای بەرتەسک کردنەوەی ئابلۆقەکانی ئەمریکا لەلایەن یەکێتی ئوروپاوە، نوێ و جێ بەجێ کراوەو کۆمپانیا ئوروپاییەکان هان دران ، درێژە بدەن بە سەرمایەنانەوە لە ئێراندا. ئەوە پێشاندەری بەڵێنی سیاسیی تۆکمەی ئوروپاییەکان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمییەو هەر ئەو چاوەڕوانییەش هەیە بەڵام ئەوەی کە تاچ ڕادە لە کەندو کۆسپی گەمارۆکانی ئەمریکاو هەڕەشەو سزای ترەمپ تێدەپەڕن، گرێدراوی باجێکە کە ئوروپییەکان دەبێ بیدەن بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان بەئامانجی درێژەدان بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ