ئاب 18, 2018 13:25 Asia/Tehran
  • درێژەی گرژیی نێوان ئەمریکاو تورکیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی جارێکی دیکە وێڕای ڕەخنەگرتن لە درێژەی گیرانی قەشەی ئەمریکی لە تورکیا، هەڕەشەی زیادکردنی زەخت وگوشاری لە ئانکاڕا هێنایە ئاراوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا تۆمەتە پاڵدراوەکان لە ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی بەندکراو لە تورکیای بەساختە و درۆ زانی و وتی: "دەمێکی دوور و درێژە کە تورکیا بووە بە کێشەو گرفت".

ترەمپ بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەو بارودۆخە بۆ واشنگتۆن قەبووڵکراو نییە، وتی: ئەمریکا بێ دەنگ نابێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەشێوەئاخاوتنێکی پڕ لەهەڕەشە وتی: تورکیا  وەک وڵاتێکی دۆست ڕەفتار ناکاو ئەوان ناتوانن خەڵکانی ئێمە بگرن و بیانخە زیندان.

مەولوود چاووش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکاردانەوە بە قسەکانی ترەمپ بەدووپات کردنەوەی ڕەخنەو گازندەکان لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەهەمبەر ئەو وڵاتەدا وتی کە واشنگتۆن ئیدی ناتوانێ دۆست لەدوژمن جیا بکاتەوە.

چاووش ئۆغڵوو شوبهاندنی حکومەت و سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە گاوانەکانی سەردەمی ڕۆژاوای هۆڤانە، وتی: بەو سیاسەتەی ئێستا ئەمریکا گرتوویەتییە پێش، باشتربوونی پەیوەندییەکان ئەستەمە.

ئەدرو برانسۆن کە لە ئۆکتۆبری٢٠١٦ بەتۆمەتی کردەی تیرۆریستی، شۆڤاری و پەیوەندی گرتن بە فەتحوڵڵا گولەن گیرابوو، بۆ سێهەم جار لەم حەوتەدا داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکەی دابوو کە ڕەزامەندیی  لەگەڵدا نەکرا.

ستیڤ منوچین وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا رۆژی پێنج شەممە هەڕەشەی کردبوو، ئەگەر دادگەی تورکیا داوای دووبارەی برانسۆن بۆ ئازادکرانی ڕەت بکاتەوە، سزای قورستر بەسەر تورکیادا دەسەپێنێ و دەیانخاتە قۆناخی جێ بەجێ کرانەوە.

مایک پێنس، یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکاش وتی: ئەگەر تورکیا خێرا بۆ ئازادکردنی ئەندرو برانسۆن هەوڵ نەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای قورستر بەسەر ئەو وڵاتەدادەسپێنێ.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکی ئاگۆست عەبدولحەمید گوێل وەزیری داد و سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیای بەبیانووی دەورگێڕان لە گیرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی بایکۆت کرد. دوابەدوای ئەو ناکۆکییانەو ئابلۆقەکانی ئەمریکا، بەهای یەکەی دراڤی تورکیا لەهەمبەر دۆلاری ئەمریکی کەوتە سەراوژێری و لەڕۆژانی ڕابردوودا نزیک بەسەتا سی و پێنجی بەهاکەی لەهەمبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەست دا.

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ١٤ی ئاگۆست، بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا وەک ئامرازێک لە ئابووریی کەڵک وەردەگرێ، وتی: بەرهەم و کەرەستە ئەلەکترۆنییەکانی ئەمریکا بایکۆت دەکەن.

زیندانی کرانی ئەندرو برانسۆن قەشەی ئەمریکی لەتورکیاو کردەی بەرامبەری واشنگتۆن و ئانکارا لە بایکۆتی وەزیرانی ناوخۆ ودادەوانی وهەروەها ڕاگەیێندرانی دووهێندە زیادکرانی نرخی گومرکیی سەر هاوردەی پۆڵاو ئەلمنیۆم لەتورکیا، پەیوەندییەکانی ئەمریکاو تورکیای ئاڵۆکاو کردووە.