ئاب 31, 2018 19:20 Asia/Tehran
  • سەفەری زەریف بۆ ئیسلام ئاباد: دەسپێبوونی وەرزی نوێی پێوەندییەکانی ئێران و پاکستان

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبستی سەفەرێکی دوو ڕۆژە سەردانی پاکستانی کردووە و یەکەم کاربەدەستی بیانی دیپلۆماتیک دێتە ئەژمار کە بە دەسپێبوونی لای دەوڵەتی نوێی ئەم وڵاتە بە سەرۆک وەزیرانی "عمران خان" لەگەڵ بەرپرسانی جۆربەجۆری دەوڵەتەکەی راوێژ و وتووێژ دەکات.

زەریف ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان و لە کۆڕی هەواڵنێراندا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوەندییەکی مێژوویی و باشی لەگەڵ پاکستان هەیە. زەریف پاشان لە دیداری "ئەسەد قەیسەر" سەرۆک پەرلەمانی نیشتمانیی پاکستان ، بە ئاماژە بەوەی کە ئێران خوازیاری باشترین و پتەوترین پێوەندی لەگەڵ پاکستانە ، هیواداری دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە دەوڵەتی نوێی پاکستان بە سەرۆک وەزیرانیی "عمران خان" پێوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات زیاتر پەرە بستێنێ.

پێوەندییەکانی ئێران و پاکستان لەبەر خاڵی هاوبەشی ئایینی، نیگەرانیی ئەمنیی هاوبەش لە سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بەردەوام جێی سەرنج و بایەخ پێدانی بەرپرسانی باڵای دوو وڵات بووە.

پەرەپێدانی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان، ئەلەوییەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە و هەر لەم چوارچێوەدا، تاران ڕوانگەیەکی تایبەتی بەرامبەر بە ئیسلام ئاباد هەیە. ئێستاکە دەوڵەتی نوێ لە پاکستان دامەزراوە و هەر وەک ئێران ڕوانگەیەکی تایبەتی هەیە بەرامبەر بە پێوەندیی دوو دراوسێ و هەر ئەم مەسەلەیەش، خاڵی هاوبەشی ستراتژیک بۆ دەسپێبوونی وەزرێکی نوێ لە پیوەندییەکانی ئێران و پاکستان دێتە ئەژمار.  ئەم خاڵە گرینگەیش لە وتووێژی تەلەفوونی ئەمدواییەی "عمران خان" سەرۆک وەزیرانی پاکستان و "حەسەن رۆحانی"  سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو دیار و ئاشکرا بوو. "عمران خان" لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا رایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە پێوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر پەرە دەستێنێ و پاکستان گرینگایەتییەکی تایبەت دەدات بە بەهێزتر  و قووڵتر کردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران."

ئێران و پاکستان جگە لە هاوکاریی ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی تیرۆر کە بەردەوام ئەم مەسەلەیە جێی باس و تێڕامانی بەرپرسانی هاوپێوەند لە جیهاندایە، لە بواری ئابووریشەوە دەتوانن پێداویستییەکانی یەکتری دابین بکەن. ئێران لە بواری وزە و ڕاژەکاری تەکنیکی و ئەندازیارییەوە خاوەنی توانا و پوتانسییەلێکی باشە و دەتوانێ پێداویستییەکانی پاکستان لە بواری وزە بەتایبەت  کارەبا دابین بکات. هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان، کە ساڵانی ساڵ لە نیوان دوو وڵات قسە و باسی لە ئارادا بووە، و لە ڕابردوودا لەبەر هەندێ پرسی سیاسی، بە کردەوە پێشکەوتنێکی ئەوتۆی بە خۆوە نەبینیوە، ئێستاکە بە دەسەڵات گرتنە دەستی "عمران خان" وەکوو سەرۆک وەزیرانی پاکستان، دیسان لێبراوانە خراوەتە بەر سەرنج و باس.هەر لەم بوارەدا "محەممەد عەبدولباست" وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وتی: دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی پاکستان خاوەنی گرینگایەتییەکی تایبەتەتە، لەبەر ئەوەی کە عمران خان سەبارەت بە بووژاندنەوەی هێڵی بۆریی گازی نێوان دوو وڵات بڕیاری نوێ دەدات تا لەو ڕێگایەوە کێشەی کەمبوونی گاز و وزە لە پاکستان چارەسەر بکرێ.

وەرزی نوێی پێوەندییەکانی ئێران و  پاکستان لەبەرئەوەی کە بەرپرسانی نوێی ئەم وڵاتە خەریکی پێداچوونەوە بە سەر سیاسەتەکانیان لەگەل ئەمریکادان، ئاسۆیەکی ڕووناکی بۆ پێشبینی دەکرێ و ئەوەش قازانج و بەرژەونەدییەکانی ئێران و پاکستان دابین دەکات. سیاسەتی سەربەخۆتری پاکستان لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی عمران خان" ڕێگای هاوکارییەکانی تاران و  ئیسلام ئاباد کراوەتر دەکات و لە ئاکامدا ئێران و پاکستان بە ڕوانگەیەکی هاوبەش و نزیتکتر پرسەکانی هاوپێوەند بە تەعامولی دوولایەنە و ناوچەییان دەبەنە پێشەوە. لە ڕەهەندی دوولایەنەوە؛ هاوکاریی ئابووریی لەوان هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان بەرەوڕووی هەڵوێستی تا رادەیەک یەکسانتر دەبێتەوە و سەرکەوتوو بوونی ئەو پرۆژە گرینگە ستراتژیکە، بە سوودی هەر دوو وڵاتی دراوسێ دەبێ.

جگە لەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم وەکوو کێشەی قورسی ناوچەکە و دامەزراندنی ئاسایش لە سنوورە هاوبەشەکان پێوەندییان بە یەکترەوە هەیە. دەوڵەتی نوێی پاکستان نەیاری ئەو پێناسەیە کە ئەمریکا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەیخاتە بەردەست و وێدەچێ ستراتژییەکی سەربەخۆ لەم بوارەدا بگرێتە بەر؛ هەر ئەم مەسەلەیە، لە کردنەوەی وەرزێکی نوێ لە پیوەندییەکانی ئێران و پاکستان کاریگەر دەبێ.

سەرپەیڤ