ئه‌یلوول 28, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • کۆگەی گشتی ، ھەر لە گاڵتە کردن بە ترەمپەوە ھەتا شانۆگەریی ناتانیاھۆ

دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ھەمیسان شانۆگەرییەکی دیکە بە شێوازی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی، ڕژێمێک کە سەدان کڵاڤۆکی ناڤۆکیی ھەیەو ئەم چەکانە ھەڕەشەیەک بۆ ئاسایشتی جیھانی دێنە ئەژمارو کەچی لەسای پشتگرییەکانی ئەمریکا وەڵامی ھیچ دامەزراوەیەک ناداتەوە.

بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وێڕای ئاوڕدانەوە لە باسی بەرنامەی ناڤۆ کیی ئێران ، جارێکی تر وێنەگەلێکی نومایش کردو بانگەشەی کرد کە ئێران ھەروا بەردەوامە لە سەر چالاکیی پەنامەکیانەی ناڤۆکیی خۆی لە باشووری تاران دا. ناتانیاھۆ پاشان ڕەخنەی لە ھەکێتیی ئەورووپا گرت کە بۆچی ھەوڵ دەدات لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دا ھاوکاریی بازرگانیی ھەبێت.

ئەمە چەندەمین جارە کە سەرۆک وەزیرانی تووشی وەھم ھاتووی ئیسرائیل بە نومایش دانی ھێندێک وێنە، بانگەشەگەلێک دژی ئێران و چالاکییە ناڤۆکییە ئاشتیانەکانی دەھێنێتە ئاراوە. ناتانیاھۆ لە نومایشەکە پێشووی دا لە سیھەمی ئاپریلی ٢٠١٨ کۆمەڵێک وێنەو سی دی و کاغەزی لە بەر چاوی کامێراکان پیشان داو بانگەشەی کرد کە گوایە ئێران بەرنامەی نھێنیانەی ھەیە بۆ چێکردنی چەکی ناڤۆکی. دوای ئەو شانۆ گاڵتەجاڕانەیەی، ناتانیاھۆ داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕازی کرد کە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام بکشێتەوە. ئێستاکە دوای تێپەڕینی نزیکەی چوارمانگ و نیو بە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی بە بێ ئەمریکاو تەریک کەوتنەوەی ئەو وڵاتە، کۆمەڵگای جیھانی ھەروا سوورن لە پشتگری کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام و دان بەوەدا دەنێن کە ئێران پێبەندی بەڵێنەکانیەتی و لای نەداوە. تاکە سەرچاوەی تاقیکردنەوەی ئێران لە بارەی بەرنامە ناڤۆکییەکەی ھەمان ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە کە ھەتا ئێستا دوانزە جار پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئامانجێکی ھاوبەش لە پشت پەردەی ھەرواوھوریاسازکردنەکەی ترەمپ و نومایشەکانی گاڵتەجاڕانەی ناتانیاھۆدا لە ئارادایە و ئەویش تەریک خستنەوەی ئێران لە جیھاندایە، بەڵام ھەر چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بوو کە کاتێک ترەمپ لە بارەی ئێران و دەستھاتەکانی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان قسەی دەکرد، سەرکردەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر پێیان ڕابوارد . دوای ئەم پێ ڕابواردنە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ترەمپ ھەوڵی دا ھەتا بە ھەڕەشەو گوڕەشە ئەورووپییەکان بۆ تەریک خستنەوەی ئێران ڕ ەزامەند بکات، بەڵام چواردە ئەندام لە پانزە ئەندامە ھەمیشەیی و ناھەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت پشتگریی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامیان کرد و جارێکی تر ئەمە ئەمریکاکەی ترەمپ بوو کە بە یەکجاری تەریک کەوتەوە. ھەر لەم بوارەدا بڵاوکراوەی ئەمریکیی تایم نووسی: ھەوڵی دەوڵەتی ترەمپ بۆ تەریک خستنەوەی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەنجامی بە پێچەوانەی لێ کەوتەوە.

ئەم بڵاوکراوە ئەمریکییە پێکھاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی بە سەرۆکایەتیی ترەمپ و لێدوانە توندەکەی ناوبراو دژی ئێرانی بە بێ ئەنجام زانیوەو نووسیویەتی: دوای کۆتایی ھاتنی لێدوانەکەی ترەمپ لەو دانیشتنەدا، وڵاتانی  دیکە دەستیان کرد بە ڕەخنەگرتن لە کشانەوەی ئەمریکا ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

ڕۆژی چوارشەممە دوای دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت، ١٢٠ ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان  لە بەڵگەنامەیەک دا پشتگرییان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام کردو چەکە ناڤۆکییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلیان ئیدانە کردو وێڕای ئاماژە کردن بە مەترسیی ئەو چەکانە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و واوەتر لەوەش، پەیوەست بوونی ئەم ڕژێمە بە پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی ناڤۆکی ناسراو بە « ئێن پی تی»یان داوا  کرد.

ھەراوھوریای داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو نومایشە پڕ لە گاڵتەجاڕییەکەی ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی لە لێدوانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان تەنیا لە لایەن نوێنەرانی ئەمریکاو ئیسرائیلەوە پێشوازی لێ کراو چەپڵەیان بۆ لێدان و ئەمەش وا دەر دەخات کە تازە کۆمەڵگای جیھانی بەو ھەراومەزاتە ناخەڵەتێن. چەکە ناڤۆکییەکانی ئیسرائیل مەترسییەکی بەبڕشتانەن بۆ جیھان و ئەو جۆرە چەواشە کاریانەش ترەمپ و نماتنانیاھۆ بە ئامانجەکانیان ناگەیەنن.

سەرپەیڤ