تشرینی یه‌که‌م 26, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • دەنگی دیوانی لاهە: هاوکاری لەگەڵ ئێران ، هاورێ نەبوون لەگەڵ ئەمریکا

نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کۆمەڵگەی جیهانی بۆ جێ بەجێ کردنی دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی بانگهێشتن کرد و لە هەموو وڵاتان داوای کرد یارمەتیی دەوڵەتی خەتاکاری ئەمریکا نەدەن .

غولامعەلی خوشڕو" ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوەکان بە مژاری ڕاپۆری دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی بۆ کۆگەی گشتیی ، وتی: بڕیار نامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر پێویستی هاسان کاری وگەشەوپەرەی پێوەندیەکانی ئابووری وتیجاری لەگەڵ ئێران پیداگری دەکات ولەهەموو دەوڵەتەکانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای کردووە کە بەرجام جێ بەجێ بکەن. دوابەدوای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام وگەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی ئەم وڵاتە لە دژی ئێران ، تاران لە واشنتۆن لە لای دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی سکاڵای کرد. ئەم دیوانە سێهەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە شێاوەتی پیداچوونەوە بە سکالای ئێران لە ئەمریکای بە هۆی بنپێکردنی پەیماننامەی دوستایەتی وپێوەندی ئابووری ، مافی کۆنسۆلی ساڵی ١٩٥٥ی نێوان دووڵاتی هەیە ، بۆ هەڵوەشانەوەی بایکۆتەکانی دەرمانی ، خواردەمەنی وئاسمانی ئەمریکا لەدژی نەتەوەی ئێران ، بڕیاریکی دەرکرد کە جێ بەجێ کردنی پێویستە . بە پێی بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی ، ئەمریکا ئەرکمەندە بە وادەو بەڵینەکانی خۆی لە چوارچیوەی پەیماننامەی دوستایەتی و دەبێ لە کردەوەی بەرتەسک لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆببوێرێت. درێژەی یەک لایەنەخوازیی وکەمتەرخەمیی ئەمریکا بە دەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی ، دەتوانێ ئاسەوارو شوێنەواری ڕۆخێنەرلە سەر سەلامەت و ژیانی خەڵکی ئێران دابنێت. بە واتایەکی تر لە بڕیاری کۆدەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی وتراوەکە ، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا لەدژی ئێران نایاساییە.کەمتەرخەمی دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا بە بڕیاری کۆدەنگی دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی  بەرپرسایەتیی نێودەوڵەتی بەدوای خۆی دا دێنێ و هەروڵاتێکیش کەلە گەڵ ئەمریکا لە بایکۆتی نەتەوەی ئێران هاوڕێ بێت ، وەکوو یارمەتی دان بە دەوڵەتی خەتاکاری " دۆنالد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا دێتە ئەژمار. هەرلەم بوارەدا " عەلیرەزا جەهانگیری" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هوڵەند وتی: بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی سەرەڕای ئەمریکا بۆ هەموو وڵاتان ئەرکی  جێ بە جێ کردن دروست ئەکات وئەمریکا و باقی وڵاتانی جیهان ،دەبێ لە بەدی هێنانی بەرتەسکی خۆببوێرن. ئەمریکا سەرەڕای ئەمەکە بە بریارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ جێ بەجێ کرانی بەرجام  پێبەند نیە ، تەنانەت هەڕەشەیش ئەکات لە وڵاتانی ترکەئەگەرئەم بڕیارنامە یاساییە جێ بەجێ بکەن تەمێیان دەکات. ئەم کردەوەیەی دەوڵەتی ئێستاکەی ئەمریکا بنپێکردنی ئاشکرای جآڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ودەسوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی ترە. لە وەها دۆخێکدا لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوەکان چاوەڕوانی دەکرێت بە متمانە کردن وسەرنجدان بە پشتیوانی بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی لەگەڵ دەوڵەتی یاساشکین و یاسا بنپێکەری یاسا ئەمریکا، لە بایکۆتی نەتەوەی ئێران هاوڕێیەتی نەکەن هەتا بواروبەستێن لەسەر یەک لایەنەخوازی زۆربێژانەی ئەم وڵاتە فرەتر لە جاران بەرتەسک بێتەوە. هەڵبەت لەم چوارچیوەیەدا ، وڵاتانێکی جۆربەجۆرڕایانگەیاندووە هاوڕێیەتی ئەمریکا ناکەن لە  بایکۆتەکانی یەک لایەنە لەدژی ئێران وچاوەڕوان دەکرێت کە ئەم ڕەوتە پەرە بستێنێ هەتا ئەمریکا فرەتر لە جاران تەریک بێتەوە. هەرلەم بوارەدا " ماریا زاخارووا" وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی پێنج شەممە جاڕێکی تر لەسەر هەڵوێستی بنەمایی ئەم وڵاتە لەمەڕ نایاسایی بوونی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا جەختی کرد ووتی: هاوکاریی ڕوسیا وئێران لە بواری وزە، بەشێوەی نەریتی یەکێک لە مژارە گرینگەکان لە فەرمانی کاری هاوکاریەکانی ئابووری دوو وڵاتە. " مەولوود چاووش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا یش بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ئەمریکا هەموو کات بەبێ سەرنج دان بە بیروڕای سەرچاوەکانی نێودەوڵەتی ودەوڵەتانی تر دەستی بە بایکۆت کردنی وڵاتان  ، وتی: بایکۆتەکانی ئەمریکا لەدژی ئێران ، بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیە وبە شێوەی یەک لایەنە گیراوە. هاوڕێ نەبوونی وڵاتان لەگەڵ سیاسەتی یەک لایەنەی ئەمریکا، نەک ھەر جێبەجێ کرانی بنەمای دانراو لە ناو جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە ، بەڵکۆ جیهان لە شڵەژاوی ڕزگار دەکات. سەرەڕای ئەمە ، ڕیزگرتنی وڵاتان لە یاسا ئەم پەیامە بە ئەمریکا دەگەیەنێت کە سەرپێچی کردن لێی لە بڕیاری دیوانی نێودەوڵەتی دادەوانی بە قازانجی ئێران ،  بەرپرسایەتی نێودەوڵەتی بەدوای خۆی دا دێنێ و شوێنهاتی مافەوانی وحقوقیی هەیە .

سەرپەیڤ