حوزه‌یران 24, 2019 19:04 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی قلێچدار ئۆغلۆ لە هەدەپە ، مزگێنی دەری 
گۆڕدرانی جێ و شوێنی کورد لە تورکیا

کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ وەکوو سەرۆکی پارتی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان لە وتاردانێکی بەرتارمەیی دا بۆ یەکەمجار لە قسەکانی دا ڕێزی لە هەڵوێستی هەدەپە ولایەنگرەکانی ئەم حیزبە کرت لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیی ئەستەمۆڵ.

هەڵبژاردنەکانی ٢٣ی ژوئەنی شارەوانیی گەورەشاری ئەستەمۆڵ  هەڵگری زۆرێک لەو کارو وڕوداوانەیە کە بۆ یەکەم جار لەوشارە ولەبواری سیاسەت  ئەنجام دەدرێت. یەکەم سەرکەوتنی ڕەوتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دوای حەڤدە ساڵ دەسەڵاتدارەتیی پارتی دادوگەشە «ئەکەپە» لە ئەستەمۆڵ ، یەکەم جارێک کە ئەردۆغان دوابەدوای هەڵبژاردنەکان وتار دانێکی بەرتارمەیی ئەنجام دا. یەکەم شارەدارێک کە بە فرەتر لە چوارملیۆن و٥٠٠ دەنگ بوو بە شارەداری ئەستەموڵ وڕیکوردی دەنگەکانی ئەم شارەی بەدەس هێنا. لەناوئەم کارانەی کە بۆ یەکەم جار ئەنجام دەبن ، کارێکی تریش هەیە کە بۆ یەکەم جار ئەنجام دەدرێت کە بۆ داهاتووی سیاسی تورکیا وڕۆژەکانی بەردەم زۆر گرینگە و ئەوەیش ڕێز وسوپاسی کەماڵ قلێچدار ئۆغلۆ ، سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا جەهەپە بووکە  بۆ یەکەم جار دوای هەڵبژاردنەکان لە پارتی" کوردی" دێموکراتیکی گەلان " هەدەپە"ئەنجامی دا.ئەم بیروڕادەربڕینانە لە حاڵیکدایە کە قلێچدار ئۆغلۆ پاش ئەمەی کە لە ڕێفراندومی یاسای بنەڕەتی کە هەدەپە لە تەنیشت ئەم پارتە وەستاولە بەرەی نا بە گۆڕانی یاسای بنەڕەتی پشتیوانی کرد وتەنانەت لە خۆلی دوهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کە هەدەپە لە بەربژاری ئەم پارتە پشتیوانی کرد ، لە هەدەپە ولایەنگرەکانی ڕێزی نەگرتبوو. وادێتە بەرچاو کە بە سەرنجدان بە پەیامە بڵاوکراوەکان لە لایەن هەدەپەوەو نێزیکایەتی وهاوکاری لایەنگرانی ئەم دوو پارتە لە ڕۆژەکانی ئەم دواییە ، پێوەندی جەهەپە لەگەڵ هەدەپە دەچێتە وارێکی نوێوە و ئەگەری هەیە لە ڕەوتی کۆتایی  ساڵی ٢٠٢٣ پێوەندی قوڵتر لە نێوان ئەم دوو پارتە دابمەزرێت. ئەگەرچی دانرانی پارتی نیشتمان خوازی باش لە تەنیشت جەهەپە لەمپەرێکی جیدی بۆ هاوکاری قوڵتر لەگەڵ هەدەپە یە، بەڵام گوڕانیکی  گرینگتری تر کە لە ڕۆژەکانی کۆتایی هەڵبژاردنەکان شایەتی بووین لەسەر ئەم بوارە کارتێکەری دەبێت. ڕەچاو نەکردن و سەرهەڵدانی هەدەپە لە بەرانبەر داواکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەند کراوی پە.کە،کە لەمەڕ گرتنی هەڵوێستی بێ لایەنانە لە هەڵبژاردنەکانی ئەستەموڵ وپیداگری لەسەر پشتیوانی ئەم پارتە لە بەربژاری ئۆپۆزیسیۆن بوو کە هۆکارێکی گرینگ لە گۆڕانی سیمای ئەم پارتە لای نیشتمان خوازان وهەڵبەت کۆماڕێخوازانەوە دەبێت.