ئه‌یلوول 27, 2019 09:56 Asia/Tehran
  • ڕوانگەی ڕێبەری؛ هیواو متمانەمان بە ئوروپا نییە

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، کردەوەی ئوروپییەکان پاش چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی خستەبەر ڕەخنەو پێی داگرت: هاتووچۆ و گرێدانی گرێبەست ئیرادی نییە بەڵام بەهیچ لەونێک نابێ هیوا و متمانەیان پێ بکرێ.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، رۆژی پێنج شەممە لەدیداری ھەڵبژێردراوانی گەل لە ئەنجومەنی خوبرەکان، بەئاماژە بە کردەوەی ئوروپییەکان پاش چوونەدەری ئەمریکا لەڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێی داگرت: ئەورووپییەکان بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان لەکردەوەدا پابەندی بایکۆتەکانی ئەمریکا مانەوەو ھیچ ھەنگاوێکیان ھەڵنەگرت و لەمەوبەدواش لەوە ناچێ ھیچ کارێک بۆ کۆماری ئیسلامی بکەن، کەوا بوو دەبێ بە تەواوی ھیوامان بە ئەورووپییەکان نەمێنێ.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروەها فەرمووی: بەڵام قەت نابێت بەو وڵاتانەی کە ئاڵای دوژمنایەتی لەگەڵ نیزامی ئیسلامییان ھەڵگرتووەو لە سەرەوەی ھەموویانەوە ئەمریکاو ئەو چەند وڵاتەی ئەورووپا متمانە بکرێت، چونکوو ئەوانە ڕاشکاوانە لەگەڵ گەلی ئێران دوژمنایەتی دەکەن.

کردەوەی ناسەرکەوتووانەی سێ وڵاتی ئوروپایی پاش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوێست گرتنی سیاسیی ئەوان لەهەمبەر سیاسەتی ناوچەیی وتوانای بەرگریی ئێران، پێشاندەری هاوڕەوتبوونی ئەوان لەگەڵ ئەمریکایە.

ئوروپییەکان لەچوارچێوەی سیاسەتی ڕاگەیێندراو، داکۆکیان کرد لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەڵێنیەکانیان و تەنانەت هەوڵیان دا، میکانیزمێک بەدەر لە زاڵێتی دۆلار بێننەدی هەتا پەیوەندیی دراڤی لەگەڵ ئێران نەپچڕێ، بەڵام بەکردەوە نەیانتوانی جێ بەجێی بکەن.

سەرباری ئەو وادەو بەڵێنیانەی ئوروپاییەکان بۆ قەرەبووی زیانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی داویان، بەڵام بەکردەوە هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی لەلایەن ئوروپاوە بەرچاو نەکەوت و ئەو ڕەوتە، ڕەشبینی بەرامبەر ئوروپییەکان زیاتر کرد.

پاش ئەوەی ئێران لە هەشتی مای٢٠١٩ هەنگاوگەلێکی لەئاراستەی کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەس پێکردو ئێستا هەنگاوی سێهەم خەریکە جێ بەجێ دەکرێ، ئوروپاییەکان بە سەرۆکایەتی " ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە هەوڵەکانیان چڕترکرد. ئەو هەوڵانە بە پەیوەندیی تەلەیفونی بەردەوامی مەکرۆن لەگەڵ "حەسەن رۆحانی" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە ئەوپەڕی خۆی و ڕاگەیاندنی گەڵاڵەیەک لەلایەن فەڕانسەی لێکەوتەوە، بەڵام ئەو پێشنیارەش لەسای نەیارەتی کردنی ئەمریکا تائێستا جێ بەجێ نەبووەو لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیش هاواهەنگ نییە.

گەڵاڵەو یان پێشنیاری ١٥ ملیارد دۆلاریی فەڕانسە بە ئێران جگە لەوەی لەگەڵ نەیارەتی جیددی ئەمریکا بەرەوڕوو بوو، بەبڕوای ژمارێک لە کارناسان، ئەو پێشنیارە بەکردەوە هاواهەنگ نییە لەگەڵ وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بۆ ئێران باری دراڤی هەیە. ئەوەی وا بۆ ئێران گرینگە هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، فرۆشتنی نەوت وگەڕانەوەی پارەکەیەتی. ڕاوێژکاریی بەردەوامی ئوروپا لەگەڵ ئێران کە تەنانەت لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سەفەری سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بنکەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک، پەرەشی سەند، هەروا نەیتوانیوە رەزامەندیی و داواکارییەکانی ئێران دابین بکات. سێ وڵاتی ئوروپاییی لایەنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئەوەی تەوژمی هەنگاوگەلی کەمکردنەوەی وادەکانی ئێران بشکێنن، ڕاوێژکاری زۆریان ئەنجام داوە بەڵام ئەگەر لەهەمبەر ئەمریکادا لاواز بمێنێ، سیاسەتی بەڵێن لەهەمبەر بەڵێندا شێلگیرانە لەلایەن ئێرانەوە بەردەوام دەکرێ. جێ بەجێ کرانی سێ هەنگاوی کەمکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، پێشاندەری بێ متمانەیی ئێران لە ئوروپیەکانە و هەر بەوجۆرەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێی داگرت، ئەگەر ئوروپاییەکان پێبەند بمێنن بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بەگەلی ئێران، دەبێ لەوانیش هیوابڕاو بین.