تشرینی دووه‌م 29, 2019 16:43 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی وەک لایەنگری تیرۆریزم ناساند

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسای وەک لایەنگری تیرۆریزم ناساند.

«مەولوود چاوشئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا، ڕۆژی پێنج شەممە لە نێو کۆڕی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە قسەکانی «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بارەی ئۆپراسیۆنەکانی ئانکارا لە باکووری سووریا، وتیشی: دەوڵەتی فەرەنسا یەگبین میوانداری تیرۆریستانە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا پێشی داگرت: ھێندێک کەس بەتەما بوون حکومەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا پێک بھێننن.

«ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «یێنتس ستۆلێنبێرگ» سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پاریس وتی: تورکیا کە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل« یە پە گە» و پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا«پە یە دە» ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدات، نابێ چاوەڕوانی ئەوە بێت کە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پشتگریی لێ بکەن.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بەناوی «کانیی ئاشتی» لە ڕۆژی چوارشەممە نۆھەمی ئۆکتۆبەرو لە ئەنجامی سەرشۆڕکردنی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەمبەر پێداگرییەکانی دەوڵەتی دادوگەشەی ئانکاراو بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد دەستی پێ کرا،ئەم ھێرشانە داوبەدوای ڕێککەوتنی نێوان مۆسکۆو ئانکارا بە شێوەیەکی کاتی ھەڵۆپەسێردرا، بەڵام سوپای تورکیا ھەروا لە باکووری سووریادا ماوەتەوە.

تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا« یە پە گە» و پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا«پە یە دە»و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە» بە پێکھاتەگەلێکی تیرۆریستی دەزانێت کە ئامانجی یەکجارییان دابەشکردنی خاکی سووریاو دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردییە لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فۆرات دا بە پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

وا دیارە سیاسەتی دەرەکیی تورکیا بە دەست درێژەکاریی ئەم وڵاتە بۆ سەر باکووری سووری گیرۆدەی قەیرانێکی چەند ڕەھەندی بووە. قەیرانێک کە لە لایەکیەوە پەیوەندیی ناوچەیی تورکیا لەگەڵ دراوسێکەی واتە سووریاو لە لاکەی دیکەیەوە پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ھاوبەشە ڕۆژئاواییەکانی دیاری دەکات.

تورکیا لە بارەی قەیرانی سووریاوە ڕەوتێکی لەبەر گرتووە کە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەیەکان و سەروەریی دەوڵەتی سووریای لێ کەوتووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تورکیا دەیتوانی بە باس کردنی پەرۆشییەکانی خۆی، ھەرچۆن بانگەشەی پشتگری لە سەروەریی خاکی سووریا دەکات، ھەر ئاواش ھەنگاوەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ڕێک بخات. بابەتێک کە بە سەرنجدانی دەستەڵات و سەروەریی دەوڵەتی سووریا خاوەنی ڕەوایەتی و لە ڕووی مافی نێونەتەوەییشەوە پاسا ھەڵگربێت.

تورکیا کە بەو کارەی لەم بوارەدا بناغەی قەیرانێکی درێژماوەی لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕۆناوە، لە گۆڕەپانێکی دیکەدا گیرۆدەی دەرھاویشتەی ھەنگاوە نەگونجاوەکانی لە پەیوەندی لەگەڵ ھاوبەشە ڕۆژئاواییەکانیەتی. ھاوبەشگەلێک کە دیارە ئەوانیش دۆسییەیەکی پاکتر لە تورکیایان نییە و بە پشتگری کردن لە تاقمە تیرۆریستەکان و ئەکتەرە نادەوڵەتییەکان، سەروەری و دەستەڵاتی دەوڵەتی یاسایی سووریایان خەوشاندووەو ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤینیان تووشی بشێوی و ناپاوەجێیی کردووە.

لە ئێستادا وا ھەڵدەگرێت کە تورکیا بە سیاسەتە د ەرەکییەکانی دا لە بارەی سووریاوە بچێتەوە. تورکیا بۆی ھەیە بە پشت بەستن بە مافی نێونەتەوەیی و ڕێزگرتن لە سەروەریی دراوسێکانی وەڵامێکی لۆژیکانەو گونجاویشی لە بارەی دڵەخورپەو نیگەرانی دەست کەوێت. وەڵامێک کە ھاوسەنگی ڕژانی خوێنی سەدان کەسی بێ دەرەتان لە باکووری سووریا و قوڵتر بوونەوەی قەیرانی ئێستای ناوچەکە نەبێت.

سەرپەیڤ