کانونی یه‌که‌م 06, 2019 11:04 Asia/Tehran
  • هۆکاری بەرزبوونەوەی نیگەرانیەکان لە بارەی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق

دوای وشداریدانی حەشدی سەعبی لە بارەی سەرهەڵدانەوەی داعش ، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رۆژی رابردوو لەمبارەوە وشداریدا .

نێچیروان بارزانی لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند ، کۆمەڵە کردەوە تیرۆریستیەکانی چەند مانگی رابردوو لە چند ناوچەی کەرکوک و گەرمیان و پەلاماری چوارشەممەی رابردووی داعش لە  خانەقین بۆسەر هێزە ئاسایشیەکان سەلماندی داعش کۆتایی نەهاتووە .

 پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە ئایا تەنیا جموجۆڵەکانی رۆژانی رابردووی داعش و پەلاماری ئەم تاقمە تیرۆریستیە بۆسەر هەندێ ناوچەی عێراق بووەتە هۆی نیگەرانی لە بارەی سەرهەڵدانەوەی داعش یان ئەم نیگەرانیە هۆکاری  دیکەی هەیە ؟

 ئەرتەش و حەشدی شەعبی عێراق لە ساڵی 2014 تا 2018 کە بە فەرمیی رزگارکرانی بە تەواوەتیی عێراق لە ژێر چەپۆکی تاقمی تیرۆریستیی داعش راگێندرا ، لە گەڵ دێوەزمەیەکی سامناکدا شەڕیانکرد کە رێکخراو و حوکەتی تایبەت و هەروەها هەزاران هێزی مرۆیی هەبووە . بەمحاڵەوە ، گروپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق لەبەین چوو و یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە پارێزرا . کەوابوو ، بەرزبونەوەی جوڵە تیرۆریستیەکان لە چەند مانگی رابردوودا هۆکارێکی جێی نیگەرانیە بەڵام هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی نیگەرانیەکان لە بارەی ژیاندنەوەی داعش لەم وڵاتەدا نیە .

 پێدەچێ کۆمەڵێک نیگەرانیی لە بارەی رۆڵی دەورگێڕانی بیانی و نێوخۆیی لە هۆکارەسەرەکیەکانی بەرزبوونە وەی  وشداریەکان لە بارەی ژیاندنەوەی داعش لە عێراقە .

بەرژەوەندیی هەندێ لە دەورگێڕانی دەرەکی بە تایبەت تەوەری چوارینەی ئەمریکی - زایۆنی - سعودی - ئیماراتی لە تاوپێدانی گرژی و توندی و تیژیەکان لە عێراقدایە . بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە ، کەڵکەورگرتن لە داعشیەکان کەوتووەتە بەرنامەی کارەوە .

لەو ئاراستەیەدا ، هەندێ سەرچاوەی هەواڵ لەم دواییانەدا رایانگەیاند ئەمریکیەکان لە کەمپی ئەلهول خەریکی بارهێنانی نەوەیەکی نوێ لە تیرۆریستانی تەکفیری بەپێی فیرقەی وەهابیەتن .

هەواڵدەریی فەرمیی سوریا - سانا - ، راپۆریدا ، لەشکەریانی ئەمریکی زیاتر لە 600 ژن و منداڵی بنەماڵەکانی داعشیان لە کەمپی ئەلهول کە  ناوەندی بنەماڵەکانی داعشیەکانە بۆ عێراق گواستووەتەوە .

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕەوشە ، حەشدی شەعبی و ئەرتەشی عیراق لە رۆژی رابردوو پێنجی دیسامبرەوە هەڵمەتێکی بەرفراوانیان لە دژی پاشماوەکانی داعش لە رۆژاوای ئەنبار دەسپێکردووە .

ئەمانجی ئەم هەڵمەتە کۆتایی هێنان بە بوونی شانە خەوتووەکانی داعش لە پارێزگەی ئەنبار و رێگرتن لە هاتنەوەی تیرۆریستان راگێندرا .

ئاڵۆزیی و قەیرانی ئێستای عێراقیش هۆکاری دیکەی نیگەرانیەکان لە بارەی ژیاندنەوەی داعش لەم وڵاتەدایە .  لە راستیدا گروپە تیرۆریستیەکان لە وڵاتانێکدا کە حکومەتی نیشتمانیی بەهێزیان  نیە ، پێک دێن و گەشە دەکەن .

عێراق ئێستا بە دوای واز لەکارهێنانی عادل عەبدولمەهدی ، بە حکومەتی کاربەڕێکەر بەڕێوەدەچێ و جێگە و شوێنی حکومەت لەم وڵاتەدا لاواز بووە . لە نەبوونی حکومەتی نیشتمانیی بەهێزدا ، سائیر بەیاتیی سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی عەشایەری عەرەبی عێراق باس ئەگەری راکردنی 6 هەزار تیرۆریستی داعش لە بەندیخانەی ناوەندیی ناسریە لە پارزێگەی زیقاری کرد  دوابەدوای ئاڵۆزیەکانی ئەم بەینە .

لە کۆتاییدا دەبێ بووترێ تەنانەت ئەگەر داعش بە شێوەیەکی رێکخراو لە عێراق سازنەکرێتەوە ، ئیمکانی بەرزبوونەوەی هەڵمەتی تیرۆریستیی و تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە هەیە .

خێرایی لەپێکهێنانی حکومەتی نێو و داکۆکیی تاقم و لایەنەکان و جەماوەر لە حکومەتی نێو دەتوانێ پێش بگرێ بە زیادکردنی جوڵەی شانە نطێنیەکانی داعش .