May 19, 2020 20:38 Asia/Tehran
  • چاوخشاندنێک بە سەر ٧٢ ساڵ داگیرکرانی خاکی فەلەستین مەھدی شوشتەری سەرکونسولی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە سلێمانی

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودسەوە چاوێک دەخشێنین بەسەر ڕووداوەکانی ٧٢ ساڵ داگیرکاری و دوژمنکاری لە خاکی فەلەستین دا .

ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک لانکی ئایینە تاقانەپەرەستەکان و خاکی پیرۆزی فەلەستین و هەروەها بەیتولموقەددەس و ڕووگەی یەکەمی موسڵمانان ماوەی ٧٢ ساڵە دوژمنکاری ، داگیرکاری و ئاوارەیی گەلێک لە خاکی باوبا پیرانی خۆیان بە خۆیەوە دەبینێ، ھەڵبەت لەبەرامبەردا شایەتی ٧٢ ساڵ بەرگری و خۆڕاگری بەرامبەڕ داگیرکەران و قوڕبانی دان و لەخۆبووردوویی بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی گەلی مەزنی فەلەستینیشە.

٧٢ ساڵ پێش ئێستاو بە پشتگیریی هێزە داگیرکارەکانی جیهان ڕژێمێکی ساختە و نایاسایی لەناخی جیهانی ئیسلام دا دروست بوو. نەوەی ئەمڕۆی فەلەستین هەڵگری هیوا و ئاواتی نەتەوەیەکە بۆ گەییشتن بە ئامانج و مافە پێشێلکراوەکانی خۆیان لە مەڕ ئازادکردنی خاکی باوباپیرانیان لەژێر پۆستاڵی داگیرکەران و هەروەها گەییشتن بە مافی حاشاهەڵنەگرو دانپیادانراوی مافی چارەی خۆنووسین و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆو یەکپارچەی خۆی بە پێتەختایەتی قودسی پیرۆز.

لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەین وەک  لیکۆڵەرێکی سەربە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چاودێرێکی بێلایەن ڕاستیگەلێک لەسەر ئەوەی والەماوەی ئەم ٧٢ ساڵەدابەسەر ناوچەکە و بە تایبەت فەلەستین دا تێپەڕیوە شی کەینەوە.

١- داگیرکرانی سەرەتایی خاکی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ی زایینی لە ڕێگای داگیرکردنی لەسەدا حەفتاوحەوتی ئەم خاکەو ئەنجامدانی چەند تاوانی وەک کوشتارەکانی دێریاسین و کەفەرقاسم و هتد...، ئاوارەکردنی نزیکەی لەسەدا شەستی کۆی دانیشتوانی فەلەستین، ڕوخاندنی ئامانجداری ماڵ و گوندەکانەوە کە ئەمڕۆکە سەلمێنەری پێشێل کردنی ڕوونی مافەکانی مرۆڤ و ڕێسا نیودەوڵەتیەکانە ئەنجام درا. هەمووئەم تاوانانە دەربڕی تیڕۆریزمێکی ڕێکخراو و دەوڵەتیی بوون کە ئەمڕۆکە نەک ھەر لە توندییەکەی کەم نەبووەتەوە بەڵکو بەتین ترو فراوانتریش بووە.

٢ - داگیرکردنی خاکی فەلەستین و خاکی سەرزەمینە عەرەبییەکانی دیکە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە دیاردەیەکی بەردەوام و بێ وەستان بووە. بڕیاری دابەشکردنی ١٨١ لەساڵی ١٩٤٧ سەرەڕای دژایەتیی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامیەکان پەسەند کراو 54.7 لەسەدی ڕووبەری خاکی فەلەستین درا بە دەوڵەتی یەهودی و  44.8لەسەدی بە دەوڵەتی عەرەبی فەلەستین درا. بەڵام ئیسرائیل یەکسەر بە ھەڵگیرساندنی شەڕی ١٩٤٨ و پاشان شەڕی١٩٦٧ و داگیرکردنی ناوچەگەلێکی فراوان لە لێواری ڕۆژئاواو کەرتی غەززە ، پشکی فەلەستینیەکانی لە خاکی خۆیان بۆلەسەدا٢٢ کەم کردەوە و چەند بەشێکی بەرچاوی ئەو خاکەی کە بۆ دەوڵەتی فەلەستین دیاری کرابوو داگیرکردو ئەم داگیرکارییە ھەتا ئەمڕۆش هەر بەردەوامە.

٣ - خاکی فەلەستین و ناوچەکە لە ماوەی ئەم ٧٢ ساڵەدا ڕووبەڕووی دوو کیشەی گەورەی داگیرکاری و فراوانکردنی لەسەرەخۆو بەردەوامی ئەو داگیرکارییە و هەروەها تیرۆریزمی  ڕێکخراو و دەوڵەتیی ڕژێمی زایونی لە دژی گەلی فەلەستین و گەلانی دیکەی ناوچەکە بووەتەوە. ڕوودانی چەندین جەنگی جیاواز لە دژی خاکی فەلەستین و وڵاتانی عەرەبی هاوسێی لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە و ئەنجامدانی تاوانگەلێکی فراوان لە فەلەستین و لوبنان و ناوچەکانی دیکە کارنامەیەکی ڕەشی لە پێشێل کردنی بنەما سەرەکییەکانی مافە نیودەوڵەتیەکان، مافەکانی مرۆڤ و مافە مرۆڤ دۆستانەکان لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە تۆمار کردووە.

٤- ئیسرائیل بەردەوام هەوڵی داوە ھەتا دیفاکتۆگەلێکی نوێ لە گۆڕەپانەکەدا بسەپێنێت.

ئەم ڕژێمە لە ڕێگای دەستبەسەرداگرتنی زەویی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن و شاری قودس و دروست کردنی شارۆچکەگەلی نوێ لە ناوچەفەلەستینیەکان و دروست کردنی دیواری جیاکەرەوە لە کەرتی ڕۆژئاواو هتد... بە تەمایە دیفاکتۆگەلێکی نوێ بسەپێنێت. شارۆچکە نایاساییەکان و دیوارە جیاکەرەوە دروست کراوەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن نزیکەی لەسەداچلی ڕووبەری ئەم ناوچەیەی قوت داوەو  بە جۆرێک پرژو بڵاو بوونەتەوە کەئەگەری پێکەوە بەستنەوەی جوگرافیایی شارەکانی فەلەستین بە تەواوی لەباربردووەو ئەم شارانەی گۆڕیوە بۆ چەندین کانتۆنی لێک جیا. پرۆژەی بەناو «سەودای سەدە» ش کە بەم دواییانە لە لایەن ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە خرایەڕوو شتێک نییە جگە لە جێگیرکردن دیفاکتۆ  داگیرکارییەکانیان و بەخشینی دیاری بەڕژێمی داگیرکەر لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە. بە جێبەجێ کرانی ناوەڕۆکی «سەودای سەدە»پشکی فەلەستینیەکان لە خاکی خۆیان بۆ ١٥ لەسەدکەم دەبیتەوە.

٥ - ئەزموونی نزیکەی سێ دەیە لە گفتوگۆکانی بەناو ئاشتی ئەوەی پیشان داوە کەڕژێمی زایۆنی پابەندی تەنانەت یەک ڕێکەوتنی واژۆکراو لەگەڵ فەڵەستینیەکان نییە. ڕژێمی زایونی تەنانەت ئامادە نییە  ڕێگە بدات لانی کەمی مافی فەلەستینیەکان لەپێکهینانی دەوڵەت لە سنوڕەکانی ١٩٦٧ بیتەدی

٦ - بە داخەەوە ڕاستیەکی تاڵ لەمیانەەی ئەم گۆڕانکاڕییانەدا لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیەی ڕابردوو بریتیە لە پشتگریی ئاشەکراو نهێنی و ناکلایەنانەی هێزە گەەورەکانی جیهان و لەسەرووی هەموویانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕژێمی زایونی و بیدەنگی و بی کرداریی دەستە و ڕێکخراوە نیودەوڵەنییە پەیوەندیدارەکان.

بەپێی ئەو ڕاستیانەی کە دەربارەی گۆڕە پانی فەلەستین ئاماژەیان پێ درا، بنەما وڕێکارەکان بۆ چارەسەری ڕیشەیی قەیرانی داگیرکرانی فەلەستین دەخەینەڕوو: 

١_ تائەوکاتەی کە قەیرانی داگیرکرانی فەلەستین وەک پاوەجێ ترین و درێژترین قەیران لەناوچەی خۆڕهەڵاتی ناوەڕاست و گوڕەپانی نیودەوڵەتی بە شێوەی بنەڕەتی و دادپەروەرانە و لەسەر بنەمای چەسپاندنی مافەکانی فەڵەستینیەکان چاڕەسەر نەکرێت، ناتوانین چاوەڕوانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام بین لە ناوچەکەدا.

پێویستە پرۆژە پێشنیارکراوەکان بۆ ئاشتی بە شێوەی شێلگیرانە گرینگایەتی بە  کرۆکی قەیرانەکە بدات. داگیرکردنی خاکی فەلەستین و ئاوارەبوونی ملوێنان فەلەستینی و بەەڕدەوامیی کردەوە توندو تیژەکانی ڕۆژانەی ڕڕێمی زایونی لە دژی گەلی فەلەسەتین بەشێککن لە کرۆک و هۆکارەکانی بەردەوامیی قەیرانی فەلەستین.

٢ - کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لەپاڵ گرنگیدان بە هۆکارەکانی قەیرانەکە،دەبوو بەشێوەی شێلگیرانە ڕێکارگەلی گونجاو بۆ ڕێگری کردن لە بەردەوامیی کردەوە توندوئاژۆو تیرۆریستیە ڕێکخراوو دەوڵەتیەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەلەستینیەکان لەبەڕچاوبگرن. تا ئەوکاتەی ئەم ڕژێمە وا ھەست بکات کە هەرجۆرە کردەوەیەکی لەدژی فەلەسینیەکان و گەلانی ناوچەکە بێ سزا  دەمێنێتەوە، هیچ گەرەنتیەک بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوانە بوونی نابێت.

٣- بەمەبەسەەتی گەرەنتی کردنی ڕێگاچارەی دادپەروەرانە بۆ قەیرانی فەلەستین وا ھەڵدەگرێ کە ڕۆژئاواو لەسەرووی هەمووانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆتایی بھێنن بە  پشتگیرییە تاکلایەنکانیان لە ڕژێمی زایونی   لە موەی زیاتر لە حەوت دیەیە لە سەری بەردەوامن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درێژایی چواردەیەی ڕابردوو بە حوکمی ئەرکی مڕۆڤدۆستی وئیسلامیی خۆی پشتگیری کردن لە ئامانج و مافەکانی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین وبەرگری یاسایی ئەم گەلەی لەبەرامبەر داگیرکەرانی زایونی کردووتە سەردێڕی سیاسەتی دەرەوەیی خۆی. ڕاگەیاندنی ڕۆژی جیهانیی قودس لە لایەن دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)،بە ئامانجی ڕاکیشانی پشتگیری و پشتیوانیی تەواوی موسڵمانان و ئازادی خوازانی جیهان لە گەلی فەڵەستین ئەنجامی گرتووە. هەموو ساڵیک لەو وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەم بۆنەیەوە ڕێ و ڕەسم  وبەرنامەگەلێکی جیاواز بەڕێوە دەچێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چوارچێوەی چارەسەریی قەیرانی داگیرکرانی فەلەستین پڕۆژەیەکی دیموکراسی و دادپەروەرانەی بەناوی ئەنجامدانی گشتپرسیی نیشتیمانی لەفەلەستین دا خستووەتەڕوو و کە لە نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تۆمار کراوە. پڕۆژەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی بنەما دیموکراسی و مافە نێودەوڵەتیەکان کە لە لایەن تەواوی دەوڵەت و نەتەوەکانەوە پەسەند کراوە، داڕێژراوەو خڕاوەتەڕوو. ئەم پڕۆژەیە جێگرەوەیەکی گونجاوە بۆ پڕۆژە شکست خواردووەکانی پێشوو. ناوەڕۆکی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە چواڕ مادەیە کە بریتین لە:

١ - جێبەجێ کرانی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ سەرزەوینی مێژوویی خۆیان.

٢ - ئەنجامدانی گشتپرسیی نیشتیمانی لەنێوان خەڵکی ڕەسەەنی فەلەستین بە موسڵمان و یەهودی و مەسیحیەکانەوە بە مەبەستی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنوسین و جۆری سیستەمی سیاسیی خۆیان.

٣ - پێکهێنانی سیستەمی سیاسیی پەسەندکراو لە لایەن زۆرینەی خەڵکی فەلەستینەوە.

٤ - بڕیاردان لەبارەی بارودۆخی دانیشتوانی غەیری فەلەستینی لە لایەن سیستەمی سیاسیی هەڵبژێردراوی زۆرینەوە.

لەو باوەڕەدام کە گەلی فەلەستین ئەمڕۆ لە  هەرکاتێکی دیکە لەماوەی ٧٢ ساڵی ڕابردوودا پێویستیان بە یارمەتی و هاوکاریی ئیمەیە و لەسەر موسڵمانان و ئازادیخوازان فەرزە کە دەستی یارمەتی بۆ ئەم  گەلە مەزڵو وم و ستەملیکراوە درێژ کەنەوە.

 

سەرپەیڤ