حوزه‌یران 18, 2020 00:10 Asia/Tehran
  • خاڵەکانی جاڕنامەکەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا

لە ڕەوتی سەردانەکەی دکتۆر«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕووسیاو پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا جاڕنامەیەکی ھاوبەش لە لایەن ھەردووک وەزیرەکەوە لە بواری بەرزکردنەوەی ئاستی مافی نێونەتەوەیی واژۆکرا.

دەقی جارنتمەکە بەمجۆرەیە:

١_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا جەخت لە پابەند بوونی خۆیان بە بنەمای مافە نێونەتەوەییەکان دەکەنەوە. بنەمای مافە نێونەتەوەیبیەکان کە بناغەی پەیوەندییەکی نێونەتەوەیی دادگەرانەو یەکسانن، ھەلی ھاوکارییەک دەڕەخسێنن کە بە قازانجی ھەردووگ لا بێت و کەشێکی ھاوبەش بۆ ھاوکاریی ئاسایشتی و ئابووریی یەکسان و دابڕان ھەڵنەگر پێک دێنن.

٢_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە سەر ئەم خاڵە کۆکن کە بنەمای یەکسانیی دەستەڵاتەکان بۆ سەقام و پاوەجێیی لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان ھەستیارو گرینگە. دەوڵەتەکان لە مافی خۆیان لە سەر بناغەی سەربەخۆیی و یەکسانی بەھرەمەند دەبن و بەڵێنمەندییەکانیان لە سەر بنەمای ڕێزگرتن لە یەکتر بە ئەستۆدەگرن.

٣_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا جەخت لە بنەمای پێویستیی خۆبواردنی دەوڵەتەکان لە ھەڕەشەو یان ھانابردن بۆ زەخت و زۆر دژی سەروەریی خاک و یان سەربەخۆیی سیاسیی ھەر وڵاتێکی دیکە  کە دیارە بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانیشە، دەکەنەوەو بەم پێیە دەستوەردانی یەکلایەنەی سەربازی ئیدانە دەکەن.

٤_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی و یان دەرەوەیی دەوڵەتەکان بە تەواوی داکۆکی دەکەن و ھەرچەشنە دەستوەردانێک لەم بوارەدا شەرمەزار دەکەن.

٥_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا ھەرچەشنە کردەوەو یان ھەوڵدانێک بۆ لاواز کردن و یان تێکدانی سەقامی دەوڵەتەکان و یان دامەزراوەکانیان بە ھەر شێوازو یان پەڵپ و بیانوویەک بە پێشێلکرانی ئەم بنەما سەرەکیە دەزانن.

٦_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا کرداری واوەسنووریی بە پێچەوانەی مافی نێونەتەوەیی و یاساوڕێسا نیشتیمانییەکانی دەوڵەتەکان وەک شێوازێکی دیکەی پێشێلکردنی بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی دەوڵەتەکان لێک دەدەنەوەو ئیدانەی دەکەن.

٧_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا وەک بەشێک لە بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی و یان دەرەوەیی دەوڵەتەکان، مافی دەستەڵات و خەوشان ھەڵنەگری دەوڵەتەکان لەمەڕ دیاری کردنی دەستەڵاتی سیاسی، ئابووری، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی خۆیان لە ئاراستەی گەشەپێدانی پەیوەندیی نێونەتەوەیی و دەستەڵاتی ھەمیشەیییان بە سەر سەرچاوەکانی خۆیان ، بە گوێرەی خواستی خەڵکەکەیان و بەبێ خۆتێگەیاندنی بیانی،  دەستوەردان، ڕوخاندن ، زۆرەملی و یان ھەڕەشە بە ھەر چەشنێک کەبێت ، لە بەر چاو دەگرن و جەختی لە سەر دەکەن.

٨_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە سەر بنەمای چارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان جەخت دەکەنەوەو بەتەواوی بڕوایان بەوەیە کە دەوڵەتەکان دەبێ ناکۆکییەکانیان لە ڕێگای ئامێرو کەرەستەگەلێکەوە کە لە سەری ڕێککەوتوون، چارەسەربکەن. دیارە ئەمەش یارمەتیی ڕەوتی ئاشتیانەی ئاڵۆزی و پەرە پێ درانی ھاوکارییەکان دەدات.

٩_ کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لەم بارەیەوە ھاوبیروڕان کە ڕاپەڕاندنی نیازپاکانەی بنەمای گشتیی ناسراوی مافی نێونەتەوەیی، ڕێگر دەبێت لە بەکارھێنرانی پێوەری دووفاقانەو یان سەپێندرانی خواستی ھێندێک لە دەوڵەتەکان بەسەر ھێندێکی تردا. ھەردووک دەوڵەتەکەی ئێران و ڕووسیا سەپێندرانی کرداری ملھوڕانەو یەک لایەنە_ لەوانە بایکۆتی یەک لایەنەکان_ بە نمونەیەکی وەھا دیاردەیەک دەزانن. 

١٠_کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا تیرۆریزم لەھەرتەشک و شێوازێکدا وەک ھەڕەشەیەکی جیھانی دژی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەن و بە لاوازکەری ئەو ڕێکمەندییە نێونەتەوەییەی دەزانن کە لە سەر بنەمای مافی نێونەتەوەیی داڕێژراوە. بە ھەردووکیانەوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە تیرۆریزم نابێ پاڵ بدرێت بە ئایینزا، ڕەگەزونەتەوە، گروپێکی ئەتنیکی و یان شارستانیەتێکەوە. کرداری تیرۆریستی بە بێ لە بەر چاوگرتنی ئامانج و کات و شوێنی ڕوودانەکەی لە للایەن ھەرکەس و یان گروپێکەوە بێت، کردارێکی دوژمنکارانەو پاسا ھەڵنەگر دێتە ئەژمار.

١١_کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا ئەوە ڕادەگەیەنن کە بەڵێنمەندییە نێونەتەوەییەکان لە بارەی حەسانەی دەوڵەتەکان، ماڵ و سامان و کاربەدەستانیان دەبێ بەردەوام لە لایەن ھەموو وڵاتانەوە جێگای ڕێز بێت. پێشێلکرانی ئەو بەڵێنمەندییانە بە پێچەوانەی بنەمای یەکسانیی دەستەڵاتی دەوڵەتەکانەو بۆی ھەیە ئاڵۆزییەکی زیاتری لێ بکەوێتەوە.

١٢_کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا سوورن لە سەر ئەوەی کە بەرنگاری ھەڵوێستی نایاسایی یەک لایەنە خوازی لە ئاراستەی چارەسەریی قەیرانە جیھانییەکان ببنەوەو ئاستی ھەڵوێستە بەکۆمەڵ و چەند لایەنە دادگەرانەکان لە سەر بنەمای یاساوڕێساو داب و نەریتە گشتییە ناسراوەکانی تایبەت بە مافی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناوچەکەو جیھان بەرزتر کەنەوە.کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا ئەو چەمک و واتایانەی کە لە ھەوڵ دان بۆ لاواز کردنی ئەو ڕێکمەندییە نێونەتەوەییەی کە پشتی بە بنەمای مافی نێونەتەوەیی بەستووە، بە ڕەت کراوە دەزانن.

١٣_کۆماری ئیسلامیی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا بڕیاری ئەوە دەدەن کە لە ئاراستەی پەیوەندیی پشتبەستوو بە ھاوبەشیی ستراتژیی نێوانیان، ھاوکارییەکانیان بە ئامانجی ڕەچاوکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی مافەنێونەتەوەییەکان و چەسپاندنی میکانیزمێکی نێونەتەوەیی دادگەرانەو پشتبەستوو بە مافی نێونەتەوەیی، پەرە پێ بدەن.