کانونی یه‌که‌م 12, 2020 19:10 Asia/Tehran
  • لێدوانەکانی ئەردۆغان لە بارەی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ، نەزانینی مێژوو یان هەلپەرستیی سیاسی؟

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رۆژی پێنجشەممە لە جەژنی سەرکەوتنی شەڕی قەرەباغ لە باکۆ ، هەڵبەستێکی لە پێوەندی لە گەڵ رووباری ئاراس خوێندەوە کە لەو هەڵبەستەدا رووی قسە لە دانیشتوانی مەڵبەندی ئازەربایجانی ئێرانە . ئەم هەڵبەستە کە بە زمانی تورکیە ، یەکێک لە هێماکانی جودایی خوازانی تورک یان پان تورکیستەکانە .

 

 

ئەم لێدوانانەی ئەردۆغان رووبەڕووی کاردانەوەی توندی وزارەتی دەرەوەی ئێران بووەوە و باڵیۆزی تورکیا بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .

دوو بۆچوون بۆ لێدوانەکانی ئەردۆغان هەیە :

یەک ئەوەی کە ، گریمان ئەردۆغان نەیزانیوە یان بە شێوەیەکی ناشیاوانە قسەی کردووە کە لەو کاتەدا ئەوە وڵامی خۆی وەرگرتووە .

دوهەم ئەوەی کە ، دەکرێ لێدوانەکانی ئەردۆغان تەواو بە ئامانج بووە و حەز و خولیای پان تورکیسمی تێدا ئاشکرایە .

ئەو کات ناکرێ ئەم لێدوانانە بگەڕێنینەوە بۆ نەزانینی راستیەکانی مێژوی ناوچەکە . بەڵکوو بەپێچەوانەوە ، ئەم لێدوانانە هەنگاونانێکی بە ئەنقەستن بە ئاراستەی شێواندنی مێژوو بە تایبەت مەندیی تێکدانی سیاسی .

هەندێ لە شارەزایان دەڵێن : لێدوانەکانی ئەردۆغان لەسەر بنەمای بیرۆکەی نئۆعوسمانیسمە .

لە بارودۆخێک دا کە قەوقاز بەدرێژایی مێژوو هی ئێران بووە ،  چۆن دەکرێ ئەم راسیتە مێژووییە نەبینرێ . ئەگەر بڕیار لەسەر گەڕانەوەی خاکێک بێ ، بنەما و قاعیدە لەسەر گەڕانەوەی مەڵبەندە جیاکراوەکان بۆ نیشتمانی دایکە ، واتە ئێران .

سەید رەزا سەدر حسێنی شارەزای پرسە نێودەوڵەتیەکان دەڵێ : پێویستە سەرۆکی تورکیا جارێکی دیکە بە مێژووی ناوچەکەدا بچێتەوە و راوێژکارەکانی پێی بڵێن کە تا بەر لە 1918 ناوچەیەک بە ناوی ئازەربایجان بوونی نەبووە و دوای جیابوونەوە لە ئێران ئەو ناوەی هاتەسەر .

سەرپەیڤ