تشرینی دووه‌م 14, 2017 10:01 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی هەنیە بۆ سەرۆک کۆمارانی ئێران و عێراق بە هۆی بوومەلەرزەی ئەمدواییە

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) بە بۆنەی تیا چوونی ژمارێک لە شارومەندانی ئێرانی و عێراقی و برینداربوونی سەدان کەسی تر بە هۆی بوومەلەرزەی سامناکی ئەمدواییە لە ناوچە سنوورییەکانی دوو وڵاتی سەرەخۆشی کرد .

 بە وگێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە پەیامی سەرەخۆشی " ئیسمائیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسی حیماس کە ئێوارەی دوو شەممە بۆ " یحسەن ڕۆحانی" و " فوئاد مەعسووم" سەرۆک کۆمارانی ئێران و عێراق بەڕێکراوە، بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەی ئەمدواییە ڕەحمەت ، بۆ برینداران شەفای خێرا و بۆ بنەماڵەی قوربانیان داوای سێبووری کردوە .

 بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختەر شەوی دوشەممە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراقی هەژاند. تابەئێستا زیاتر لە ١٩٣ دوا لەرزە لە ستانی " کرماشان" ئێران تۆمار کراوە .

  پێوەدنییە گشتییەکانی پزشکی دادی ستانی کرماشانشەوی سێی شەممە ڕایگەیاندووە تا بە  ئێستا بە هۆی بوومەلەرزە لە رۆژئاوای ئێران، ٤١٣ کەس گیانیان لە دەست داوە . بە گوێرەی دوایین زانیارییە بڵاو کراوەکان لە لایەن کاربەدەستە عێراقییەکان بوومە لەرزەیەکی تووند شەوی دووشەممە، لانیی کەم شەش کوژراو و ١٥٠ برینداری لیکەوتەوە .

سەرپەیڤ