تشرینی دووه‌م 21, 2017 07:57 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی ؛

وەزیری جەنگی رژیمی زایۆنی رۆژی دووشەممە بە دان پێدانان لەسەر سەرکەوتنی دەوڵەتی سوریا بەرامبەر تاقمی ترۆریستی داعش وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شایەتی گۆڕانکاریی بنەڕەتییە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ئاویگدۆر لیبێرمەن" وتیشی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا توانایی بەرگری  سوپای ئەو وڵاتەی زۆرتر کردۆتەوە.

 وەزیری جەنگی ڕژیمی زایۆنی هەروەها جەختیکرد ئەو ڕژێمە پێویستی بە زۆرتر بوونەوەی یەک ملیار دۆڵاڕی بووجەی سەربازی خۆی هەیە .

سوپای سوریا و هێزەکانی مێحوەری مۆقاومە لە رۆژانی ئەمدواییە توانیان شاری بووکەمال لە باشووری ستانی "دەیرۆزوور" (ڕۆژهەڵاتی سوریا) سەرەڕای پشتگری هەموو لایانەی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە ڕەشەکوژەکان لە چنگ داعش ڕزگار بکەنەوە .

 بە ئازادی بووکەمان، ئامادە بوونی ترۆریستانی داعش لە سوریا تەنیا بەرتەسک دەبێتەوە بە بیاوان و دەشتەکانی گرد وپەڕی ستانەکانی "دەیرۆزوور " و "حۆمس". قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی وا عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکنیان لاگریان لێوەدەکەن بەمەبەستی گۆڕینی هاوسەنگییەکانی ناوچە بەقازانجی رژێمی زایۆنی دەستپێکراوە .

لەو کاتەوە تابە ئێستا سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزەکانی جەماوەری ئەو وڵاتە و یارمەتییەکانی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ، زۆربەی ناوچەکانیی ژێر ڕکێفی داعش و تاقمەکانی دیکەی ترۆریستی یان ئازاد و لەکردەوە دا کۆتاییان هیناوە بە کاری تاقمەکانیی ترۆریستی لە سوریا دا .

سەرپەیڤ