کانونی یه‌که‌م 17, 2017 20:41 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی  فەلەستینییەکانی دانیشتووی سوریا لەهەڵوێستی دیمەشق بۆ داکوکی کردن لە ئارمانجی فەلەستین

ژومارێک لە پارتەکانی سیاسی لە سوریا بە وەڕێ خستنی خۆپیشاندان لە دیمەشقی پێتەختی سوریا وێڕای ڕاگەیاندنی هاوپشتی خۆیان لەگەڵ گەلی فەلەستین و ئیدانەکردنی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، بەدژی قودسی داگیرکراو، لە هەڵوێستی دەوڵەتی سوریا سەبارەت بە ئارمانجی فەلەستین و قودس، ڕێزیان گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی پرێس تی وی ، خۆپیشاندەران  وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای فەلەستین،  دروشمگەلێکیان بە دژی  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بەرز کردەوە.

تارق ئەحمەد  سەر بە پارتی سوسیالیستی نەتەوەیی سووریا وتی : ئێمە خۆمان بۆ فەلەستین و نەتەنیا بۆ قودس، بەخت دەکەین، خەڵکی سوریا  تاوانێکی قورسیان بۆ داکۆکی کردن لە فەلەستین داوە  ، ئەوان دەزانن کە ڕێگایان دروستە.

فەیسەل عەزوز  نوێنەری پێشووی  پەرلەمانی سوریاش  لەم خۆپیشاندانە وتی : گەلی سوریا، پرسی فەلەستین بە پرسی خۆیان دەزانن و بە خۆڕاگری دەتوانن هەموو مافی خۆیان  بە دەست بێنن  .

سەرپەیڤ