پەسەن کرانی بڕیارنامەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ لاگری لە مۆسوڵمانانی ڕوهینگیا
کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە پەسەنکرانی بڕیارنامەیەک بە زۆرینەی دەنگەوە جەنایەتەکانی دەوڵەتی میانمار دژی موسوڵمانەکانی ڕۆهینگایی لەو وڵاتەی ئیدانە کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی فڕانس پرێس ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بەرنووسی بڕیارنامەیەک سەبارەت بە دۆخی مۆسوڵمانانی ڕوهینگیایی میانمار بە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی گشتیی بە 122 دەنگی ئەرێ لە هەمبەر 10 دەنگی نا و 24 دەنگی بێ لایەن پەسەن کرد . کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو بڕیارنامەیدا کۆتایی ئوپراسیونی سەربازی میانمار دژی موسوڵمانانی ڕوهینگیایی و دانانی نێردەیەکی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ میانماری داوا کرد . ئەو بڕیارنامە هەروەها داوای لە دەوڵەتی میانمار کرد تا ڕێگا بدات فریاگوزاران دەستیان بگاتە ناوچە قەیراناویەکان و گەڕانەوەی هەموو ئاوارە موس.ڵمانە ڕوهینگیاییەکانی بۆ شوێنی ژیانی خۆیان گەرنتی کردووە و بە ڕوهینگیاییەکانی مافی شاروومەندایەتی بدات . موسوڵمانانی ڕووهینگیایی ساڵەهای ساڵە کە لە مافی مرۆیی و کومەڵاتی خویان لە میانمار بێ بەرین و ئێستاکە لە دۆخێکی نالەبار دان . لە 25 ئوتی 2017 تا ئێستا لە شەپولێکی نوێ پەلاماری سەرکوتکارانەی ئەرتەشی میانمار دژی موسوڵمانانی ڕووهینگایی لە پارێزگای ڕاخین زیاتر لە هەشت هەزار کەس بریندار بووونە و زیاتر لە هەشتسەد کەسیش ناچار بە هەڵاتن بوونە .