کانونی یه‌که‌م 26, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی زایۆنیەکان لە بڕیاری ترامپ لەدژی قودس

توێژەری ئەمریکایی وتی: بڕیاری ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە بارەی قودس ، زایونیەکانی بۆ پەرەی شاروچکە چێ کردن بوێرتر کردووە.

ڕێچارد بکر، نوسەری کتێبی فەلەستین ، ئیسراییل وئیمپراتوری ئەمریکا، لە وتووێژ لەگەڵ پرێس تی ڤی وتی: بڕیاری دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەفەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ، ڕیگای بۆ پەرەی شاروچکە چێ کردنی زایونیست نشینەکان هەموارکردووە.

"بەکر" وتی: هەتا بەر لەڕاگەیاندنی بڕیاری ترامپ بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ قودس ، ئیسراییلیەکان گەڵاڵەی دروست کرانی یەکە ئاوەدانەکان لە ڕۆژهەڵاتی قودسیان هەتا ڕادەیەک مەترسیدار دەزانی بەڵام ئەم بڕیارە ئەو بوێریەی بەوان دا هەتا گەڵاڵەی شاروچەک سازی هەتا ئەوجێگایەی کە دەکرێ لە ڕۆژهەڵاتی قودس پی وشوێن بگرن.

دەوڵەتی ترامپ، لە کردەوەیەکی دژە فەلەستینی ڕایگەیاندووە کە بڕیاری گرتووە باڵوێزخانەی خۆی لە تل ئابیبەوە بۆ قودس بگوێزیتەوە. ئەم گەڵاڵە ئەمریکایی - زایونیستیە لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلە ستینیەکان وکۆمەڵگەی جیهانی ڕووبەڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ