کانونی دوھەم 06, 2018 10:01 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی دژە ئەمریکی لە غەززە

بەسەدان فەلەستینیی دانیشتووی کەرتی غەززە دوێنێ هەینی بۆ داکۆکی لە ئارمانجی فەلەستین و نەیارەتی لەگەڵ بڕیاری ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی شاری قودس وەک پایتەختی فەلەستینی داگیرکراو خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئەو خۆپێشاندانانە بە بانگەوازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەبەردەم مزگەوتی جامعی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە بەڕێوە چوو.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەشی دیسەمبەر سەرباری نەیارەتی بەرفراوانی ناوچەیی و جیهانی، ڕایگەیاند، واشنگتۆن، قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمییەت دەناسێ. ترەمپ هەروەها داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کرد، پێشەکییەکانی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیب بۆ بەیتولموقەدەس خۆش بکا.

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە وەڵامدانەوە بەو کردەی دوژمنکارانەی ترەمپ لە٢١ی دیسەمبەری٢٠١٧ڕەشنووسی بڕیارنامەی قودسی بە١٢٨دەنگی ئەرێ، نۆ دەنگی ناو ٣٥ دەنگی بێلایەن پەسەند کرد.

بەپێی ئەو بڕیارنامەیە، ڕێکخراوی نەتەوەکان قودسی وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی بەڕەسمییەت ناناسێ.

دوابەدوای کردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بەڕەسمییەت ناسینی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی ، پەرلەمانی رژیمی زایۆنی(کنێست) رۆژی سێ شەممە یاسای قودسی یەکپارچە کە بەگوێرەی ، ئەو رژیمە لەهیچ بارودۆخێکدا نابێ لە قودسی داگیرکراو پاشەکشە بکات، پەسەند کرد.

بەیتولموقەدەس لەساڵی١٩٦٧وە لەژێر ڕکێفی ئیسرائیل دایە.

سەرپەیڤ