کانونی دوھەم 16, 2018 16:23 Asia/Tehran
  • بە زەخت وگوشاری نێودەوڵەتی ، عەرەبستان لەسیاسەتی خۆی لە بەندەری ئەلحودیدە ی یەمەن پاشەکشەی کرد

ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند : گەمیەکی تەیارکراو بە چوار بەرزكەرەوەی گەڕۆک بە مەبەستی خێرایی دان لە ڕەوتی رادەس کرانی یارمەتیەکانی مرۆڤ دۆستانە وخاڵی کردنی، دوێنێ چووە لێواری ڕۆژئاوایی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعالەم، پێشتر فڕۆکەکانی هاوپەیمانی سەعودی  بەرزكەرەوەكانی بەندەری ئەلحودیدە یان لەساڵی دووهەزارو پازدە تەقاندبووەوە وعەرەبستان ئیزنی نەئەدا، بەرزكەرەوەكان بڕونە ناوئەوبەندەرەوە بەڵام ئێستاکە بە زەخت وگوشاری نێودەوڵەتی ناچاربە پاشەکشەبوو.

بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەکانی یەمەنی فرەتر لە دووسەدوهەزارمنداڵی یەمەنی لە گەمارۆی سێ ساڵەی عەرەبستان لەدژی ئەم وڵاتە ، گیانی خۆیانیان بە هۆی کەمبوونی خوراک سەرچاوەگرتووە لە گەمارۆ لەدەس داوە.

" ستفان دوژاریک" وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی ڕابردوو دوشەممە وتی: ئەم  بەرزكەرەوانە کە بەهۆی بەرنامەی جیهانی خوراک سەربەڕێکخراوی نەتەوەکان کڕدراون ، هەرکەگەیشتنە بەندەری ئەلحودیدە کە سەتی حەفتای هاوردەکانی یەمەن لەڕیگەیەوە ئەنجام دەبێت، عەمەلیاتی دەبێت. عەرەبستان بە پەرەی پەلامارەکان وبومبارانی بەندەری ئەلحودیدە بەتایبەت لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە لەمپەری ناردنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبوووئەم  بەرزكەرەوانە دوای چەندین مانگ وەدواکەوتن گوێزرانەوە بۆ ئەلحودیدە.

هاوپەیمانی سەعودی لە دێسەمبەری ڕابردوو لەژێرزەخت وگوشاری نێودەولەتی ڕایگەیاندبوو بەندەری ئەلحودیدە سی ڕۆژ ئاوەڵا دەبێت، بەڵام بە بومباران کردنی هەر ڕۆژەی ئەم بەندەرە لەمپەری ناردنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانەی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێت.

عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر ، لەمارسی دووهەزاروپازدە بە بیانوی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لەسەرکارکشاوەی یەمەن لەدەسەڵات ، بۆسەرئەم وڵاتە پەلاماری کردو هاوکات یەمەنی گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە.

سەرپەیڤ