کانونی دوھەم 17, 2018 20:45 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی جیهانیی پاڵپشتی کردنی  قودس لە میسر

کۆبوونەوەی جیهانیی پاڵپشتی کردنی قودس بە ئامادە بوونی وەزیران و کاربەدەستانی باڵای ئەم وڵاتە و نوێنەرانی پتر لە هەشتا وڵاتی زۆرینە موسڵمان و عەرەب لە میسردا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەحمەد تەیب شێخی ئەلئەزهەر ڕۆژی چوار شەممە لە ئاهەنگی دەستپێکی کۆبوونەوەی جیهانیی یارمەتی دانی مزگەوتی ئەقسا و قودس لە شاری نەسری میسر پێشنیاری کرد، ساڵی 2018 بکرێت بە ساڵی قودس و پشتیوانی کردنی ماددی و مەعنەوی لە دانیشتووانەکەی.

ئەحمەد تەیب شێخی ئەلئەزهەر هیواداری دەربڕی کە ئەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە ڕێگاگەلێک بۆ وریا کردنەوەی ملوێنان عەرەب و موسڵمان لە بارەی کێشەی قودسەوە دیاری بکات.

تەیب وتیشی: وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دەبێ لە بەرامبەر بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی قودس گەڵاڵەو بیرۆکەی تازە بۆ بە بەرەڤانی کردن لەم شارەو پیرۆزایەتییە ئیسلامی و مەسیحییەکان ئاراستە بکەن.

ئاماژەی شێخی ئەزهەر بۆ هەنگاوەکەی شەشەمی دیسامبەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مەڕ ناساندنی قودی وەکوو پێتەختی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بووە.

ئەم بڕیارە دژی فەلەستینییەی ترەمپ ڕق و توڕە بوونی موسڵمانان و ناڕەزامەندی دەبڕین و نەیارەتیی دەوڵەتان و جەماوەری سەرتاسەری جیهانی لێکەوتووەتەوە.

ئەحمەد تەیب شێخی ئەلئەزهەر  پێی داگرتووە کە داگیرکاریی ڕژێمی زایونی درەنگ یان زوو کۆتایی پێ دێت.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا  شەشەمی دیسامبەری 2017 سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کاتئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە.

شاری قودس کە مزگەوتی ئەقسا یەکەم ڕووگەی موسڵمانانی لە خۆی دا جێ کردووەتەوە، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستینەو یەکێک لەو سێ پیرۆزەگە  گرینگە ئیسلامییە دێتە ئەژمار و لای موسڵمانان جێ و شوێنێکی گرینگ و تایبەتیی هەیە.

 

 

 

سەرپەیڤ