کانونی دوھەم 20, 2018 18:41 Asia/Tehran
  • هەزاران سەربازی ڕژیمی زایۆنی ئاسایشی سەفەرەکەی پێنیس بۆ قۆدسی داگیر کراو دابین دەکەن

پۆلیسی ڕژیمی داگیر کاری زایۆنیستی هەزاران هێزی ئاسایشی بۆ سەردانی ڕۆژی یەکشەممەی مایک پێنیس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ تێلئەبیب سەقامگیر دەکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆلی لە قۆدس، کەناڵی دووی تەلەڤزیۆنی دووی ئیسرائیل ڕایگەیاند:  هەزاران پۆلیس لە ڕێگای جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تایبەت لە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی بێن گۆریون و هەروەها شەقامەکانی سەرەکی سەر بە قۆدس دا سەقامگیر دەبن.

 پێنیس ڕۆژی دووشەممە لەگەل بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی دیدار دەکات ،. جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاشان بڕیارە لە کینێست (پەرلەمانی رژیمی زایۆنی) ووتار دانی هەبێت و لەگەڵ سەرۆکی ئەو دیدارێ بکات .

 دوا بە  دوای بە فەرەمی  ناسێندرانی قۆدس وەکوو پێتەختی ڕژیمی زایۆنی لەلایەن ئەمریکا و ڕاگوساتنەوەی ئەگەری باڵویزخانەی ئەمریکا بۆ ئەم شارە داگیر کراوەیە، فەلەستینییەکان ڕقی خۆیان لەم بابەتە ڕاگەیاندووە و نەیاری سەفەرەکەی جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناوچەکەن . 

سەرپەیڤ