کانونی دوھەم 23, 2018 21:04 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی سەرۆکانی کوەیت ولوبنان لە بڕیاری دژە قودسی ترامپ

ئەمیری کوەیت وسەرۆک کۆماری لوبنان بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی یان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، شێخ " سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح" میری کوەیت ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە کوەیت وتی: بەشداری کوەیت لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان دەتوانێ یارمەتی بدات بە بەدی هاتنی دادپەروەری لە مژارەکانی عەرەبی.

ئەمیری کوەیت وتیشی: بە سەندوقی گەشەی ئابووری کوەیت  دەستورو فەرمانی پێویست بۆ یارمەتیەکانی ئابووری بە لوبنان وبەرئاوەرد کردنی پیداویستیەکانیان دراوە.

میشل عەون یش وتی: پاوەجێیەک کەلوبنان هەیەتی هۆکاریکە بۆ هان دانی سەرمایەدانەران بۆ ئەنجام دانی گەڵاڵەکانی ئابووری .

ئەمیری کوەیت وسەرۆک کۆماری لوبنان لەم دیدارە دا لەسەر بەهێز کردنی هاوکاری نێوان دوو وڵات  لە هەموو بوارەکان وپیویستی چالاک کرانی کردەوەی عەرەبی هاوبەش پیداگریان کرد.

میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەرووی شاندیکی پایەبەرز گەیشتە کوەیت وبڕیارە لەم سەفەرە دوو ڕۆژەیەدا لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی کوەیت دیدار بکات.

سەرپەیڤ