شوبات 18, 2018 13:20 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سعودی لە پازێزگەی سەعدەی یەمەن

بەرگری ئاسمانیی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن فڕۆکەیەکی سعودی بێ فڕۆکەوانیان لە سەعدە داوەتەبەر پەلامار و سەرنخونیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە مەسیرە، بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنەکانی جەماوەری یەمەن، ئەمڕۆ یەکشەممە  فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی  سەربە هێزی دەستدرێژی کاری سعودیان لە ئاسمانی بەقەع لە پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەن داوەتە بەر پەلامار .

بەرلەمەش بەرگری ئاسمانیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بیست و پێنجەمی ژانیڤەری فڕۆکەیەکی سخوڕی عەرەبستانیان لە ناوچەی حەریب قەرامیش لە پارێزگەی مارب  دابووە بەر پەلامار و خستبوویانە خوارێ  . 

هەرلەم حاڵەدا  ئەم پەدافەندە  سییەمی دیسەمبەری ڕابردووش فڕۆکەیەکی دیکەی سعودیان لەشاری حەرەز لە پارێزگەی حەجە  داوەتەبەر پەلامار  . 

تائێستا سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن  دەیان فڕۆکەی سیخوڕی لەوان  پەهپادێکی ئەمریکیان لەئاسمانی یەمەن داوەتەبەر پەلامار و سەرنخونیان کردووە.

سەرپەیڤ