ئادار 14, 2018 12:54 Asia/Tehran
  •  ڕۆڵی گرینگی عەرەبستانی سعوودیا لە ڕێکخستنی داعش

کارناسی پێوەندیە نێودەوڵەتیەکانی تورکیا وتی: عەرەبستانی سعوودیا بە بەدیهێنانی ناپاوەجێی لە رۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەت عێراق سووریاو یەمەن و کەڵک وەرگرتن لە ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکان ڕۆلێکی بەربڵاوی هەیە .

 "عەبباس کارا ئاغاچلی" مامۆستای زانکۆی پێوەندیی نێو دەولەتی زانکۆی گیرە سونی تورکیا لە وتوویژ لەگەڵ ڕادیۆ تورکی ئەستەمۆڵی بە ئاماژە بە دان پیدانانی " رابێرت هانتر" نوینەری پێشووی ئەمریکا لە رێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ لەمەڕ رۆڵی سەرەکی عەرەبستان لە پێکهاتنی تاقمی داعش وتیشی: ڕژیمی سەعوودی بۆ هاتنە دی ئەم ئامانجەی هەوڵەکانی لە ١٩٧٨ دەستپێکردووە . ئاغاچلی  بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە نیازەکان و خەرج وبەرجی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ڕێ سەرمایەی یەکجار زۆری بنەماڵەی سەعوودی دابین دەبێت وتی: فەرمانبەریەتی لەشکەرییە ئەمریکاییەکان ئەمەیە هەر کات پێویست بکات ئەندامانی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی تر ڕابگوێز.

 کارناسی تورکی  مەسەلە نێو دەوڵەتییەکان، هاوپەیمانی لە ڕواڵەت خەبات دژی تاقمەکانی ترۆریستی لە ناوچەی وەک سناریۆیەکی ساختە زانی و وتی: هاوکارییە بەر بڵاوەکانی عەرەبستان لەگەڵ رۆژئاواییەکان بۆ بەدی هێنانی ناپاوەجێێ و ئالۆزی لە رۆژهەڵاتی ناڤین لە چوار چێوەی سیاسەتە پاوانخوازانەکان دایە بۆ کەڵکی خراپ وەرگرتن  لە سەرچاوە سروشتییەکان و سەروەتی وڵاتانی ناوچەکە .

سەرپەیڤ