نیسان 30, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • دەرکرانی کریکارانی بیانی لە عەرەبستان بە هۆی خەرجی قورس وسەرسوڕهێنەری شەڕ لەگەڵ یەمەن

دوابەدوای خەرجی سەدو بیست میلیارد دوڵاری سێ ساڵی ڕابردووی عەرەبستان لە شەر لەگەڵ یەمەن ، بەیان نامەکانی ڕەسمی شورای گشتیی ئیدارەی ئامارو سەرژمێری عەرەبستان پیشاندەری ئەم مەسەلەیە کە ئەم وڵاتە بە هۆی کێشە وگرفتی ئابووری لە سێ مانگی ڕابروو دووسەدو حەفتا هەزار کرێکاری بیانی دەرکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ دوشەممەی ئیرنا ، بە پیی ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن عەرەبستان ، ژماری  کرێکاران وکارمەندانی بیانی دانیشتووی ئەم وڵاتە ئێستاکە بۆ دەملوین وچوارسەد وبیست هەزارکەس دابەزیوە. ڕۆژنامەی " مەکە " چاپی عەرەبستان یش ماوەیەک لەمەوپێش ڕایگەیاند ، ڕیاز بە هۆی قەیرانی ئابووری کە لەگەڵی ڕووبەروویە لە ساڵەکانی دووهەزارو هەژدە فرەترلەشەشسەدو حەفتا هەزارکرێکاری بیانی دەر دەکات. هەروەها دەوڵەتی سەعودی ئیجرا کردن وبەرێوە بردنی یاسایەکی لە ساڵی دووهەزارو حەفدە دەسپێکردووە کە بە پێی ئەوە هەر کرێکاریکی بیانی وئەندامانی بنەماڵەکەی کەلەعەرەبستان دەژێن بۆ هەرکامە لەوانە دەبێ ساڵانە سەدڕیاڵی سەعودی ماڵیات بدات. ئەم ڕەقه مە لە ساڵی دووهەزارو هەژدەی زایینی دووهێندە بووە و پەرەی سەندووە. شەڕی سێ ساڵەی عەرەبستان وبڕیک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ یەمەن شوێنهاتی نالەباری زۆری بۆ عەرەبستان بەدواوە بووە وەکوو مایە پوچ بوونی  ئابووری .

سەرپەیڤ