May 07, 2018 20:13 Asia/Tehran
  • پێوشوێنگرتنی دادەڤانی دەوڵەتی فەرانسە بە هۆی فروشتنی چەک بە عەرەبستان

دوو ناوەندی مافەوانی لە دەوڵەتی فەرانسە داوایان کرد فروشی چەک بە عەرەبستانی سەعودی وئیمارات ڕابگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕوسیا ئەلیەوم دامەزراوەی نادەوڵەتی " دورا سولیداریتی" و" ئاسیا ڕال" کە پسپۆڕلە کاروباری چەکەمەنین ڕایانگەیاند : دۆسیەی فروشتنی چەک لە فەرانسە بە عەرەبستان وئیمارات بە بالاترین وبانترین ئاستی دادەڤانی لە فەرانسە بسپێرن. دامەزراوەی نادەوڵەتی " دورا سولیداریتی" وئاسیا ڕال" کە پسپۆڕ لە کاروباری چەکەمەنین ، مارسی ڕابردویش لە فەرانسە داوایان کرد بەڵگە کانی دەرکرانی چەک بە عەرەبستانی سەعودی وئیمارات بەتاڵ بکەنەوە ، ئەوان بە سەرۆک وەزیرانی فەرانسە دوو مانگ مۆڵەتیان داوە هەتا ئەم کارە ئەنجام بدات. ئەم دوو دامەزراوەیە ڕٶژی دوشەممە ڕایانگەیاند بە سەرنج دان بەمەکە هیچ وەڵامێک لە کاربەدەستانی فەرانسی وەرنەگرتووە ، بڕیاریان گرتووە سکالایەکی دادەڤانی بە ئەنجومەنی دەوڵەتی بدەن کە بالاترین ئاستی دادەڤانی لە فەرانسە دێتە ئەژمار. بەپێی بیرو ڕاپرسیی دامەزراوەی یو گوپ سەتی حەفتاو پێنج لە خەڵکی فەرانسە دەیانهەوێ دەوڵەتی ئەم وڵاتە فروشی چەک بە عەرەبستان وئیمارات بە هۆی جەنایەتەکانی ئەم دوو وڵاتە لەدژی کەسانی سیڤێل لە شەڕلەگەڵ یەمەن ڕابگریت.

سەرپەیڤ