May 17, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • زەریف، هاوپشتی سەعودییەکان لەگەڵ ئەمریکاو ڕژێمی زایونی، شەرمەزاریەکی بەردەام

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە توییتێڕدا هاوپشتی لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکای وەک وەڵامێکی سەرشۆڕانەی سەعودیەکان بە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی زانی.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی، شێخ نەعیم قاسم یاریدەری سکرتێری گشتی ، حسەین ئەلخەلیل ڕاوێژکاری سیاسیی سکرتێری گشتی، ئیبراهیم ئەمین سەیید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی و موحەممەد یەزبەک سەرۆکی ئەنجومەنی دادەوانیی حیزبوڵڵای لوبنانی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریزمی جیهانی تۆمەتبار کردو ناوی لە پێڕستی بایکۆتەکانی خۆی دا دانان.

ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسیش لەژێر گوشاروتەوژمی عەرەبستاندا بۆ هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەمریکادا حیزبوڵڵای لوبنانی بایکۆت کرد.

موحەممەد جەوادی زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دوورەنگێوەکانی ئیسرائیلی لە ڕۆژێکدا هەزاران ناڕەزای بێ چەکی فەلەستینی دەپێکن، وتیشی: سەعودییەکان لە سەروبەندی مانگی ڕەمەزان بۆ هاوتەریبی لەگەڵ ئەمریکا یەکەم هێزێک بایکۆت دەکات کە توانی بە ڕزگار کردنی سەرزەوینە عەرەبییەکان ئەفسانەی لە شکان نەهاتوویی ئیسرائیل تێک بشکێنێ و دیارە ئەمەش شەرمەزارییەکی دوای شەرمەزارییە.

دووشەممەی ڕابردوو چواردەی مای هاوکات لەگەڵ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراوو لەسای لێنەهاتوویی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لەشکریانی زایونی لانیکەم 60 فەلەستینی لەوانە هەشت منداڵیان بە زەبری گولە شەهیدو سێ هەزار فەلەستینیشیان بریندار کرد.

سەرپەیڤ