May 24, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی جارێکی تر جەماوەری یەمەنیان بە بۆمبای قەدەغە کراو دایە بەر پەلامار

فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی جارێکی تر شارێکی سەرسنووری پارێزگای سەعدەیان دایە بەر بۆمباگەلی قەدەغە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لەکەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی سەعودی،سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە لە درێژەی دەست درێژکارییەکانی بۆ سەر یەمەن ، ناوچەگەلێکی جۆربەجۆری شاری (مەنبە) لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن لەوانە نشینگەو ماڵ و مەزرای خەڵکیان دایە بەر بۆمبای ھێشوویی.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری خۆجێیی لە مەنبە وتی: ئەم بوردومانە زیانی ماڵیی زۆری بە دواوە بوو و ئەوەش لە بوردومانەکە بەجێ ماوە وەک ھەڕەشەیەک بۆ گیانی شارومەندان و دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار.

عەرەبستان لە سای بێ دەنگە لێکردنی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ بەچۆک دا ھێنانی گەلی یەمەن،چەک و چۆڵی قەدەغە لەوانەفسفۆری و ھێشوویی بەکار دێنێ ، کەچی ھەتا ئێستا بە ھیچکام لە ئامانجەکانی خۆی نەگەییشتووە .

فرۆشرانی بۆمباگەلی ھێشوویی بەرھەمی  ئەمریکاو بریتانیا بە عەرەبستان و بەکارھێنرانی ئەم بۆمباگەلە دژی خەڵکی سڤیلی یەمەنی لە حاڵێکدا بەردەوامە کە کەڵک وەرگرتن لەم بۆمباگەلە لە گوێرەی کۆنوبنسیۆنی تەقەمەنیی ھێشوویی پەسەند کراوی ساڵی ٢٠٠٨ قەدەغەیە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ