کەوتنەخواری فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر ئاسمانی سوریا
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی زایۆنیستی لە شارۆچکەی حەزەر لە دەورووبەری قونەیتەرە ی سوریا و لە دراوسێتی سنوورەکانی سوریا لەگەڵ بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان دا ، کەوتە خوارێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، کەناڵی بیست و چواری تەلەفزیونی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: سوپای ئیسرائیل سەرنخون بوونی ئەم فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەیان لە دەورووبەری قونەیتەرە لەنێو خاکی سوریا و لە دراوسێتی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ بەرزاییەکانی داگیرکراوی جەولان، پشت ڕاست کردوەتەوە .
لە لایەکی دیکەوە سوپای سوریا هەروا دەست دەدات سەقامگیر کردنی کەرەستەی سەربازی بەربڵاو لە پارێزگەکانی قونەیتەرە و دەرعا لە باشووری سوریا .
ڕژێمی زایۆنیستی ساڵی 1967 ی زایینی هەزار و دووسەد کیلومەتر لە ناوچەی جەولانی سوریای داگیرکرد و لەساڵی 1981 ئەم ناوچەیە کەوتە سەر ناوچە داگیرکراوەکان بەڵام کۆمەڵگەی جیهانی تائێستا چەسپێندرانی بەرزاییەکانی جەولانی بەڕەسمی نەناسیوە .
بەپێی هەواڵێکی تر، میدیاکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لە هەندێ بەرپرسی ئەم وڵاتە ڕایانگەیاند ڕزێمی زایۆنیستی هۆکاری بوردومانی ناوچەی سنووری لە پارێزگەی دەیروزوور و لە ڕۆژهەڵاتی سوریایە کە بووەتە هۆی کوژرانی دەیان چەکدار لەوان ژومارێک هێزی حەشدی شەعبی ئێراقی.