حوزه‌یران 22, 2018 12:52 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعز

هێزە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند کە مووشەکیان تەقاندووە بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە شاری "مەقبەنە"ی پارێزگای تەعز.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئەلعالەم؛ هێزە یەمەنییەکان هەروەها شاری "جیزان"یان لە باشووری عەرەبستان دایە بەر مووشەک.

ژێدەرە سەربازییەکانی یەمەن پێیان داگرت مووشەکی هاویژراو زەبرێکی قورسی لە هێز و کەرەستەی جەنگیی هێزە سەعوودییەکان و بەکرێگیراوانیان  داوە.

لە لایەکی دیکەوە پەلاماری تۆپخانەیی یەمەنییەکان بۆسەر بنکەی "ئەلمەعرز" لە جەیزان بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لەو بنکەیەدا.

هێزە یەمەنییەکان هەروەها پێشڕەویی هێزە بەکرێگیراوەکانیان لە جیزان بەرپەرچ دایەوە. نیشانەپێکانی یەمەنیش توانیان سێ کەسی بەکرێگیراو بپێکن.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ