حوزه‌یران 26, 2018 09:18 Asia/Tehran
  • پەلاماری مووشەکی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی دیمەشق

تەلەفزیونی سوریا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە باسی پەلاماری مووشەکیی ڕژێمی زایۆنیستی کرد بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونیی سووریا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی سێ شەممە لە وڵێکی  دنەدەرانەدا  جارێکی تر فڕۆکەخانەی دیمەشقیان  بە چەند مووشەک دایەبەر پەلامار  . 

هەندێ سەرچاوەش  وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی پەلاماری مووشەکیی  بۆسەر فڕگەی   دیمەشق  ڕایانگەیاند  کە  سیستمی دژە ئاسمانیی سووریا  توانیان  ئەم مووشەکانە بەرلەوەی کە لە ئامانجەکە بکەون، لە ئاسمان دا تێک بشکێنن.

دوای شکستی  تاقمە تیرۆریستیی و تەکفیرییەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لەم مانگانەی ڕابردوو، پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی  سوپای سوریا، لەبەشەکانی  جۆربەجۆری ئەم وڵاتە پەرەی  سەندووە.

سوپای سوریا لە هەوڵێکی  بێ وێنەدا  لە وڵامی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر بنکەی هێزەکانی ئەم ڕژێمەیان لە بەشی داگیرکراوی جەولان  داوەتەبەر پەلاماری مووشەکی.

سەرلێشێوایی ڕژێمی زایۆنیستی  لە وڵامدانەوە بە سوپای سوریا بووەتە هۆی ئەوەی  ئەم ڕژێمە  ئەو ئامانجانەی کە کەوتنەتە بەر پەلاماری مووشەکی سوپای سوریا، بشارێتەوە.

سەرپەیڤ